کوردینه

 

کوردینه ڕابن. ڕاپه‌ڕن.

بشکێنن تلسمی سنووری ده‌سکرد.

وا له قامیشلی.

ده‌سته خۆشکه‌که‌ی هه‌ڵه‌بچه‌ی زامدارم.

داگیرکه‌رانی بێ‌ویژان.

دیسان ڕژانیان.

 خوێنی کیژ و لاوانم.

دایکانم به‌ گریان و زاری.

وێنه‌ی شێری دڵبریندار.

گرتیان شه‌قام و کۆڵان.

بۆ تۆڵه‌ی ڕۆڵه‌یان.

کوردینه‌ ڕابن. ڕاپه‌ڕن.

قاو ده‌ن له‌شکری داگیرکه‌ران.

ته‌فر و توونایان که‌ن له خاکی کوردستان.

وا قامیشلی.

ده‌سته خۆشکه‌که‌ی جۆله‌مێرگ و سه‌رده‌شتی زامدارم.

نوقمی خوێنه.

قامیشلیم نوقمی خوێنه.

کوردینه‌ ڕابن. ڕاپه‌ڕن.

بشکێنن ته‌لسمی سنووری ده‌سکرد.

هه‌ڵ که‌ن ئاڵای سه‌ربه‌ستی.

ده‌ با به‌س بێت ژیانی ژێرده‌ستی و په‌ستی.

هه‌ڵده‌ن ئاڵای سه‌ربه‌ستی. . !

سوید

6/6/2005

کاتژمێری 3