که‌ی گویمان لێ ده‌گرن تا رووبه‌رووی ئه‌و جه‌نگه‌ بێ شه‌رمه‌ نه‌بینه‌وه‌؟؟؟!!! .. خاڵه‌حه‌مه‌

 

ده‌نگی نه‌وه‌کانی کورد له‌باکورو رۆژهه‌ڵات و باشورو رۆژئاوای کوردستانه‌وه‌‌:ــــ

هاوارو ناڵه‌ی زامداران که‌ی ده‌گاته‌ گوێی ئه‌م دنیا که‌ڕوکاسه‌؟؟ که‌ی ئاه و ئاخی بێکه‌سی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه‌ له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ باس ده‌کرێت و ئه‌م تاوانانه‌ کۆتایی پێدێت؟؟. . که‌ی مرۆڤایه‌تی ده‌که‌ویته‌ به‌رپرسیاریه‌تی له‌رووی کێشه‌ی کورداو به‌ ویژدانه‌وه‌ سه‌رنج له‌‌نه‌ته‌وه‌یه‌ک ئه‌درێ که‌ نایه‌وێت ملکه‌چ و ژێر ده‌سته‌بێت؟؟. . که‌ی گروپه‌ناسیاسیه‌کانی هه‌ردوو دیوی گۆی زه‌وی واز له‌ یاریکردن ئه‌هێنن به‌نه‌ته‌‌وه‌یه‌ک که‌له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیست و یه‌که‌میندا دوژمنانی ده‌یانه‌وێت له‌ژێر گه‌مه‌ی دیموکراتی و فدرالیه‌تدا له‌مه‌نگه‌نه‌ی بده‌ن و به‌ نوێترین شێوه‌ بیچه‌وسێننه‌وه‌؟؟.

هاوارو‌ ناڵه‌ی زامداران که‌ی ده‌گاته‌ به‌رده‌رگای نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان که‌به‌به‌رچاوانیانه‌وه‌ مناڵانی چه‌نده‌ها شاری گه‌وره‌ گه‌وره‌ی کوردستان له‌ژێر پێی (تورک عه‌ره‌ب و عه‌جه‌م) دا سه‌ری بڕڕاویان وه‌ک تۆپی پێ گه‌مه‌ی پێ ده‌کرێ؟؟. . که‌ی ئیسلام به‌ هه‌موو باڵه‌کانیه‌وه‌ ده‌ست له‌ کوردستان هه‌ڵده‌گرێت و رێگه‌ به‌ ئیسڵامی کوردیش ئه‌دات ده‌وڵه‌تی خۆی دروست بکات؟؟ که‌ی‌ ده‌وڵه‌ته‌ زلهێزه‌کانی دنیا چاوێک به‌تاوانه‌کانی خۆیاندا ئه‌خشێننه‌وه‌ که‌له‌ته‌ک ئه‌م نه‌ته‌وه‌سته‌مدیده‌یه‌دا کردویانه‌ و ئه‌مڕۆکه‌ش دوباره‌و هه‌زارباره‌ی ئه‌که‌نه‌وه‌؟؟

با هه‌موو دنیا گوێی له‌ده‌نگی کورد بێت. رۆژگاری خه‌بات له‌شاخه‌وه‌ به‌سه‌رچوه‌و له‌ناوبردنی نه‌ته‌وه‌یه‌کیش وائاسان نییه‌ که‌ به‌ئاره‌زووی خۆیان گه‌مه‌ به‌چاره‌نوس و راوی نه‌وه‌کانی بکه‌ن وه‌ک دیارو ئاشکرایه‌ جه‌نگ له‌شاردایه‌و شاریش هیچ هێزو توانایه‌ک ناتوانێ کۆنترۆڵی بکات.

چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی ته‌نیا مرۆڤێک له‌ئێمه‌ ده‌کوژێ و سه‌دان له‌وان. ده‌بێت ئه‌وه‌ش له‌به‌رچاوبگرن

گه‌رده‌ستمان له‌سه‌ر هه‌ڵنه‌گرن ئێمه‌ش شه‌ڕی ره‌وای خۆمان به‌هه‌موو شیوه‌یه‌ک به‌رپاده‌که‌ین و له‌ته‌ک جه‌سته‌ی پیرۆزی خۆماندا به‌سه‌دان لاکیان لێ ئه‌خه‌ین. . ترس و له‌رز ده‌خه‌ینه‌ ناوماڵ و دڵیشیانه‌وه‌. شه‌ویان ده‌که‌ین به‌شه‌وی یه‌ڵداو رۆژیان ده‌که‌ین به ‌دۆزه‌خ. هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌رگ له‌ کۆڵان و له‌شه‌قام و له‌ژینگه‌و له‌سامانی سه‌رزه‌وی و ژێرزه‌ویشیان ده‌که‌ین. . له‌به‌رده‌میانا وه‌ک ماڵات راناوه‌ستین تا سه‌رمان ببڕن. . . ده‌ست له‌سه‌رمان هه‌ڵبگرن تا په‌نامان نه‌بردۆته‌ به‌ر ئه‌و جه‌نگه‌ بێشه‌رمه‌ی نان و ئاوتان لێ تاڵ بکات و تۆڵه‌ی هه‌زاران ساڵ له‌ چاوانتان ده‌ربکات. . .

ئه‌مڕۆ ده‌رگاو په‌نجه‌ره‌ی مهاباد ده‌شکێنن و دوکانه‌کانی تاڵان ده‌که‌ن. نه‌وه‌کانی ئه‌که‌نه‌ قوربانی بیری بۆگه‌ن و چه‌په‌ڵی ده‌سه‌ڵات. سبه‌ی ده‌بێت کاڵه‌ک به‌ ئه‌ژنۆی خۆتان بشکێنن. . .

خاڵه‌حه‌مه‌ 19/7/2005 دانمارک