هه ركاروانێ بۆ پرشنگی خۆر بڕوانێ كه م بن یان زۆر ئه گه ن به خۆر … جه‌مال عه‌زیز

 

له پێناوی نیشتیمانه گیان به خت بوو. سیما وون بوو به ڵام ڕۆحی شۆڕشگێڕی په ره ی سه ندو مه شخه ڵی شۆڕش به جۆش تربوو ڕقی پیرۆزبه هێز تربوو بیروباوه ڕ پته وتر بوو. نه به كوشتن یان سزادان ڕه گ وڕیشه ی كارگه ران وزه حمه ت كێشانی نیشتیمان نایه له بن مێژوو شاهیده كه دوژمنانی ووڵاتمان چه ندین ساڵه ئه یانه وێ هه ستی پیرۆزمان وون بكه ن ده نگی هاوارمان بۆ ئازادی نیشتیمان له گه رووی تاساوا بخنكێنن سه دان ساڵه دوژمنانمان مێشك وكه له ی ڕۆڵه كانمان ده كه ن به بناغه ی داكووتینی ده سه ڵاتیان به و ئومێده ی مافی نه ته وه یمان وكێشه ی سه ربه خۆیمان له مێشك وبیروهزری گه ل بشۆنه وه. چه ندا ن تاوانی نا مرۆڤانه یان ئه نجام دا چه ندا ن تاوانی نادروستیان ئه دا یه پاڵ شۆڕشگێڕانمان. دوژمنانمان تاوان بارمان ده كه ن به وه ی ئێمه نیشتیمان په روه ر نین ئه گه رنیشتیمان په روه ربووینایه ئه وه نه ده بوو له ڕووی داگیر كه ران بووه ستین! ئه بوو چاو له ده ستیان بووینایه! نا ئه بوو خۆمان ڕۆشنبیر بكردایه به بیری نیشتیمانی و دروست كردنی ووڵات وئازادی تاك وده نگ هه ڵبڕین له به رامبه ر هه موو پێشێلكاریه كان. دوژمنانمان به بیری شۆڤێنیانه یان وبه كرده وه ی دژی مرۆڤ وئازادیه كان به بێ نرخ كردنی هه موو به ها مرۆڤایه تیه كان ئه م داواكردنه ی مافی نه ته وه یه كی چه وساوه ی سه دان ساڵه ی خاك سووتاو بێ ماف به پێشێلكاری سه روه ری ووڵات و ئاژاوه گێڕئه دا له قه ڵه م. . له گه ڵ ئه م هه موو كاروكرده وه چه په ڵه ی دوژمنانمان بۆ سڕینه وه ی سیمای نه ته وه یمان وبۆ زیاتر داگیركردن وكاولكردنی ووڵات. گیانی شۆڕشگێری ڕۆژ له دوای ڕۆژ په ره ی ئه سه ند چالاكیه كان ڕۆژ له دوای ڕۆژ شێوه ی زانستی به خۆوه ئه گرت خه بات گێڕانی نیشتیمان ڕۆژله دوای ڕۆژ زیاتر له هه وڵدا بوون بۆ ناساندنی كێشه ی ووڵاته كه مان به جیهانی ده ره وه و ئاشنا كردنی زیاتری دۆستان وئازادی خوازان به كێشه ی ووڵاته كه مان. هه رله م ڕوانگه یه وه بوو كه شۆڕشگێڕان وگیان فیدا كارانی نیشتیمان وه ك پۆڵابه ڕووی دوژمندا ئه وه ستان وبه ئاشكرا به بێ هیچ سڵه مینه وه یه ك به دوژمنانیان ئه وت ئه ی دوژمنی ووڵاته كه مان باش بزانه ئێمه ی نیشتیمان په روه ر هه میشه نیشتیمانی بووین و نیشتیمان په روه ر ئه بین له دوای ئه وه ی كه زیاتر له هه سته گڵاوه كانتان گه شتین زیاترهه ستمان به داگیركاری ئێوه ی دوژمن كرد ئه وائێمه ش زیاتر هۆشمه ند بووین به نیشتیمان په روه ری وگیانی شۆڕشگێڕیمان تاكو ناخ و سه ر ئێسقانه ئه و بڕیاره ی به نیشتیمان و خاكه كه مان داوه بۆ پاراستنی دوا بڕیاره. لاوانمان له كاتی ڕووبه ڕووبوونه وه ی دوژمندا زۆر به شانازیه وه ئه یان ووت دوژمنان باش بزانن ئێمه به شه هید بوونیش شانازی ده كه ین ئه و كاته شادمانین كه پێڵاوه كانمان به سه ر سه رتانه وه ئه بینین.

 1

كوردستانمان یه ك خاكه ونیشتیمانی كوردان وئه و نه ته وا نه ی تره كه له سه ر ئه م خاكه شیرینه ئه ژین. به ڵام به هۆی داگیر كاری و پاوان خوازی دوژمنانه وه ئه مڕۆ پارچه پارچه كراوه. ئه بینین دوژمنانمان له هه رپارچه یه كی داگیر كراوی ئه م خاكه شیرینه سڵ له ناومان ئه كه نه وه له شۆڕشگێڕیمان ئه ترسن ڕۆژانه له پیلاندان بۆ له ناوبردنمان و سڕینه وه ی هه ستی شۆڕشگێڕیمان. به ڵام ئه م لافاوی گیان بازی و خۆبه خت كردنه به رده وامه تاكو گه شتنمان به گشت مافه نه ته وایه تیه كانمان چونكه ده ستووری ژیان وا ده خوازێ. هه رگیزمیلله ته چه وساوه وژێرده سته كان و ووڵاتداگیر كراوانی دونیا بۆ ساتێكیش غافڵ نین له گه یشتن به سه ربه خۆیی. ئه مڕۆ له سایه یی خوێنی شه هیدان وپێشمه رگه وفیداكاران پارچه یه كی‌بچووك له نیشتیمان ئازاده وده ستی ڕه شی دوژمنی لێدووره كورد خۆی حوكمی خۆی ده كات به هه موو باشی و خراپیه كیانه وه میلله ته كه مان قوبوڵیه تی له به رئه وه ی له ژێر ده ستی و داگیر كراوی ڕزگاری بووه. به ڵام ئه مه ش مانایی ئه وه نیه كه به رپرسان وفه رمان به رانی ئه مڕۆی ووڵاته كه مان ته واو پشتوێنی لێبكه نه وه و غافڵ گیری پیلانی دوژمنان بن. نابێت له هه وڵدا نه بن بۆ بنبڕ كردنی یه كجاره كی ده ستی دوژمنان هه روه ها ناكرێ ووڵاته كه مان به ره وكاول كاری به رن و دووربێت له گشت ئاوه دان كردنه وه یه ك و سیمای جوان كاری به رووی ووڵاته وه دیارنه بێت. . ئه بێت هه میشه له بیری سڕینه وه ی هه موو ئاسه وارێكی دوژمنان بن. نابێت خۆیان وهاونیشتیمانیان خه ریك بكه ن به كێشه ی لاوه كی و كێشه بنچینه یه كانیان له بیر بچێته وه و ئاوه دانی و و به ره وپێش بردنی نیشتیمان فه رامۆش بكه ن. له لایه كی تریشه وه ئه بێت هه رده م ئه م پارچه ڕزگاركراوه ی كوردستان به بنكه ی شۆڕشگێڕان چاوگه ی ووزه به خشی لاوان وفیداكارانی پارچه كانی تری كوردستانی داگیر كراو بزانن ئه بێت هه میشه له هه وڵدا بن بۆ ئه وه ی كه بتوانن كچان وكوڕان ژنان وپیاوان خوێندكاران وڕۆشنبیران كارگه ران وزه حمه تكێشان له پارچه كانی تری كوردستاندا ڕێك بخه ن بۆكاری شۆڕش وخه بات تاكو كوردستانه كه مان ببێته وه به یه ك پارچه یی جاران ئێمه ش وه ك هه موو میلله تانی سه رگۆی زه وی ئاڵایی ئازادی له ئاسمانی كوردستاندا هه ڵبكه ین و ووڵاتی سه ر به خۆمان هه بێت. .