ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی به‌رپرسی کۆمیته‌کانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات(بزوتنه‌وه‌ی
ڕیفراندۆم) کوردستان ... سالار سۆفی
بزووتنه‌وه‌ی
ٌڕیفراندۆم. هه‌ر له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانییه‌وه. كۆمه‌ڵێك نیشانه‌ی
پرسیاری له‌گه‌ڵ خۆیدا. له‌سه‌ر خودی ٌڕێكخراوه‌كه هێنابووه ئاراوه.
به‌ڵام چونكه هیوای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان. له
مێژه ٌڕه‌گی خۆی له ناخی ملیۆنه‌ها كورددا داكوتاوه و سازدانی
ٌٌڕاپرسییه‌كیش (ڕیفراندۆم) بۆ ئه‌و مه‌به‌سته. ده‌توانێت ببێت به
شێوازێكی شارستانی و سه‌ركه‌وتووی به‌دیهێنانی ئه‌و هیوایه. له
ماوه‌یه‌كی كه‌مدا جه‌ماوه‌رێكی زۆری لێ كۆبووه‌وه و گه‌لێك كه‌سایه‌تی
سه‌ربه‌خۆ و سه‌ربه‌خۆخوازیش ٌڕۆڵی سه‌ره‌كییان له چالاكییه‌كانیدا نواند.
نیشانه‌ی
پرسیاره‌كانی سه‌ر بزووتنه‌وه‌كه. به تایبه‌تی له ناوه‌وه‌ی وڵات. به
ٌڕاده‌یه‌ك زۆرتر و گه‌وره‌تر بوون كه چیتر وه‌ڵامه‌كانیان له شاردنه‌وه
نه‌ده‌هاتن و بزووتنه‌وه‌كه به كرده‌وه بوو به ئامرازێك به ده‌ستی
هه‌ردوو لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتداری كوردستانه‌وه. له پێناوی گه‌یشتن به
ئامانجه حزبییه‌كانیان و به ئاره‌زووی خۆیان و به پێی هه‌ڵوێسته
تاكتیكییه حزبییه‌كانیان گلۆپی سه‌وز و زه‌رد و سووریا‌ن بۆ داده‌گیرساند.
به‌م جۆره و پاش
ئه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌كه له ناوه‌وه‌ی وڵات‌دا. هه‌موو سیمایه‌كی
بزووتنه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ریی له ده‌ست دا. هێشتا هیوایه‌ك له ناو
كۆمیته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ولاتدا. به هۆی به‌شداریی كاریگه‌رانه‌ی كۆمه‌ڵێك
كه‌سایه‌تی سه‌ربه‌خۆ و سه‌ربه‌خۆخواز به‌دی ده‌كرا. به‌ڵام له پێناوی
سه‌پاندنی هه‌مان سیاسه‌تی ناوه‌وه‌ی وڵات به‌سه‌ر كۆمیته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی
وڵاتیشدا. ده‌رفه‌تی كۆمیته‌كانی ده‌ره‌وه‌ش به‌ره‌و به‌رته‌سكبوونه‌وه
برا و كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تی چالاك. به ناچاری یان به ناچاركردن. له
بزووتنه‌وه‌كه كشانه‌وه. یان دوورخرانه‌وه. تا ئێستاش چه‌ندین كه‌سی
چالاك و دڵسۆز له ناو بزووتنه‌وه‌كه‌دا ماونه‌ته‌وه و دڵسۆزانه و به
نیازێكی پاكه‌وه دروشمی (ڕیفراندۆم) یان هه‌ڵگرتووه. به‌ڵام رۆژ به ٌڕۆژ
ته‌نگیان پێ هه‌ڵده‌چنرێت. یان هه‌وڵه‌كانیان به‌تاڵ ده‌كرێنه‌وه.
به‌م جۆره. وورده
وورده بزووتنه‌وه‌كه به‌رگی بزووتنه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری سه‌ربه‌خۆی
له‌به‌ر داماڵرا و له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش. به شێوازێكی تر. ئه‌زموونی
ناوه‌وه‌ی وڵاتی به‌سه‌ردا تاقی كرایه‌وه و به‌سه‌ریدا سه‌پێنرا. به
شێوه‌یه‌ك گشت ئه‌و پێشنیارانه‌ی كه سه‌ربه‌خۆیی بزوتنه‌وه‌كه‌یان
ده‌سه‌لماند و ده‌كرا ده‌نگ و ٌڕه‌نگی جه‌ماوه‌ریی بزووتنه‌وه‌كه وه‌ك
بزووتنه‌وه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ و سه‌ربه‌خۆخواز به‌رزتر و گه‌شتر ٌڕاگرن. كپ
ده‌كرانه‌وه و به‌م جۆره‌ش بزووتنه‌وه‌كه له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش به‌رگێكی
دره‌وشاوه‌ی حزبیی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.
هه‌ر ئێستا له
عێڕاقدا ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێڕاق له قۆناغی كۆتاییدایه. كه‌چی
بزووتنه‌وه‌ی ٌڕیفراندۆم. نووزه‌ی نایات. ده‌بوایه ئێستا بزوتنه‌وه‌كه.
گشت كونجێكی جیهانی بكردایه به گۆٌڕه‌پانی چالاكییه‌كانی له پێناوی
سه‌پاندنی مافی ٌ (ڕیفراندۆم) مافی دیایكردنی چاره‌نووسی گه‌لی كورد به
ده‌ستی كورد. مافی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان. وه‌ك
به‌ندێك له ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێڕاقدا. به‌ڵام چونكه هێشتا
بزووتنه‌وه‌كه له لایه‌ن هه‌ردوو لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتداری كوردستانه‌وه
گڵۆپی سه‌وزی بۆ دانه‌گیرساوه. مۆله‌تێكی كراوه به ئه‌ندامه‌كانی
دراوه.
لێره‌وه و له سه‌ر
ئه‌م بنه‌مایانه و گه‌لێك هۆكاری هاوشێوه‌ی تر كه باسكردنیان لێره‌دا به
پێویست نازانم. بزووتنه‌وه‌كه به‌م شێواز و پێكهاته و سیاسه‌ت و
هه‌ڵوێستانه‌ی ئێستای. هیوایه‌كی تێدا بۆ سه‌پاندنی ئامانجه‌كانی
(بزووتنه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌كه) نه‌ماوه‌ته‌وه و ٌڕێگرییه ده‌ستكرده‌كان
به تایبه‌تی له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا كه من به‌رپرسیارێتی كۆمیته‌كانی
ده‌ره‌وه‌ی وڵاتم پێ سپێردرا. بینه‌قاقای بزووتنه‌وه‌كه‌یان گرتووه. بۆیه
له‌مٌڕۆوه 24. 6. 2005 ده‌ست له هه‌موو به‌رپرسیارێتییه‌كی خۆم له
بزووتنه‌وه‌كه. وه‌ك به‌رپرسی كۆمیته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات و ئه‌ندامی
لیژنه‌ی باڵای ده‌ره‌وه‌ی وڵات و به‌رپرسیاریتییه‌كانی ترم ده‌كێشمه‌وه و
چیتر كاركردن له ناو بزووتنه‌وه‌كه‌دا به دروست نازانم.
له كاتێكدا كه من
ده‌ستی خۆم له (بزووتنه‌وه‌ی ٌڕیفراندۆمی كوردستان) وه‌ك ٌڕێكخراوێك
ده‌كێشمه‌وه. له هه‌مان كاتدا دروشمی ٌڕیفراندۆم كه بێگومان ده‌بێته
خاوه‌ن بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریی سه‌ربه‌خۆ و ٌڕاسته‌قینه‌ی خۆی. له
پێناوی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستاندا. به‌رزتر ٌڕاده‌گرم و
له‌م پێناوه‌شدا به‌گوڕتر تێ ده‌كۆشم.
سالار سۆفی
به‌رپرسی ئێستای
كۆمیته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی (بزووتنه‌وه‌ی ٌڕیفراندۆمی كوردستان)
24. 6. 2005 |