له
دوا برِیاری دادگای سلێمانی. سه‌باره‌ت به (كێشه‌ی خێزانه كورده
فه‌یلیه‌كه‌ی ده‌ربه‌ندیخان) :
رۆژنامه‌ی ()
سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا. .
فه‌رهاد مه‌لا
حه‌سه‌ن بۆ (كوردستان نێت) :
ئێستا كاتی
ئه‌وه‌یه ده‌سه‌ڵات ئیجرائاتی خۆی له‌سه‌ر ئه‌م كێشه‌یه بكات. . ؟
سلێمانی تایبه‌ت به (كوردستان نێت) :
دوای
ئه‌وه‌ی ماوه‌ی زیاتر له ساڵێكه (كێشه‌ی خێزانی كوردی فه‌یلی
ده‌ربه‌ندیخان) له دادگای سلێمانی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت. . .
رۆژی 19/7/2005 دادوه‌ر دوا برٍِیاری خۆی له‌سه‌ر ئه‌م كێشه‌یه
راگه‌یاندو. لایه‌نی تاوانبار كه رۆژنامه‌ی (ئه‌مرِۆ) بوو له‌م كێشه‌یه‌دا
سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا.
(فه‌رهاد
مه‌لا حه‌سه‌ن) سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌كه له‌دوای دوا برِیاری دادوه‌ر له
لێدوانێكی تایبه‌تدا به (كوردستان نێت) ی راگه‌یاند: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر
له‌سه‌ره‌تادا كێشه‌كه به واقیعی و روونی بڵاو كرابووه‌وه. دڵنیا بووین
له‌وه‌ی كه دوابرِیاری دادگاش به‌م شێوه‌یه ده‌بێت. به‌ڵام تاكه هۆكارێك
كه له‌ملاو له‌ولا گومانی له‌سه‌ر ئه‌م كێشه‌یه دروست كردبوو ئه‌وه بوو
كه یه‌كه‌مجاره كێشه‌یه‌كی له‌مجۆره له رۆژنامه‌یه‌كی ئازاد بڵاو
ده‌كرێته‌وه. به‌ڵام دیاره ئه‌مه ده‌بێته شێواز‌و نه‌ریتێك له ره‌وتی
رۆژنامه‌ی ئازاد له كوردستاندا. كه ئیدی له پێناو چاككردنی ئیداراتی
كوردی و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و فه‌سادی كاری له‌مجۆره به شێوه‌یه‌كی
ئاسایی بڵاو بكرێته‌وه.
سه‌باره‌ت به
دوابرِیاری دادگاش ناوبراو روونیكرده‌وه: دوا بریاری دادگا زۆر یاسایی و
جوامێرانه بوو. ده‌كری ئه‌مه‌شیان نموونه‌یه‌كی جوانی سه‌روه‌ریی
یاساكه‌مان بێت له هه‌رێمی كوردستاندا كه هه‌موولایه‌كمان شانازی پێوه
ده‌كه‌ین.
له وه‌ڵامی
پرسیارێكیشدا سه‌باره‌ت به ئیجرائات كردن له به‌رامبه‌ر به‌رپرسانی
ده‌ربه‌ندیخان كه له‌ناو ئه‌م كێشه‌یه‌دابوون. (فه‌رهاد مه‌لا حه‌سه‌ن)
رایگه‌یاند: هه‌رچه‌نده ئێمه ته‌ره‌فگیری هیچ لایه‌ك نین و نه‌بووین له‌م
كێشه‌یه‌دا. به‌ڵكو ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئێمه‌بوو وه‌كو رۆژنامه‌یه‌كی ئازاد
بڵاوكردنه‌وه‌ی كێشه‌كه بوو. بۆیه ده‌ڵێم ئیجرائاتكردن له به‌رامبه‌ر
ئه‌م كێشه‌یه. له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات خۆی ده‌وه‌ستێت. به تایبه‌تیش كه
ئه‌مرِۆكه دوا برِیاری دادگا له‌سه‌ر ئه‌م كێشه‌یه راگه‌یانراوه.
ئه‌وه‌ی ئێمه ئاگادار بین هه‌موو لایه‌ك به‌ده‌سه‌ڵاتیشه‌وه له
چاوه‌رِوانی دوابرِیاری دادگا دابوون. چونكه كێشه‌كه وه‌ك زۆر جاران
باسمكردووه كێشه‌یه‌كی بچووك و شه‌خێی نییه. به‌ڵكو په‌یوه‌ندی
راسته‌وخۆی به (ئیداره‌و ئه‌خلاق) و خراپ به‌كارهێنانی كورسی
ده‌سه‌ڵاته‌وه هه‌یه. بۆیه ئێستاش هه‌موو وورده‌كارییه‌كانی ئه‌م
كێشه‌یه بۆ ده‌سه‌ڵات وه‌كو رۆژی رووناك دیاره‌و له‌به‌رچاوه. ئیدی
هه‌قه ده‌سه‌ڵاتیش بفه‌رموی بۆ لیپرسینه‌وه‌و ئیجرائاتكردن.
له‌وه‌ڵامی پرسیارێكی
تری (كوردستان نێت) سه‌باره‌ت به مه‌ترسی له‌سه‌ر ئه‌ندامانی رۆژنامه‌ی
(ئه‌مرِۆ) له‌دوای برِیاری دادگاوه. سه‌رنووسه‌ری (ئه‌مرِۆ) رایگه‌یاند:
ئێمه خۆمان (هیچ ئه‌ندامێكمان) كێشه‌ی له‌گه‌ڵ كه‌سدا نییه. ته‌نانه‌ت
له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتیش چ ئیداره‌ی سلێمانی بێت. یاخود ئیداره‌ی هه‌ولێر.
به‌ڵكو كاری ئێمه كاری رۆژنامه‌نووسییه له پێناو جوانكردنی ده‌سه‌ڵات و
ئیداره‌ی كوردی. پێموانییه ده‌سه‌ڵات و ئیداره‌ش ناخۆشحاڵ بن به
جوانكردنی خۆیان. ئێمه هه‌ر مه‌ترسییه‌ك بۆ سه‌ر خۆمان به مه‌ترسی
ده‌زانین بۆ سه‌ر ره‌وتی رۆژنامه‌نووسیی ئازاد له‌كوردستاندا.
جیی باسه كێشه‌ی
خیزانیكی كوردی فه‌یلی ده‌ربه‌ندیخان له ژماره 38ی رۆژنامه‌ی (ئه‌مرِۆ)
ساڵی پار بڵاوكرایه‌وه‌و دواتر له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له (نجم
عبدالله-قائمقامی پێشووی ده‌ربه‌ندیخان وشكر قه‌ره‌بلاغی- به‌رِێوه‌به‌ری
ئاسایشی ده‌ربه‌ندیخان) سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر سه‌رنووسه‌رو خاوه‌ن
ئیمتیازی رۆژنامه‌كه تۆماركرا.
پێویسته بگوتری كه
دادگایی كردنه‌كه‌ی ئه‌مرِۆ بۆ سه‌رجه‌م ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و لایه‌نه
په‌یوه‌نداره‌كانی ئه‌م كێشه‌یه كراوه بوو.
|