عه‌ره‌ب هه‌ر عه‌ره‌به. .
!!
..هێمن حه‌ساری
سه‌ربارو بن باری دژایه‌تیكردنی بێ سنووری كورد له‌لایه‌ن عه‌ره‌به
سوننه‌كانه‌وه كه رۆژ به‌رۆژ زیاتر له په‌ره‌سه‌ندندایه تا گه‌یشتۆته
ئه‌و ئاسته‌ی ئه‌و
گروپه‌ی كه به‌شداره له لیژنه‌ی دارِشتنی ده‌ستوور. ئاماده‌نین
ته‌نانه‌ت گوێیان له وشه‌ی
فیدراڵی بێت. كه كورد وه‌كو مه‌تڵه‌ب و تاكه رێگه بۆ پێكه‌وه ژیان
داوای
ده‌كات. له‌م لاوه‌ش
حكومه‌ته‌كه‌ی جه‌عفه‌ری. هه‌ر هه‌مان رێچكه‌ی گرتووه‌و چۆته سه‌نگه‌ری
سوننه‌كانه‌وه!!
واته شیعه مه‌زهه‌بیشی هاته پاڵ. دیسانه‌وه له‌عێراقی نوێ‌دا كورد
ته‌نها
میلله‌ته كه به پله دوو ته‌ماشا بكرێت. ته‌نها هاووڵاتیه كه نامۆ بێ
به‌و وڵاته. واته
ئه‌مانیش له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی دوێنێ هیچ جیاوازییه‌كیان نییه. . كه‌چی
سه‌ركرده‌كانمان (نه‌ك میلله‌تی
كورد) هه‌نگاوی
ئه‌وه ده‌نێن كه له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بی ئه‌مرِۆ عێراقێكی نوێ بونیاد
بنێنه‌وه. . به‌ڵام ئه‌گه‌ر كار وا برِوات
ده‌بێ ئه‌و رۆڵه ئه‌كتیڤ و ئیجابیه‌ی كه سه‌ركردایه‌تی كورد ئه‌مرِۆ له
عێراقی نوێ‌دا
ده‌یگێرِێن و ره‌نگی داوه‌ته‌وه. هه‌ره‌س بێنێت. ده‌نا رێگه چاره‌یه‌كی
دی به‌دوور
ده‌زانرێت. .
كشانه‌وه‌ی ده‌نگ و ره‌نگی كورد له به‌غدا. خۆی له‌خۆیدا هه‌ره‌س به
حكومه‌ته‌كه‌ی جه‌عفه‌ری دێنێت و ئه‌و دروستبوونه‌وه‌یه‌ش دواده‌خات كه
به‌نده به
به‌شداریكردنی كورد له‌و عێراقه. ئه‌و كات ره‌نگه بۆ نموونه داوا له
ئه‌یاد عه‌لاوی
بكرێت كه حكومه‌تێكی نوێ پێك بهێنێت. . پێم وایه گه‌ر وابوو. ئه‌وا
دیسانه‌وه داوا له كورد
ده‌كرێت. ئه‌و كاتیش به قازانجی كورد ده‌بێت. نه‌ك وه‌ك ئێستای
حكومه‌ته‌كه‌ی
جه‌عفه‌ری. .
نیازی شیعه. زۆر روون و ئاشكرایه. به‌ڵام ئێمه‌ی هه‌میشه خۆ به
پله‌دوو زان. هێشتا دڵی خۆمان به‌وه ده‌ده‌ینه‌وه. كه بڵێین نا رۆڵی
ئێمه له‌م
قۆناغه‌دا زۆر گرنگه‌و مه‌رجیشه. . بێ به‌شداریكردنی كورد. عێراق دروست
نابێته‌وه. .
به‌ڵێ له‌م كاته‌دا رۆڵی ئێمه زۆر گرنگه. تاكو جه‌مسه‌ره دژ به‌یه‌كه
عه‌ره‌به‌كانی نێو عێراق به (ئاشتبوونه‌وه‌ی نیشتمانی) له‌سه‌ر خاكی
كوردستان به
ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نن و ئاشتیان ده‌كه‌ینه‌وه. رۆڵمان پێویسته‌و زۆریش
گرنگه. به‌ڵام دوای
ئه‌وه ئه‌وان كۆك ده‌بن و له‌دژی ئێمه ده‌بنه یه‌ك. .
!
گه‌ر وانیه. ئه‌ی كێ ده‌یگوت شیعه‌ی مه‌زڵومی ده‌ستی
به‌عس. لێمان ده‌بنه به‌عس. . بۆچی ده‌یانه‌وێ كێشه‌ی كه‌ركوك و
چاره‌سه‌ره هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كه‌ی
ئه‌و شاره دوابخه‌ن بۆ دوای ده‌ستوور. .
!
ئه‌دی وا برِیار نه‌بوو هه‌ر له‌دوای پێكهێنانی حكومه‌ت له به‌غدا.
به‌زووترین كات مادده‌ی
(58)
جێبه‌جێبكرێت. كورد زیاتر له سه‌د جاره باس له‌و
برِیاره ده‌كات
و
فشار ده‌خاته سه‌ر به‌غداو ئه‌مه‌ریكاو داوای جێبه‌جێكردنی ئه‌و مادده‌یه
ده‌كات كه
چاره‌سه‌رێكی گونجاوه‌و په‌یوه‌سته به راماڵینی ئاسه‌واری ده‌ستی به‌عس
له‌و شاره
كوردستانیه‌داو گه‌رِانه‌وه‌ی ئاواره‌كان و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یان و
هاورده‌كانیش
بگه‌رِێنه‌وه. كه‌چی ئه‌وان به گفتولوفتی درۆ ده‌یانه‌وێ رازیمان بكه‌ن و
ئه‌مرِۆ بخه‌نه
سبه‌ینێ و سبه‌ینێش دوابخه‌ن. . ئاماده‌ن هه‌موو شتێك بكه‌ن له‌پێناوی
ئه‌وه‌ی كه‌ركوكی كوردستانی
نه‌گه‌رِێته‌وه باوه‌شی دایكی. .
گرنگ ئه‌وه‌یه كه ئێمه ده‌رك به‌وه بكه‌ین (عه‌ره‌ب هه‌ر عه‌ره‌به) .
.
!
هه‌قیش نادرێت. ده‌سه‌ندرێت. .
|