ئه‌همه‌دی نه‌ژاد. . . . مژده‌ی نه‌مانی ڕژێمی ئیسلامی. . . دۆزی کورد ...
. هیوا موهه‌مه‌د
له
دوای هاتنه‌وه‌ی خومه‌ینی بۆ ئێران و ڕاگه‌یاندنی شۆڕشی به‌د ناوی ئیسلامی
له‌و وولاته‌دا که له‌ساڵی1978 بوو. ئیدی گه‌لانی ئێران ڕوو به‌ڕووی
به‌ڵایه‌کی گه‌وره‌ی ئیسلامی بوونه‌وه و هه‌رچی له‌سه‌ر بناخه‌ی پێشکه‌وتن
وته‌کنۆلۆژیا بنیاتیان نا بوو گه‌رایه‌وه بۆدواوه و له به‌رگی به‌سیجدا
خۆی ده‌بینیه‌وه. بۆ نه‌ته‌وه‌ی کوردیش له‌و به‌شه زیاتر نه‌هامه‌تی
هاته گۆڕێ و ئه‌وه‌ی پێی بووترێت ماف هه‌مووی زیاتر پێ شێل کراو
ئه‌وه‌شئیسلامی شیعه له‌توانایدا بوو دژبه کورد ئه‌نجامی دا. هه‌روه‌کو
ئه‌وه‌ی کورد له‌و ووڵاته‌دا له دژی ڕژێمی شا ڕانه‌په‌ریبن و
کارتێکه‌رییان نه‌بووبێت له‌سه‌ر ڕوخانی ڕژێم. ئه‌م جاره‌یان کورد
ڕووبه‌ڕووی دوژمنێکی نه‌زانی (سه‌رده‌می ب
'c9ر'cf)
بوه وه. خۆشه گه‌ر مڕۆڤ دوژمنه‌که‌شی ژیر بێت نه‌ک
دواکه‌وتووی که‌لله ڕه‌ق. خومه‌ینی و پیاوه‌کانی ده‌ستی شێخایه‌تی و
مه‌لایه‌تیان به‌سه‌ری کورد دا ده‌هێنا و خۆیان ده‌کرده نوورانی وپیاو چاک
و ده‌م ڕاست. به‌هه‌ندێ ڕسته‌ی ڕه‌نگینی ناو قورئان که گوایه فه‌رقی
نێوان عه‌ره‌ب و عه‌جه‌م نیه. نه‌ته‌وه په‌رستی له ئیسلامدا نیه. ئێمه
هه‌موان ڕووبه‌رووی دوژمنی گه‌وره ده‌بینه‌وه که گوایه ئه‌مریکا بوو.
ئه‌وان ئه‌م قسانه‌یان له‌خۆوه نه‌ده‌کرد له هه‌موو شتێکدا مه‌به‌ستی
خۆێان پێکابوو که مه‌سه‌له‌ی کوردی پێ سه‌رکوت بکه‌ن. خاڵی بێ هێزی
کوردیان که‌وتبووه ده‌ست که به‌رای من ده‌کرێت ئه‌مانه‌ی خواره‌وه به
هه‌ندێکیان له قه‌ڵه‌م بده‌ین. . له ناو جووڵانه‌وه‌ی کوردی‌دا ه! ه‌ستی
نه‌ته‌وه‌یی لاواز بوو. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه بیری چه‌پ گه‌رێتی بالی
به‌سه‌ردا کێشابوو. توانی بوویان ڕوویه‌کی وا بده‌نه کورد که به گشتی
خه‌لک سه‌ر به که‌مپی سۆشیالیستیه و مارکسی لینینی په‌یڕه‌و ده‌کات.
ئه‌مانه‌ش بۆ (شۆڕشه‌که‌ی) خومه‌ینی باش نه‌بوو. هه‌رچه‌نده تا ئه‌و
ڕاده‌ی پێویستی بوو کوردی ڕاگرت که دژایه‌تی نه‌که‌ن و پارتی (توده) و
چریکی فیدائی وچه‌ند به‌چکه گروپی دیکه‌ی به‌لای خۆیدا کێشا و تونی سوود
له کات وه‌ربگرێت. . . . . له کاتێکدا بار‌و دۆخی سیاسی کورد ڕوو له‌وه
بوو. که‌چی به پێچه‌وانه‌وه ئێران که‌وشی لێ کردبووه پێ به‌یه‌که‌م
دوژمنی ئه‌مریکا خۆی دایه ناسین (هه‌رچه‌نده به دروشم مه‌رگ بر
شۆره‌ویش) ده‌وترا و (لاشه‌رقییه و له‌غه‌ربییه. جمهو! ریه ئیسلامیه)
بوو. به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له کاتی ڕژێمی شادا ئه‌مریکا نزیکترین دۆستی
ئێران بوو. وه ئه‌مریکا له ئێران‌دا چه‌ندین پێگه‌ی سه‌ربازی هه‌بوو.
لایه‌نی ئابووری و سه‌ربازی و بواره‌کانی دیکه‌ش نێوانیان به هێز بوو.
بۆیه له لایه‌که‌وه ئه‌مریکانیگه‌ران بوو له‌و زیانه گه‌وره‌ی که لێی
که‌وتوه و هه‌ولی ده‌دا ڕێگه‌بگرێت له ته‌شه‌نه‌کردنی ئه‌م (شۆڕشه) .
ئێرانیش (خومه‌ینی) هه‌وڵی ده‌دا به زووترین کات پاشماوه‌ی شا و ئه‌مریکا
بن بڕ بکات. . له‌م مل ملانێیه‌دا کورد وه‌کو سه‌رکردایه‌تی جووڵانه‌وه‌ی
کوردی نه‌یتوانی سوودی لێ وه‌ربگرێت و پێگه‌ی خۆی پێ به‌هێز بکات. بۆ
ئه‌مه‌ش دوو ترس و گومان لایان دروست بووبوو که یه‌کیان نوشوستی شۆڕی
ئه‌یلول بوو که! ئه‌مریکاو ئێرانی له پشت بووله سالی 1974. دووه‌میان
په‌یوه‌ندی به هێزی نێوان تورکیا و ئه‌مریکا بوو. تورکیاش ڕازی نه‌بوو که
ئه‌مریکا کارێک بکات کورده‌کان شتێک به‌ده‌ست بێنن. . به‌ڵام سه‌کردایه‌تی
کورد نه‌یتوانی کارێک بۆ ڕه‌وینه‌وه‌ی ئه‌و گومانانه بکات و سوود له
ڕابردووی کوردستانی باشوور وه‌رگرێت و به مه‌رج و ووریایی خۆی بچێته
پێشه‌وه. . . سه‌ره‌تاشارۆچکه‌و و شاره‌کانی کوردستان هه‌موویان له ژێر
ده‌ستی کورد دا بوون به‌لام لاوازی کورد له یه‌ک هه‌ڵوێستی و. شه‌ڕی
یه‌کتر کوژی و (ته‌فره‌قه‌ی) چه‌په‌کان که خه‌لکیان له بیره
نه‌ته‌وه‌ییه‌که پێ دوور ده‌خسته‌وه. وای کرد که ئه‌م ده‌سته‌لاته
کوردییه زۆر نه‌مێنێته‌وه. به هێزی ئه‌رته‌ش و سوپای پاسداران و جاش و
پێشتریش به ئابڵووقه‌ی ئابووری توانی هه‌رچی شاره‌کانی کوردستانه
بیخاته‌وه ژێر کۆنتڕۆڵی خۆی. به‌دواشیدا که‌وته به‌هێز کردنی پێگه‌ی خۆی.
. به‌درێژایی شه‌ڕی نێوان عێڕاق و ئێران بزووتنه‌وه‌ی کوردیش به هه‌موو
شێوه‌کانی بنکه‌ی سه‌ره‌کییان له‌سه‌ر سنووره‌کانی نێوان هه‌ردوو به‌شی
کوردستان بوو. چالاکی پارتی زانی یان ئه‌نجام ده‌دا و زیانیان له دوژمن
ده‌دا. لای ڕژێمیشه‌وه که‌م ته‌رخه‌م نه‌بوو له کوشتن و بڕینی کورد و
به‌ره‌نگاران. زیندانه‌کانی پڕ کرد له خه‌ڵکی کورد و ده‌سته ده‌سته له
زیندانی (ئه‌ڤین) ی توند ده‌کردن یان به پۆل له سێداره‌ی ده‌دان. . . .
له‌دوای کۆتایی هاتن شه‌ڕی نێوان ئه‌و دوو ووڵاته. که له‌و ماوه‌دا
کوردستان کرا بووه مه‌ید! انی شه‌ڕ و چه‌ندین کاره‌سات به‌سه‌ر کورددا
هاتن هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ده‌ست پێکی شه‌ره‌وه تا کۆتایی که به کاره‌ساته
خۆێناویه‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی قاره‌مان بوو. بزووتنه‌وه‌ی کورد له هه‌ردوو
پارچه‌که مێژوویه‌کی ڕه‌شیان تۆمار کرد. شان به‌شانی ئه‌و هه‌موو
قوربانیه‌ی که‌درا به ڵام چه‌ند جار که‌لێنی تێ که‌وت و یه‌ک لایه‌نه
سازش ده‌کراو بۆ ماوه‌یه‌ک له مه‌زنی شۆڕشی کورد که‌م ده‌کرایه‌وه. مل
ملانێ له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کرا که به‌ره‌و لای دوژمنی یه‌کدی هه‌نگاو بنێن.
شه‌ڕی یه‌کتر کوژی په‌ره‌ی سه‌ند. چونکه خومه‌ینی و سه‌دام ده‌یان زانی
ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یکه‌ن. هه‌ردووکی بزووتنه‌وه‌ی کوردی پێ به‌هێز ده‌بێت و
خۆیانی پێ لاواز ده‌بێت بۆیه به‌ینا و به‌ین (وه‌کو گیسکه‌که‌ی هه‌یاسی
خاسی! ان لێ ده‌کردین) و تۆوی دوو به‌ره‌کیان به دیاری بۆ ده‌ناردین. .
له دوای کۆتایی هاتنی شه‌ڕی عێڕاق ئێران چالاکیه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی کوردی
له هه‌ردوو پارچه. ده‌توانم بڵێم گه‌یشته نه‌مان و شێوه نوشوستیه‌کی
دیکه. . سه‌دام به‌رده‌وام بوو له ئه‌نفال کردنی کورد به هه‌موو
شێوازێک. خومه‌ینیه‌کان که‌وتنه به‌کارهێنان هه‌موو ڕێگه‌یه‌ک بۆسه‌رکوت
کردنی بزووتنه‌وه‌ی کوردی. له نه‌مسا سکرتێری حزبی دیموکرات خه‌باتگێڕ
قاسملۆیان شه‌هید کرد. . دواتریش تێکۆشه‌ر شه‌ره‌ف که‌ندی له
ئه‌ڵمانیاشه‌هید کرا. (شه‌هید کردنی ئه‌مانه ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێت که
دوژمن ترسی گه‌وره‌ی لێیان هه‌بوو بۆیه به‌کاری شه‌هید کردنیان هه‌ستا) .
. له ساڵی 1991 وه که ڕاپه‌ڕینی کورد له باشووری کور
کوردستان ده‌ستی پێ کرد. قۆناغی بووژانه‌وه‌ی شۆڕشی کورد ده‌ستی پێ
کرده‌وه. ده‌توانین بڵێین تاڕاده‌یه‌ک سوودی بۆ کوردستانی ڕۆژهه‌ڵاتیش
هه‌بوو (هه‌رچه‌نده له‌لایه‌ن ینک دژایه‌تی ده‌کران و چه‌ند که‌سێکیان
دراوه‌ته‌وه به ڕژێم) . ده‌توانین لێره‌دا بڵێین دیسانه‌وه سنووری
چالاکیه‌کانی پارتیزانی له دژی ئێران که‌م بوه‌وه به هۆی ئه‌وه‌ی که
ده‌سته‌ڵاتی کوردی له باشوور ڕێگه‌ی نه‌ده‌دا لای ئه‌وانه‌وه هێرش
بکرێته سه‌ر ئێران چونکه ئێران فشاری خستبووه سه‌ر ده‌سته‌لاتی کوردی
له‌م به‌شه. . له دوای هاتنی خاته‌می بۆ سه‌ر کورسی سه‌رۆک کۆماری ئێران.
من پێم وایه قۆناغێکی تر هاته پێش له نێوانی ڕژێم و کورد به گشتی نه‌ک
هه‌ر شۆڕش و سه‌رکردایه‌تیه‌که‌ی. . . خاته‌می هه‌ر_ 8dه_e4ده
ژێر فنجانی فنجانه‌که‌ی لێوی خومه‌ینیه وله‌ده‌م و چاودا نه‌بێت هیچ
جیاوازی نیه له‌گه‌ڵ خاڵخاڵی وڕه‌فسنجانی و خامنائی و هه‌موو ڕیش
بزنه‌کانی دیکه. به‌ڵام ئه‌و توانی به قسه‌ی لووس و به‌ڵێنی بێ مانا ئه‌و
دیواره دژایه‌تیه له نێوان خه‌ڵکی کورد و ڕژێمه‌که‌یدا (تاراده‌ی
سه‌رنج) لابه‌رێت. له‌ساڵی 1998 له ئه‌مریکا له گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له
ئێرانیه‌کانی دانیشتووی ئه‌مریکاکۆبوه‌وه و له پرسیارێکدا له باره‌ی
کورده‌وه ووتی (کورده کان ئه‌سلی ترین نه‌ته‌وه‌ی ئێرانن) ده‌رباره‌ی
یه‌زیدیه‌کان ووتی: ئه‌وان برای ئێمه‌ن و من خۆشم خه‌ڵکی یه‌زدم. له
هه‌موو سه‌ردانێکی بۆ شاره‌کانی کوردستان ئه‌م قسه شیرینانه‌ی دوو پات
ده‌کرده‌وه بۆیه‌ش کورده‌کان ڕۆڵێکی باشیان بینیوه سه‌رخستنه‌وه‌ی بۆ
جارێکی تر هه‌ڵبژاردنی به سه‌رۆک کۆماری. که‌واته ئه‌و بێ ئه‌وه‌ی هیچ بۆ
کورد بکات توانی هه‌شت ساڵ کورد له چاوه‌روانی بێ هووده دا بهێڵێته‌وه.
. نه‌ک هه‌ر کورد هه‌موو ئێران ئه‌ویش به‌وه‌ی ئه‌و (چاکسازی ده‌وێت) و دژی
په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ڕۆژئاوا نیه. . له‌ڕاستیدا هیچیانی نه‌کرد و زیانی له
ئێمه‌شدا که بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر ده‌رزی سڕکردنی له خه‌ڵکی کورد دا و ڕای
گرتن. له‌ژێریشه‌وه دیارده‌ی تلیاک کێشان و هێرۆیینی له ناو خه‌ڵکه‌که و
لاوانیدا بلاو کرده‌وه به ڕاده‌یه‌ک که زۆربه‌ی لاوانی گرتوه‌ته‌وه و
ئه‌مه‌ش زیانه چونکه ئه‌وه‌ی فێری بوو ئیدی دوور ده‌که‌وێته‌وه له
تێگه‌یشتنی ده‌رده‌کانی گه‌له‌که‌ی. . . (ئه‌مه مانای وانیه که بیری
نه‌ته‌وه‌یی مردوه) نه‌خێر ئه‌و قۆناغه. پارتی شۆڕشگێڕی وه‌کو (یه‌کیه‌تی
شۆڕشگێڕانی کوردستانیشی) پته‌و کردکه ئێستا مایه‌ی شانازین بۆ کورد.
به‌لام من باس له ناو شه‌قامی کوردی ده‌که‌م. . له‌به‌ر ئه‌مانه پێم
وایه که هاتنی (مرۆڤ کوژێکی) وه‌ک ئه‌همه‌دی نه‌ژاد مژده‌ی به‌ره‌و پێش
چوونی شۆڕشمان ده‌داتێ و خه‌ڵکی نووستومان بۆ به‌خه‌به‌ر دێنێت. هه‌ستی
کۆمه‌ڵانی جیهانیش ده بزوێنێ. . ئه‌مریکا چه‌ند ساڵ کاری کرد بۆ ئه‌وه‌ی
به‌هانه‌یه‌کی گونجاو بێته ده‌ستی و دڵی جیهانی پێ ڕازی بکات که له‌عێڕاق
بدات بۆ ئه‌مه‌ش سه‌دام تاوانبار کرا که کۆڵ نادات له دروست کردنی چه‌کی
کۆ کوژی. . له ساڵی 1991 وه ده‌یتوانی سه‌دام له‌ناو ببات به‌ڵام هێشتا
پێی وا بوو که (دومه‌ڵه‌که) نه‌گه‌یوه. ها
کائه‌همه‌دی نه‌ژاد یاریده‌ده‌ر ده بێت بۆ گه‌یاندنی دومه‌ڵه‌که. ئه‌و
به توند ڕه‌وی خۆی کارێک ده‌کات که خه‌ڵکی ئێران بگه‌یه‌نێته ڕاده‌ی
بێزار بوون. له یه‌کێک له قسه‌کانی دوای ده‌رچوونی ووتی ئه‌وه دووه‌م
شۆڕشی ئیسلامییه (واتا سه‌رکه‌وتنه‌که‌ی) . . له‌کاتی خۆشی که خومه‌ینی
وای ده‌ووت هه‌موو خه‌ڵکی بێزار کردبوو. باره‌که له‌بار بوو بۆ هاندانی
خه‌ڵک و ڕاپه‌رین و به‌گژدا چوونه‌وه‌ی ڕژێم. ئه‌گه‌ر سه‌دام له‌دوای شه‌ڕی
که‌نداو ده‌ستی بکردایه به چاک سازی و پاشگه‌ز بوونه‌وه و په‌سه‌ند
کردنی دیموکراسی و له‌وانه داخوازیه‌کانی گه‌لی کوردی جێ به‌جێ بکردایه
ئه‌وه ڕۆژی به‌وه نه‌ده‌گه‌یشت. به‌ڵام له ئه‌نجامی توند ڕه‌وی خۆی و
که‌لله ڕه‌قی و خۆشه‌ویستی بۆ کورسیه‌که‌ی! گه‌یاندیه ئه‌وه‌ی به
نه‌مانی خۆی کۆتایی بێت. جا لێره‌وه هاتنی سه‌دامێکی تری گێل تر
(ئه‌همه‌دی نه‌ژاد) مژده‌ی ئه‌وه‌مان ده‌داتێ که بواری وریا بوونه‌وه‌ی
میلله‌تانی ئێران زیاتر ده‌بێت و بۆ کوردیش هه‌لی ئه‌وه دێته گۆڕێ که
په‌ره بده‌ن به خه‌بات و پته‌و کردنی ڕێکخستنه‌کان. . پێویستیشه ئه‌وه
بڵێین ده‌بێ بزووتنه‌وه‌ی کورد له‌و پارچه‌یه چاوه‌رێی ئه‌وه نه‌که‌ن که
له گه‌رمه‌ی ڕووداوه‌کاندا په‌له‌قاژه‌ی یه‌ک خستنه‌وه‌ی ماڵی کوردی
بکه‌ن. به‌ڵکو له ئێستاوه‌هه‌نگاو بنێن و خۆ ئاماده بکه‌ن تاوه‌کو بازوو
و هێزی خۆیان پیشان بده‌ن و وولاتانی زل هێزیش نرخیان بۆ دابنێن. پێویسته
گرفته‌کان له ئێستاوه چاره‌سه‌ر بکرێن و سوود وه‌ر بگیرێت له‌و هه‌ڵانه‌ی
که له تاقیکردنه‌وه‌ی کوردستانی باشووردا ڕووی دا. مه‌رج نیه هه‌موان
به‌و قۆناغه‌دا تێپه‌رین. باجارێک و له‌به‌شێکی کوردستان سوود له خه‌باتی
به‌شه‌کانی دیکه وه‌ربگیرێت وسه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێندرێت بێ ئه‌وه‌ی به
قۆناغی شه‌ری براکوژیدا تێپه‌رن. . بۆ ئه‌وه‌ی دوایی نه‌که‌وینه به‌رده‌م
داوای لێ بووردن له (دایکانی شه‌هیدانی شه‌ڕی برا کوژی) چونکه ئه‌مه هیچ
ده‌ردێک چاره‌سه‌ر ناکات. . تاقی کردنه‌وه و ڕووداوه‌کانیش له سه‌ر ئاستی
جیهان شاهیدی ڕه‌وته سیاسیه‌کانن و ده‌توانرێت بزانرێت و هه‌ست به‌وه
بکرێت که ته‌نها ڕژێمێک ده‌توانێ ووڵات به‌رێوه به‌رێت که پشت به‌ست بێت
به سیسته‌می دیموکراسی. له ژێر ئه‌م سیسته‌مه‌شدا ده‌توانرێ مافه‌کانی
گه‌لی کورد بێته دی. جا له ئ_
cbس_caاوه
پێویسته کورد ده‌رک به‌وه بکه‌ن که جارێکی دی به هه‌ڵه‌کاندا
نه‌چنه‌وه. جارێکی دی ڕۆشنبیری کورد ئه‌ندامانی نه‌ته‌وه‌که‌یان به بیر‌و
باوه‌ری نه‌گونجاو دوور له (واقعی) کۆمه‌ڵگا خه‌ریک نه‌که‌ن و وه‌کو
خاته‌می سڕیان نه‌که‌ن. بیردۆزی ئێمه نه‌ته‌وه‌ییه بۆ دروست کردنی بوونی
خۆمانه دواتر له ژێر باڵی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی دا کێ چ ئایدۆلۆژیایه‌ک
پیاده ده‌کات ئه‌وه له‌هه‌سته نه‌ته‌وه‌ییه‌که که‌م ناکاته‌وه.
چه‌پێکی خه‌لکی سوریا له گه‌ڵ لیبیه‌ک که‌داده‌نیشن شانازی به
وڵاته‌که‌یانه‌وه ده‌که‌ن پێش ئه‌وه‌ی به چه‌پێتیه‌که‌یانه‌وه بکه‌ن.
که چه‌پێکی فارسیشیان تێکه‌ڵ بوو ئه‌وه توند تر ده‌بنه‌وه و ده‌بێته
عه‌ره‌ب و فارسیش. ئه‌و کات هه‌ردوو عه‌ره‌به‌که ده‌ڵێن ئێمه_
ed
ع
'c9ره‌ب
له به‌رامبه‌ر فارسه‌که. کورد که ووڵاتی سه‌ربه‌خۆی نه‌بێت شانازی چی
به بیری چه‌پیه‌وه بکات. که تاسه‌ر ئێسقان له مافه‌نه‌ته‌وه‌ییه کانی
بێ بێشه‌و له بیری نه‌ته‌وه‌ییدا لاوازه. من پێم وایه دوور خستنه‌وه‌ی
هه‌ر ئه‌ندامێک له بیره نه‌ته‌وه‌ییه‌که و خه‌ریک کردنی به هه‌ندێ بیری
دیکه‌وه جا چ چه‌پی بێت یان ئیسلامه‌تی ئه‌وه تاوانێکه له‌ئه‌رکی
نه‌ته‌وه‌یی. که‌ریم ئه‌همه‌د سیاسه‌تمه‌داری کۆمۆنیستی کورد له
دیمانه‌یه‌کدا له ته‌له‌فزیونی کوردستان ووتی: من جارێک له کۆنگره‌ی
پارته کۆمۆنیست و کرێکاریه جیهانیه‌کاندا لێیان پرسیم چ زمانێک قسه
ده‌که‌یت ووتم کوردم وتیان کورد کێن که بۆم ڕوون کردنه‌وه ووتیان بڵێ
موسته‌فابارزانی. . ئه‌گه‌ر ئێمه ولاتم_
c7ن
'e5ه‌بوایه
به‌ناوی کوردستان و بناسرابایه ئه‌وه ئه‌و که‌سه به ووشه‌یه‌ک
وه‌ڵامیده‌دایه‌وه. . . بۆیه ئه‌ورۆکه‌مان ده‌بێ هه‌موو دروشمه‌کان له
خزمه‌ت نه‌ته‌وه‌ی کورد دا بن و بۆ هێنانه‌دی مافه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان
ئه‌ویش به په‌یڕه‌و کردنی بنه‌ماکانی دیموکراسی له لای هه‌موو تاکێکی
کوردا تا ده‌گاته پارت و سه‌رکرده. . . .
|