به‌ ناوی كوردستانی گه‌وره‌.

soransa@hotmail. com

دو میلیۆن نه‌فه‌ر كورد و پێنج دانه‌ خوێند كار!  ... ح. س. سۆران

 

پێموایه‌ گشتمان له‌م بیرۆكه‌ دا تێكڕا هاوده‌نگین. كه‌ له‌ ده‌روازه‌ی ئاواپه‌ی هه‌زاره‌ی سێ دا. ته‌وه‌ره‌ی سه‌ره‌كی خه‌باتی هه‌ر گه‌لێك. بزووتنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگیه‌ و كاراترین هه‌وپ بۆ زیندو راگرتن و سه‌لماندنی ناسنامه‌ی نه‌نه‌وه‌یی. په‌ره‌دان و فێركاری فه‌رهه‌نگ و زمانی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌یه‌. چون گه‌لی بێ بێ زمان و بێ فه‌رهه‌نگ قه‌ت نامێنێ و زو یا دره‌نگ ده‌فه‌وتێ. له‌وانه‌یه‌. بپێم زمان و فه‌رهه‌نگیش. به‌ قه‌ت ئاو و خاك. بۆ هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك گرنگه‌. چون ئاو و خاك سنووری جوغڕافیایین. به‌پام زمان و فه‌رهه‌نگ سنووری واتایی. جا لێره‌دا. بۆ ئاواپه‌ كردنه‌وه‌ی زۆرتری ئه‌و بۆچوونه‌. ئه‌م هۆنراوه‌ی خواره‌وی خۆمتان پێشكه‌ش ده‌كه‌م:

ئه‌سپه‌حه‌م پێنووسی ده‌سته‌. سه‌نگه‌رم سه‌فحه‌ی كتێب.

خوێنه‌ری دیڕۆكی كوردم. خزمه‌تی زانین ئه‌كه‌م.

به‌پام به‌ داخه‌وه‌. له‌ تاران و ده‌وروبه‌ری. كه‌ ده‌پێن نزیكه‌ی دو میلیۆن كوردی لێ یه‌. له‌ كاتێك دا. كه‌ هه‌زاران كورد به‌ تاپووكه‌ ده‌چنه‌ كلاسی فێر بوونی زمانی ئینگلیسی. فارسی و شتگه‌لی دیكه‌. بۆ زمانی كوردی. كه‌ زمانی دایكیانه‌ و فێربوونی له‌ هه‌پمژینی ئۆكسیژێن زۆر پێویست تره‌. وا نین.

ئێستا بۆ سه‌لماندنی ئه‌و باسه‌ی سه‌ره‌وه‌. داستانێكی خه‌فه‌تهێنتان بۆ ده‌گێڕمه‌وه‌. كه‌ دوێنی { 9/4/2705 } روی دا:

دوێنێ له‌ كۆڕی كوردانی تاران (كه‌ی. كه‌ی. تی) . كه‌ ده‌توانم بپێم ناوه‌ندی سه‌ره‌كی فه‌رهه‌نگی كوردی تارانه‌. كۆڕ (جه‌له‌سه‌) ی تاقیكردنه‌وه‌ (ئیمتیحان) ی زمانی كوردی بو. چه‌ند رۆژ له‌ پێش دا. له‌ لایه‌ن كه‌ی. كه‌ی. تی ه‌وه‌. به‌ منیان وت. كه‌ به‌رپرسی ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه‌ بم. هه‌ر به‌م پێ یه‌. من به‌ دپ و به‌ گیان. فۆڕمی تاقیكردنه‌وه‌م ساز كرد و كات ژمێری 30/6 پاش نێوه‌رۆ. وه‌ك هه‌میشه‌ به‌ نان و داسی خۆمه‌وه‌. چوومه‌ سه‌ر كۆڕی ئیمتیحان. به‌پام. به‌ داخه‌وه‌ له‌ نزیكه‌ی دو میلیۆن كوردی تاران و ده‌وروبه‌ری. ته‌نیا پێنج {5} كه‌س هاتبوونه‌ كۆڕه‌كه‌. یانی ته‌نیا پێنج نه‌فه‌ر له‌ پێش دا له‌ فێركاری كلاسی كوردی دا. به‌شداریان كردبو. كه‌ ئه‌مه‌ به‌ فاجیعه‌یه‌كی فه‌رهه‌نگی مه‌زن داده‌نێم. پێویسته‌ ئه‌م راسته‌قینه‌ تاپه‌ش بدركێنم. كه‌ كه‌س به‌ چه‌شنی راسته‌وخۆ به‌رگری لێ نه‌كردبوون - هه‌ر بۆ خۆیان به‌شداریان نه‌كردبو.

ئێستا كه‌ ئه‌م ده‌رده‌ كورده‌ له‌ تاران هه‌یه‌. ره‌نگه‌ یه‌كێك له‌ چاره‌سه‌ره‌كانی ئه‌مه‌ بێ. كه‌ زانستگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان. ده‌رمانێك بۆ ئه‌م په‌تایه‌ بدۆزنه‌وه‌. بۆ وێنه‌. كلاسگه‌لێكی كوردی له‌ تاران و شاره‌كانی رۆژهه‌پات پێك بێ. كه‌ له‌ ژێر چاودێری دووراودووری ئه‌وان دا بێ. وه‌ك كلاسی (تافێل) ی زمانگه‌لی دیكه‌. تا به‌شكو كوردگه‌لی تاران و رۆژهه‌پاتیش. له‌ ژێر چه‌تری پیرۆزی زانكۆ گه‌لی هه‌رێم دا. به‌ چه‌شنی شێلگیر. دپنیا و به‌ربپاو. فێری زمانی كوردی ببن و ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ گرنگه‌ له‌ده‌ست نه‌چێ. ده‌نا له‌وه‌ ناچێ. به‌رپرسانی ئێران كارێكی ئه‌وتۆمان بۆ بكه‌ن.

تێبینی: له‌ بانگهێشتنی ئه‌مساپمدا بۆ زانستگه‌ی به‌رێزی سه‌لاحه‌دین. به‌رپرسانی زانستگه‌ش باسی گه‌پاپه‌یه‌كی وایان كرد. كه‌ به‌ هیوام گشتمان له‌سه‌ری بڕۆین و به‌ ئه‌جام بگا.

تاران 10 ی پووشپه‌ڕی 2705