بۆچی خۆیان ده‌كوژن؟! بیره‌وه‌ری تیرۆرستێك. . مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی
ئێمه شاره‌زاییه‌كی ته‌واومان له‌سه‌ر ئه‌و گروپ و تاقمه
ته‌كفیریه-جیهادیانه نیه كه شه‌رێكی بی هه‌واده‌یان دژی ئه‌مریكا و
كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی به‌رپاكردوه. من ته‌نها ئه‌وه‌نده ده‌زانم كه
ئه‌وان شه‌رِه‌كه‌یان له سه‌رخاكی ئێمه‌و له‌سه‌ر حسابی خه‌ڵكی وڵاتی
ئێمه به‌رِێوه‌ده‌به‌ن و هه‌رگیز ئاماده‌ش نین پرس به ئێمه بكه‌ن تا
هاوكاریان بكه‌ین یان دژیان بوه‌ستین. ئه‌وان برِیاریانداوه بمرن و
هه‌ركه‌سیش له‌گه‌ڵیان ده‌مرێت گرنگ نیه. ئه‌وه‌ی ئێمه له تیرۆرستان
تێگه‌یشتوین ئه‌وه‌یه كه ئه‌وان چه‌ند كه‌سێكن حه‌ز له ئازادی و ژیانی
مه‌ده‌نی و كامه‌رانی و پێشكه‌وتن له‌م دنیایه‌دا ناكه‌ن ئه‌وان
برِیاریانداوه له‌جیهانه‌كه‌ی دیكه درێژه به‌ژیان بده‌ن چونكه له‌ودنیا
پێویستیان به خوێندن و كاركردن و ماندوبون و زه‌واج و خواردن هه‌یه.
ئه‌وان ده‌ڵێن خوای گه‌وره ئه‌م ژیانه (كاتیه) ی بۆ مرۆڤ دروست كردوه
هه‌تا ئه‌و یاسا و فه‌رمانانه‌ی كه له‌قوئانی پیرۆزدا هاتوه به‌و
ته‌فسیره‌ی كه وه‌هابیه سه‌له‌فیه‌كان دایده‌رِێژن جێبه‌جی بكرێت.
ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌كرا ئه‌وا ده‌بی خۆت و هه‌رچی خه‌ڵكێك پێتكرا بیكوژیت و
(باشتریش وایه قوربانیه‌كان كافر بن) .
هه‌فته‌نامه‌ی (تایمز) ی ئه‌مریكی توانیوێتی خۆی بگه‌یه‌نێته یه‌كێك له‌و
تیرۆرستانه‌ی كه عێراقیه و چاوه‌رِێی خۆته‌قاندنه‌وه‌یه! ئه‌م
هه‌فته‌نامه ئه‌مریكیه له‌رِێگای نێردراوێكی (عێراقی) ی خۆیه‌وه
توانیوێتی بگاته ماڵێكی بچوك و دوره‌ده‌ست له رۆژئاوای شاری فه‌للوجه و
دوای چه‌ند سه‌عاتێك چاوه‌رِوانی له‌و ماڵه‌دا كه‌سێك به‌ناوی (ئه‌بو
عوبه‌یده) به‌سه‌روچاوی داپۆشراوه‌وه هاتوه و خۆی به نێردراوه‌كه‌ی
(تایمز) ناساندوه و داوای لێكردوه وه‌كو خۆی ده‌قی گفتوگۆكانیان بڵاو
بكاته‌وه.
ئه‌بو عوبه‌یده له‌م دیمانه‌یه‌دا ده‌ڵێت: من ته‌مه‌نم 23 ساڵه و پێشتر
دژی سه‌دام بووم به‌ڵام هه‌ڵسوكه‌وتی ئه‌مریكیه‌كان دوای داگیركردنی عیراق
ساڵی 2003 و ته‌قه‌كردنی ئه‌مریكیه‌كان له‌ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ری خه‌ڵكی
فه‌للوجه وایلێكردم له‌گه‌ڵ برایه‌كی گه‌وره‌م په‌یوه‌ندی به گروپی
(جیهاد و ته‌وحید) بكه‌م كه له‌لایه‌ن چه‌ند عه‌ره‌بێكی غه‌یره
عێراقیه‌وه سه‌ره‌تا له فه‌للوجه دامه‌زرا و هه‌رگیز له‌كاتی حوكمی
سه‌دام حوسێن‌دا من نه‌مزانیوه تاقم و گروپی جیهادی (دژی سه‌دام) هه‌بوبێت.
ئه‌بو عوبه‌یده ده‌ڵێت ناوی راسته‌قینه‌ی من (مه‌روان) ه و له‌و
رۆژه‌وه‌ی خێزانه‌كه‌مم به‌جێهێشتوه ئیتر ئه‌وان ئاگایان لێنیه و
به‌نیازیش نیم هه‌تا ئه‌و كاته‌ی خۆم شه‌هید ده‌كه‌م هیچ هه‌واڵێك به ماڵی
خۆمان بده‌م. به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێم‌كرا و رِێگایاندام ئه‌وا به‌چه‌ند ساتێك
پێش رۆیشتنم بۆ (به‌هه‌شت) به ته‌له‌فون قسه له‌گه‌ڵ دایكم ده‌كه‌م.
مه‌روان (ئه‌بو عوبه‌یده) به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌موو گروپ و كه‌سایه‌تیه
ئیسلامیه توندرِۆكانی دیكه زۆر به خۆشحاڵیه‌وه ده‌ڵێت:به‌ڵی من
ئیرهابیم!! ئه‌و ده‌ڵێت ئاخۆ چی له‌وه گه‌وره‌تربێت كه‌تۆ دوژمن
بترسێنیت؟! خوای گه‌وره پێمان ده‌فه‌رمێت هه‌رچی هێزتان هه‌یه بۆ
دوژمنانی كۆ بكه‌نه‌وه و دوژمنانی خۆتان و دوژمنانی خوای پێ بترسێنن. ئه‌و
ده‌ڵێت ئه‌و حزب و لایه‌نه به‌ناو ئیسلامیانه‌ی ئێستا له عێراق و جیهاندا
كار ده‌كه‌ن و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ سه‌لیبی و كافره عه‌لمانیه
ناوخۆییه‌كاندا ده‌كه‌ن. ترسنۆكن و هه‌رگیز خوای گه‌وره موسڵمانی ترسنۆكی
خۆشناوێت. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت:هه‌رگیز برِوا مه‌كه‌ن حزبێك یان كه‌سێك
ئیسلامی راسته‌قینه‌بێت و به‌م كارانه‌ی كه ئێمه ده‌یكه‌ین دڵگران بێت.
به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌وان له‌وانه‌یه له‌ئێمه زیاتر نیگه‌ران بن كه
عه‌لمانیه‌ت و ئه‌و به‌ره‌لاَییه‌ی كه پێیده‌ڵێن (دیموكراسی) . له
جیهاندا په‌ره ده‌سێنێت به‌رده‌وام بێت. ئه‌وانه ده‌یانه‌وێت
ده‌سه‌ڵاتتداره كافره‌كان بخه‌ڵه‌تێنن هه‌تا ده‌گه‌نه ده‌سه‌ڵات.
ئه‌وكاته له‌وانه‌یه ئه‌وان ئێمه به كه‌مته‌رخه‌میش بزانن.
ئه‌بوعوبه‌یده درێژه به‌قسه‌كانی ده‌دات و ده‌ڵێت: خۆشترین رۆژی من ئه‌و
رۆژه‌یه كه پێمده‌ڵێن پشتێنه بۆمبرێژكراوه‌كه‌ت (الحزام الناسف)
ببه‌سته. یان سواری ئوتومبیله بۆمبرِێژه‌كه ببه. ئه‌وكاته من ده‌زانم
رۆژی كۆتایهێنانه به‌ژیانی كۆیلایه‌تی. كۆتایهێنانه به ژیانێك كه
عه‌لمانیه كافره‌كان به‌رِێوه‌ی ده‌به‌ن و موسڵمان و ئاینی ئیسلام هیچ
ده‌ورێكیان نیه تیایدا.
له‌وه‌ڵامی پرسیارێكدا كه ئایا ئه‌و كه‌سانه‌ی موسڵمانن یان مه‌ده‌نی و
بێ‌تاوانن و له كرده‌وه خۆكوژیه‌كاندا پێوه ده‌بن. ئه‌بو عوبه‌یده
ده‌ڵێت: من ده‌زانم كرده‌وه (ئیستیشهادیه‌كه) ی من چه‌ند كه‌سێكی
بێ‌تاوانیش ده‌كوژێت به‌ڵام له‌و دنیا خوای گه‌وره داوای لێبوردنمان له‌و
كه‌سانه بۆ ده‌كات و ئه‌وانیش ده‌خاته به‌هه‌شت.
سه‌باره‌ت به زه‌رقاوی و زنجیره‌ی به‌رپرسیاریه‌تی و شێوازی په‌یوه‌ندی و
فه‌رمانی خۆ ته‌قاندنه‌وه له‌لای ئه‌وان (ئه‌بو عوبه‌یده) ده‌ڵێت:من
زه‌رقاویم نه‌دیوه به‌ڵام ئه‌و پاڵه‌وانێكی ئیسلامیه و من زۆر خۆشحاڵ
ده‌بم ئه‌گه‌ر پێش خۆكوشتنم جارێك بیبینم. ئێمه هه‌ر چه‌ند كه‌سێك
ئه‌میرێكمان هه‌یه و ئه‌وان فه‌رمانی خۆته‌قاندنه‌وه‌مان ده‌ده‌نی و
مه‌رجیش نیه بزانین ئێمه كه‌ی و له كوێدا ده‌ته‌قینه‌وه. هه‌ندێك جار
سواری ئوتومبیلێك ده‌بین و پێمان ده‌ڵێن به‌رِێگایه‌كدا برِۆین.
ئه‌میره‌كه‌مان یان یه‌كێك له هاورِێكانمان كه ئێمه نایناسین و ناشزانین
چۆن له‌دوره‌وه چاودێریمان ده‌كات. كۆنترۆڵی ته‌قینه‌وه‌ی ئێمه‌ی پێیه و
هه‌ركاتێك پێویست بوو ئه‌و (شه‌هیدمان ده‌كات) . بۆ ئه‌وه‌ی به‌زیندویش
نه‌كه‌وینه ده‌ست دوژمن له‌ناو ئوتومبیله‌كه‌ی خۆشمان‌دا یان له‌گه‌ڵ
پشتێنه بۆمبرِێژه‌كه‌دا. رێگایه‌ك بۆ ته‌قینه‌وه‌ی خۆمان هه‌یه كه بۆ
كاتێكه كه به كۆنترۆڵی هاورِێكه‌مان ئێمه یان ئوتومبیله‌كه‌مان
نه‌ته‌قیه‌وه. یان شێواز و شوێنی كرده‌وه (ئیستیشهادیه‌كه) به‌جۆرێك بوو
كه بواری چاودێری كردن و وێنه‌گرتنی كرده‌وه‌كه نه‌بێت. له‌وه‌ڵامی
پرسیارێكیشدا كه‌ئایا ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆیان ئاماده‌كردوه بۆ
خۆته‌قاندنه‌وه چه‌ندن (مه‌روان) ده‌ڵێت: له‌وانه‌یه سه‌دان كه‌س له
چاوه‌رِێی خۆكوشتندابن (كه ئه‌و به خۆ شه‌هیدكردن) ناوی ده‌بات. با دوژمن
بزانێت كه ئێمه هه‌رگیز له‌سه‌ر موسڵمانه ئیستیشهادیه‌كان په‌كمان
ناكه‌وێت. ئه‌وه‌تا من 11 مانگه له‌عێراقدا چاوه‌رِێی فه‌رمانی خۆكوشتن
ده‌كه‌م به‌ڵام هێشتا سه‌ره‌م نه‌هاتوه. به‌وه‌دا ده‌زانم كه ژماره‌ی
ئێمه زۆره و هه‌رگیز خوای گه‌وره ناهێڵێت ئێمه ته‌واو بین. هه‌تا ئه‌م
ژیانه پرِ له‌كوفره مابێت (موجاهیده ئستیشهادی) ه‌كانیش هه‌ر ده‌مێنن.
له‌كۆتاییدا ئه‌بو عوبه‌یده ده‌ڵێت: ئێمه زۆرباش ده‌زانین كه ناتوانین
حوكمێكی ئیسلامی پاك و بێگه‌رد له‌م جیهانه‌دا (له‌ژیانی دنیادا)
پێكبهێنین. به‌ڵام رِێگاش ناده‌ین كافر و بی دینه‌كان ئه‌م دنیایه بكه‌نه
به‌هه‌شتی خۆیان. .
ئه‌مانه قسه‌ی یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌یه كه له گروپێكی ئیسلامی‌دا خۆی
حه‌شارداوه و له‌ریزی (موجاهیده‌كان) دا خۆی داده‌نێت و ئه‌وه‌ی منیش له
ئیسلام تێگه‌یشتبم جیهاد لوتكه‌ی عیباده‌ته. جا ئه‌گه‌ر ئه‌وانه به‌م
شێوه‌یه له ژیان گه‌یشتبن ئاخۆ چاوه‌رِێی چی له‌و حزبه ئیسلامیانه‌ی لای
خۆمان ده‌كرێت كه نه‌ك هه‌ر به‌شداریكردن له ئه‌زموون و پرۆسه‌ی
دیموكراسی. به‌ڵكو داوای پۆست و ئیستیحقاقی ئینتیخابی و پاداشی
هاوپه‌یمانیه‌تیان له‌گه‌ڵ حزبه عه‌لمانیه‌كانی كوردستان ده‌كه‌ن. ئه‌و
حزبانه‌ی كه (ئه‌بوعوبه‌یده) به كافر و مورته‌د و. . هتد. ناویان
ده‌بات. من دڵنیام حزبه ئیسلامیه‌كانی عێراق و كوردستان له‌رِوی
پرۆتۆكۆلییه‌وه ده‌ڵێن ئێمه له‌گه‌ڵ بۆچونی (ئه‌بو عوبه‌یده) و
زه‌رقاویدا نین و ئه‌وانه سه‌رلێشێوا و نه‌فام و. . هتد. له‌وانه‌شه بڵێن
ئێمه به‌رنامه‌ی سیاسیمان هه‌یه بۆ ئه‌م كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تیه. به‌ڵام
ده‌رئه‌نجام ئێمه و ئه‌و حزبانه‌ش ده‌زانین كه ئیسلام پێش هه‌مووشتێك
عه‌قیده‌یه و له‌ئیسلامیشدا جیهاد لوتكه‌ی عه‌قیده‌یه. . ئاخۆ ئه‌و
حزبانه‌ی ناوی (ئیسلامی) یان بۆ خۆیان هه‌ڵبژاردوه بۆ هه‌تاهه‌تایه
ده‌توانن هه‌ر ئۆپۆزسیۆن بن؟ یان وه‌ك هه‌ر حزبێكی نه‌ته‌وه‌یی و عه‌لمانی.
سیاسه‌ت ده‌كه‌ن و چاوه‌رِێی هه‌ر بارودۆخ و هه‌لێكی له‌بارن تا جارێكی
دیكه بگه‌رِێنه‌وه بۆ لوتكه‌ی عه‌قیده و خوداپه‌رستی. . .
|