به‌رێز سه‌رۆكی حكومه‌تی كوردستان- هه‌ولێر ... چاک

ِپارتی دیموكراتی كوردستان

 

به‌ گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له‌ سایدی ئه‌نته‌رنێتی كوردستان نێته‌وه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ ده‌ستمان. نه‌به‌ز كورِی عه‌قید حه‌مید كراوه‌ به‌ قایمقامی قه‌زای بنه‌سه‌ڵاوه‌. بنه‌سه‌ڵاوه‌یه‌ك مه‌ڵبه‌ندی پاشماوه‌ی ئه‌نفاله‌ له‌ كوردستان. پێشتر ناوبراو به‌رِێوه‌به‌ری ناحییه‌ی داره‌توو بوو.

ئێمه‌ سه‌رباری ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نیین هیچ نه‌وه‌یه‌ك له‌ بری تاوانه‌كانی باوكی سزا بدرێت. به‌ڵام به‌گوێره‌ی زانیاری له‌و بڵاوكراوانه‌ هاتووه‌. ناوبراو بۆخۆشی 6 ساڵ خزمه‌تی جاشایه‌تی هه‌یه‌.

هه‌روه‌ها عه‌قید حه‌مید جگه‌ له‌وه‌ی له‌ په‌رتوكی تونی مه‌رگ ناوی له‌ لیستی ئه‌نفالچییه‌كانه‌. ئه‌وا به‌ گوێره‌ی زانیاریمان له‌ ساڵی 1988 دا له‌ یه‌ك وه‌جبه‌دا زیاتر له‌ 10 رِۆڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشی ناوچه‌ی ساڵه‌یی كه‌ركووكی به‌ ئه‌نفالكردن داوه‌. له‌ ناو ئه‌وانه‌ (مام رِه‌زا قه‌ره‌سالمی - شه‌ریف كه‌ریم رِۆژبه‌یانی - یاسین عومه‌ر سدیق بیرێسپانی - عومه‌ر برای شه‌هید مام برایم قه‌ره‌سالمی و. . . . . . ) . به‌ڵێ له‌و كاته‌وه‌ تا ئێستا ده‌یان مناڵ به‌ بێ باوكی گه‌وره‌ بوون. چه‌ندین دایك فرمێسكی دوری رِۆڵه‌كانییان تا ئێستاش ئه‌رِێژن. له‌ سایه‌ی یه‌كێك له‌ تاوانه‌كانی عه‌قید حه‌میددا.

هه‌رچه‌نده‌ ئه‌مه‌ یه‌كه‌مجار نییه‌ له‌ كوردستاندا خه‌ڵكانی تاوانبار ده‌كرێنه‌ به‌رپرس. كه‌ نه‌به‌ز له‌ چاو ئه‌وانه‌ی دیكه‌ به‌ ئۆقیانوسێك ئاو شۆردراوه‌ته‌وه‌. چه‌ندین فایلدار به‌رپرسی یه‌كه‌می حیزبین له‌ چه‌ند شارێكدا. نیوه‌ی تاوانبارانی ئه‌نفال له‌ باوه‌شی گه‌رمی هه‌ردوو حیزبن و مانگانه‌ی موكه‌رِه‌م تاڵه‌بانیش به‌ ئه‌ندازه‌ی مانگانه‌ی یه‌ك گوند سه‌رتاپا ئه‌نفالكراوه‌.

دیاره‌ مرۆڤی پاك له‌ كوردستاندا نه‌ماوه‌. بۆیه‌ ده‌ستتان له‌ ده‌ستی كۆنه‌ جاش و ئه‌نفالچی و فایلچی نابێته‌وه‌.

له‌ كۆتاییدا هیچ داواكارییه‌كمان له‌ هیچ كام له‌ به‌رپرسان و پارته‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كان كوردستان نییه‌. چونكه‌ ده‌زانیین. ئه‌وان په‌یمانێكییان داوه‌. تا سه‌ر دۆستی تاوانباران بن. ئه‌و په‌یمانه‌ش تا سه‌ره‌.

ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه‌ دژ به‌ ئه‌نفال و جینۆسایدی گه‌لی كورد-چاك 1-7-‏2005‏‏

www. chak. info

chak_org@yahoo. com