بانگه‌وازێك له‌ لیژنه‌ی پشتیوانی له‌ په‌نابه‌رانی كوردی ٌڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ توركیا.

به‌ٌڕێزان:

كوردستانیانی دانیشتوی ووڵاتی سویسرا

حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران

كۆمه‌له‌ی شۆٌڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران

حیزبی كومۆنیستی ئێران

حیزبی كومۆنیستی كرێكاری ئێران

پارتی كرێكارانی كوردستان

پارتی دیموكراتی كوردستان

یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان

حیزبی شیوعی كوردستان

حیزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان

حیزبی كومۆنیستی كرێكاری عێراق

ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه‌ دژ به‌ ئه‌نفالكردن و جینۆسایدی خاڵكی كورد (چاك)

مانگرتنی كورده‌ په‌نابه‌ره‌كانی ٌڕۆژهه‌ڵات به‌رده‌وامه‌ و ٌڕۆژله‌دوای ٌڕۆژ ژماره‌یان له‌ زیادبوندایه‌. تا ئه‌مٌڕۆش نه‌ حكومه‌تی توركیا و نه‌ UNHCR نه‌ك هیچ به‌رپرسیاریه‌ك له‌ خۆیان نیشان ناده‌ن!!!! به‌ڵكو هه‌رلایه‌كیان به‌شێوه‌یه‌ك له‌ شێوه‌كان ناحه‌زی خۆیانیان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ ٌڕاگه‌یاندوه‌. حكومه‌تی توركیا ئه‌گه‌رچی پێشتر ئه‌و كورده‌ په‌نابه‌رانه‌ی به‌ فه‌رمی ناسیوه‌ و UNHCR یش وه‌ك په‌نابه‌ری سیاسی قبوڵی كردون كه‌چی به‌داخه‌وه‌!!!! ده‌یانه‌وێت مرۆڤ و مافه‌مرۆڤیه‌كان بكه‌نه‌ قوربانی به‌رژه‌وه‌ندیه‌ ئابوری وسیاسیه‌كانیان. حكومه‌تی توركیا په‌نابه‌ران ٌڕاپێچی دادگاكان ده‌كات و بڵاوه‌ به‌ ناٌڕه‌زایه‌تیه‌كانیان ده‌كات UNHCR یش كۆمه‌كی ماڵیان لێده‌بٌڕێت و داوده‌رمانیان لێ كه‌م ده‌كاته‌وه‌ و كه‌ٌڕوكوێرولاڵ وه‌ستاوه‌ له‌به‌ر ده‌م دیپۆرت كردنیان. ئێمه‌ پێمان وایه‌ ئه‌م كاره‌ پٌڕۆتۆكۆڵێكی بازرگانی داٌڕێژراوه‌ و به‌شێكی تر له‌ سامانی گه‌لی كورد ده‌كرێته‌ قوربانی. دوێنی و پێرێ بوو كۆماری ئیسلامی ئێران هێرشی كرده‌ سه‌ر گریلاكان و ژماره‌یه‌كی لێ شه‌هید كردن. ئه‌مٌڕۆ داوای پاداشت ده‌كات به‌ دیپۆرت كردنه‌وه‌ی ئه‌و 1200 كورده‌ و توندكردنیان له‌ زیندانه‌ تاریكه‌كان و ئاماده‌كردنیان بۆ سێداره‌.

باده‌نگی ناٌڕه‌زایه‌تی هه‌ڵبٌڕین. با ٌڕێگانه‌ده‌ین ٌڕۆڵه‌كانمان بۆ جارێكی تر ئه‌نفال بكرێن. باهه‌موپێكه‌وه‌ هاوار بكه‌ین. ئێمه‌ش مرۆڤین و مافی ژیانمان هه‌یه‌. بابه‌ هاواری یه‌ك ده‌نگیمان مافی مرۆڤ ودیموكراسی له‌ خه‌و هه‌ڵسێنین. باهه‌مو پێكه‌وه‌ ئه‌ركی مرۆڤانه‌و نه‌ته‌وایه‌تی خۆمان جێبه‌جێ بكه‌ین تا ٌڕووسورو سه‌ربه‌رز بین به‌رامبه‌ر مێژوو.

ئێمه‌ هه‌موو مرۆڤایه‌تی و UNHCR یش دڵنیا ده‌كه‌ینُه‌وه‌ كه‌ دیپۆرت كردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌نابه‌رانه‌ كه‌ ژماره‌یان 1200 مرۆڤی كوردن. بێجگه‌ له‌ مه‌رگی مسۆگه‌ر هیچ شتێكی تر له‌به‌ر ده‌میاندا نیه‌. وه‌ UNHCR به‌ به‌رپرسی ده‌زانین له‌ مان و نه‌مانیان. با هه‌مومان پێكه‌وه‌ خۆمان ئاماده‌ بكه‌ین بۆ ٌڕێپێوانیكی شكۆدار بۆ به‌رده‌م باره‌گای نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان له‌ شاری جنێڤ له‌ ووڵاتی سویسرا.

 لیژنه‌ی پشتیوانی له‌ په‌نابه‌رانی كوردی ٌڕۆژهه‌ڵات له‌ سویسرا

 2005. 06. 29