زانكۆش تیرۆری به‌رهه‌م هێنا ... كارمه‌ند به‌كر

 

هه‌موومان له‌شه‌وانی ڕابردوو شیخ زانا و دارو ده‌سته‌كه‌یمان بینی چۆن باسیان له‌كاره‌ تیرۆرستیه‌كه‌ی خۆیان ده‌كرد. هه‌میشه‌ كاری ئه‌وان تێك دانی ئاسایش و ئارامی هاولاَتیان بووه‌. ئه‌گه‌ر ئه‌و تۆره‌ تیرۆریستیه‌ كه‌سانی نه‌خوێنده‌وار و ناهوشیار بوبن ده‌مان گووت هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنراوو بوون و هیچیان نه‌زانیوه‌. به‌لاَم ئه‌وان ده‌رچووی زانكۆو په‌یمانگابوون و زۆربه‌یان خاوه‌نی بڕوانامه‌یه‌كن كه‌له‌كۆمه‌ڵگادا زانكۆ نیشانه‌ی به‌رزی ئاستی هۆشیاری و مه‌عریفی یه‌ و كه‌سانێك به‌رهه‌م ده‌هێنێت كه‌هۆشیارن وگه‌لیك له‌ئاینده‌ی ئه‌وانه‌ و ه‌ چاوه‌ڕێی پێشكه‌وتن و گۆڕانه‌.

له‌دونیادا زانكو كه‌سانێك درووست ده‌كات كه‌پاشه‌ ڕۆژ داهێنان ده‌كات و وولاًَت له‌نه‌خۆشیه‌كان ڕزگار ده‌كه‌ن. به‌لاَم لای ئێمه‌ زانكوَ مرۆڤێك ده‌خاته‌ ناو كۆمه‌ڵگاوه‌ كوشتنی مرۆڤ زۆر به‌ئاسانی ته‌ماشابكات.

 ئه‌و ده‌رچووانه‌ی زانكۆو په‌یمانگا كه‌له‌ تۆڕه‌كه‌ی شێخ زانا بوون دواتر ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ قوتابیه‌ی له‌دووساڵی ڕابردوو له‌زانكۆی سلێمانی به‌یان نامه‌یه‌كیان ده‌ركردو ڕۆژی نه‌ورۆزو سه‌ری ساڵیان به‌ڕۆژی كافران ناو ده‌برد. زانكۆ ده‌خاته‌ به‌ر پرسیار گه‌لێكی زۆره‌وه‌ و وه‌زاره‌تی خوێندنی بالاَو په‌روه‌رده‌ش ڕووبه‌ڕوی كۆمه‌ڵێك گوومان ده‌كاته‌وه‌. گومانێك كه‌به‌خۆیاندابچنه‌وه‌ فه‌لسه‌فه‌ی په‌روه‌رده‌ به‌زووترین كات بگۆڕن. لێره‌وه‌ ئه‌وه‌ده‌سه‌لمێت لای ئێمه‌ خوێندن بۆده‌رچوونه‌ نه‌ك فێًر بوون خوێندن بۆَفێربوونی نووسین و خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند دێڕێكه‌ نه‌ك داهێنان. زانكۆ تیرۆرست به‌رهه‌م ده‌هێًنێت نه‌ك مزگه‌وت كه‌ده‌ڵێن سه‌رچاوه‌ی كۆبوونه‌وه‌و دروست بوونی ئیرهابه‌ هه‌ر چه‌نده‌ ئه‌وان له‌مزگه‌وت وانه‌یان خوێندووه‌ پاڵنه‌رێكی باش بوو ه‌ بۆیان بۆ ئه‌وه‌ی دژی ئینسانیه‌ت و شارستانی و پێشكه‌وتن بووه‌ستن و ڕه‌وڕوه‌ی گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵگایه‌ك په‌كبخه‌ن.

گرتن و دان پێدانانه‌كه‌ی گروپه‌ تیرۆرسته‌كه‌ی شێخ زانا حكومه‌ت ده‌خاته‌ به‌رده‌م زۆر گۆڕان كاری گه‌وره‌و ده‌ركه‌وتنی هه‌ڵه‌ كانی. چونكه‌ ده‌كرێت پرسیاری ئه‌وه‌بكه‌ین له‌دوای درووست بوونی حكومه‌ت و ڕاپه‌ڕینه‌وه‌ چه‌ند مزگه‌وت دروست كراون و پڕۆژه‌ی چه‌ند قوتابخانه‌ش ڕت كراونه‌ته‌وه‌. ئاخر چۆن تیرۆر به‌رهه‌م نایه‌ت هه‌موو كوچه‌ و كۆلاَنێكی شار مزگه‌وت بێت و لادێیه‌ك مزگه‌وتی هه‌بێت و قوتابخانه‌یه‌كی نه‌بێت. كتێبخانه‌یه‌ك نییه‌ له‌ناوچه‌یه‌كدا به‌لاَم به‌بێ لێكۆ ڵینه‌وه‌ مزگه‌وتی بۆدروست بكرێ. ئایا ده‌سه‌لاَتی سیاسی كوردی و به‌تایبه‌ت دووزلهێزه‌كه‌ی كوردستان هێنده‌ی فیشه‌كیان ناوه‌ به‌خۆیانه‌وه‌ نیو هێنده‌ به‌رامبه‌ر هێزی سیاسی تیرۆرستی نه‌وه‌ستاونه‌ته‌وه‌. ئه‌وه‌نده‌ی له‌یه‌ك تری ترساون و خه‌نجه‌ریان له‌یه‌كتری تیژ كردۆته‌وه‌ بای ئه‌وه‌نده‌ خۆیان بۆ له‌ناو بردنی تیرۆر ئاماده‌ نه‌كردووه‌. ئه‌وه‌نده‌یان موچه‌داوه‌ به‌ئه‌حزابی ئیسلامی نیوهێنده‌یان بۆ موچه‌خۆر زیاد نه‌كردووه‌. هێنده‌ی باڵه‌ خانه‌كانی خۆیان جوان كردووه‌ بیریان له‌وه‌ نه‌كردۆته‌وه‌ ئه‌زمه‌ی نه‌بونی خانو چاره‌ سه‌ر بكه‌ن. مزگه‌وت شوێنی په‌رستنی خودایه‌ و په‌یوه‌ندی تاكێك له‌گه‌ڵ خودای خۆی نوێژ كردنه‌ به‌لاَم نوێژ كردن ده‌كرێت له‌ماڵدا بێت و كه‌سێك موسوڵمان بێت ده‌توانێت له‌هه‌ر شوێنێك بێت نوێژو ڕوَژوی خۆی بكات خودای خۆی بپه‌رستێ به‌لاَم پرسیاره‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ كاتێك ده‌بێته‌ شوێنی به‌رهه‌م هێنانی تیرۆر و ئاژاوه‌گێڕی حكومه‌ت چۆن ته‌ماشای ده‌كات و هه‌ڵوێستی له‌ به‌رامبه‌ر وه‌رده‌گری. ئایا مزگه‌وت داده‌خا و له‌ شوێنی دا چه‌ندین كتێبخانه‌ ده‌كاته‌وه‌ یان؟

 ئێمه‌ هه‌موومان قوتابی بووین و ده‌زانین پۆله‌كانمان چه‌ند ساردو سڕو مزگه‌وته‌كانیش چه‌ند گه‌رم و گو ڕ بوون. ڕوبه‌ری مزگه‌وته‌كان چه‌ند فراوانن و خانویه‌كی چوار هۆده‌یش سی خێزانی تێدا ده‌ژی. ئالێره‌وه‌

نا به‌رنامه‌ی و نا ڕێكو پێكی كاره‌كانی حكومه‌ت تیرۆر به‌رهه‌م ده‌هێنی.

ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین ده‌بینین زۆر به‌ ئاسانی ئه‌و گروپه‌ تیرۆرستیه‌ له‌ كاره‌كانیان ده‌دوێن و وا كاره‌كانی خۆیان باس ده‌كه‌ن ده‌ڵێی مێژویه‌ك ده‌گێڕ نه‌وه‌ و ئه‌وان تاوانبار نین و زوڵم لێكراون و زۆر به‌شانازییه‌وه‌ باسی سه‌ربڕین و كوشتن ده‌كه‌ ن ده‌بێت ئه‌وان له‌كوی خوێندبێتیان و هه‌ڵگری كام فه‌لسه‌فه‌ و چ ئایدیایه‌كن و كام بیرو باوه‌ڕ كه‌سێكی له‌سه‌ر كوشتن و سه‌ربڕین گۆش كردووه‌ و ڕێنیشانده‌ریان بووه‌.

زۆربه‌ی كاره‌كانی ئه‌م گروپه‌ تیرۆرستیه‌ له‌نا و هه‌ولێر كۆبۆته‌وه‌. ئایا هه‌ولێر مێژوویه‌كی خوێناوی هه‌یه‌ یان ئاسایشی تۆكمه‌ نیه‌ یان دانیشتوانه‌كه‌ی یان هه‌ولێر شوێنی بڕیار دانی سیاسی كوردستانی باشووره‌

ده‌بێت كام له‌مانه‌ی سه‌ ره‌وه‌ هانده‌ری ئه‌و گروپه‌ بوبن كه‌ هه‌ولێر مه‌ڵبه‌ندیان بووبی.

پیشاندانی دانپێدانه‌كانی گروپی تیرۆرستی شێخ زانا و دواتریش ئه‌نسار ئه‌گه‌ر له‌ لایه‌كه‌وه‌ به‌ ئاگا هێنانه‌وه‌ی هاولاَتیان بێت. ئه‌وا له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ دڵه‌ راوكێیه‌كی زۆری له‌ لای هاولاَتیان د روست كردووه‌. به‌لاَم له‌دوایئه‌و ده‌ستگیر كردنه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ گرنگه‌ له‌مه‌ به‌دوا وه‌زاره‌تی ناوخۆ مۆڵه‌ت به‌ حزبی ئیسلامی ده‌دا یان نا. ئایا ده‌زگاكانی پۆلیس تۆكمه‌ ده‌كرێن و ئاماده‌ باشی وه‌رده‌گرن یان بۆ خۆیان پاڵ ئه‌ده‌نه‌وه‌ چونكه‌ من بوومایه‌ له‌جیاتی به‌ڕیوبه‌ریئاسایش داوای لێبوردنم ده‌كرد و وازم له‌كاره‌كه‌م ده‌هێنا.

ئه‌وه‌ی كه‌ ماوه‌ته‌وه‌ مزگه‌وت بۆته‌ شوێنی تیرۆرستان و زانكۆش به‌رهه‌م هێنانی تیرۆر.

KARMAND83ATV@YAHOO. COM