ورد
نه‌خوێندنه‌وه‌ی تاوان پێگه‌ی تاوانباران خۆش ده‌كات ... چیمه‌ن ساڵح
رۆژنامه‌نوس ومافپهروهر
گه‌لێك له وانه‌ی
له‌مڕۆژانه‌دا له مێزگردهكاندا باسیان له و كاره‌ساته كرد. كه نازانم
به دروستی ناوی بنێم زۆر به‌وردی باسیان له رۆڵی ئاسایش نه‌كرد و ته‌نیا
گوتیان دهبێخهڵكی هاوكاری ئاسایش بكات و كاری ئاسایش پارێزی ئه‌ركی
هه‌موو خه‌ڵكه دیاره وه‌ك راستییه‌كی كه گه‌لێك جۆر لێكدانه‌وه
هه‌ڵده‌گرێ ئه‌وه راسته دهبێههمووان له پاراستنی ئاسایش‌دا به‌شداری
بكه‌ن و كارێكی پێویسته هه‌ركه‌س له لای خۆیه‌وه ئه‌ركی خۆی له‌م
بواره‌دا به جێبهێنێ ئه‌مه ئه‌مڕو َگهورهترین ئه‌ركی نیشتمانپارێزییه
ویاخود با بڵێیین ئه‌ركێكی مرو َڤایهتی و ویژدان ئاسووده كردنه. بهلاَم
ده‌بێله گه‌ڵ ئه‌و وته‌یه‌دا ئاماژهبۆههموو راستییه‌كانی تر بكرێ كه
دهبێئاسایش میكانیزمێكی ئه‌و هاوكارییه رابگه‌یه‌نێ و خه‌ڵكی لێی دڵنیا
بن و له هه‌مان كاتدا هه‌ركه‌سه‌و بتوانێ به هو َیهوه خزمه‌تی خۆی
پێشكه‌ش بكات به بێهیچ ترسێك. ههرخ. ی كاره‌ساته‌كه‌ی كه روویداوه و
فایلی تاوانه‌كان داوای ئه‌و میكانیزمه پڕ متمانه‌یه ده‌كه‌ن!
له‌لایه‌كی تره‌وه
ئه‌و رووداوه روونی ده‌كاته‌وه كه پێویسته كۆمه‌ڵگای كوردستانی له
كاكڵی دواكه‌وتیی له رووانین بو َتاوان بێته ده‌ره‌وه و به شێوه‌یه‌كی
مرۆڤانه باری تایبه‌تی هه‌ركه‌سێك بخوێنێته‌وه له‌وانه‌یه گه‌لێك جار
بیسترابێكه لاشه‌ی ئافره‌تێكی كوژراو و شێوێنراو دۆزرابێته‌وه بهلاَم
كۆمه‌ڵگای كوردی ده‌ستبه‌جێ لێكدانه‌وه‌ی بو َرووداوێكی وا ئه‌وه‌یه ئه‌و
ئافره‌ته له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی شه‌ره‌ف كه‌سوكاری كوشتوویه‌تی بو َیه
ده‌زگاكانی لێكۆڵینه‌وه‌ش كه به‌شێكن له‌كۆمه‌ڵگای كوردی هه‌ربه‌وشێوه‌یه
ده‌ڕوانن له كاتێكدا له‌وانه‌یه فڕێدانی ئه‌و لاشه‌یه تۆڕێكی تاوانكاری
گه‌وره‌ی له دواوهبێ!
یاخود ته‌نانه‌ت
لاشه‌ی پیاوێكیش به هه‌مان شێوه وا ته‌ماشا ده‌كری كه دوژمنكارییه‌كی
تایبه‌تی له‌دواوه بێ جا ئه‌مانه هه‌رچه‌نده خۆشیان تاوانن بهلاَم له
به‌رئه‌وه‌ی دووراییه‌كی تایبه‌تییان پێده‌درێ كه‌مجار لێك. ڵینهوهكان
وه‌ك پێویست چڕ‌و پڕ ده‌بن. یاخود هه‌ر كه‌سێك كه تاوانیشی به‌رامبه‌ر كرا
كۆمه‌ڵگای دواكه‌وتوو به‌زه‌یی پێیدا نایه‌ته‌وه و ئه‌ویش وێڵترو
رووخاوتری ده‌كات. ئه‌و خاڵه لاوازانه‌ش زه‌مینه‌ی زۆرباش و له‌بارن بو
َپێگه خۆشكردنی تاوانباران. |