وه‌ڵامێک بۆ نامه و شیعره‌که‌ی گۆڵمه‌ز ... له‌یلا مۆریاسی pdf
سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێت سه‌رنجی خوێنه‌ر بۆ ئه‌وه ڕابکێشم که ئه‌م نامه و شیعره به‌هه‌ما‌ن لۆجیکی نامه و خۆی واته‌نی میعره‌که‌ی گۆڵمه‌ز نووسراوه. واته ده‌قاوده‌ق وه‌ڵامێکه بۆ ئه‌و. باشتر ده‌بوو خوێنه‌ر شیعره بێماناکه‌ی ئه‌وی بخوێندایه‌ته‌وه. به‌کارهێنای ووشه‌ی پوربسمیل ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و نازناوه‌ی کاتی خۆی له سلێمانی به سه‌ر تاهیر ساڵح شه‌ریفیاندا بڕیوه. ئه‌سڵه‌که‌ی به کورتی وایه. ڕۆژێک تاهیر ساڵح له سلێمانی جلی ژنان له‌به‌رده‌کات. بۆ تاقی کردنه‌وه. چونکه به حسابی خۆی که‌س ناتوانێت بیناسێته‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خاوه‌نی دوو چاوی ڕه‌ش و جوانن که له چاوی پیرێژنی قه‌ڵادزێی ده‌چن. منداڵێکی ساخته‌چی ده‌یناسێته‌وه و ده‌ڵێت. ئه‌رێ به‌دین ئه‌وه کاک تاهیره. ئیتر به پوربسمیل پوربسمیل دوای ده‌که‌ون تا ده‌یکه‌نه‌وه به‌ماڵدا. له دوای ئه‌وه‌وه سه‌ری خۆی هه‌ڵده‌گرێت و ڕوو له هه‌نده‌ران ده‌کات و له‌و ساته‌وه له هه‌نده‌ران ده‌ژیت. نامه‌یه‌ک و هۆنراوه‌یه‌ک بۆ گۆڵمه‌ز: پوره خه‌جێ نامه‌یه‌کی بۆ حاجی قل قل ناردووه و تیایدا نووسیویه‌تی و ده‌ڵێت: تامه‌زرۆی بینینی وه‌ڵامێکم ده‌کرد بۆ پوربسمیل. که‌چی هیچ دیار نه‌بوو. پێم سه‌یر بوو و دڵم هه‌زار غایله‌ی کرد. ووتم تۆ بڵێیت. حاجی قل قل چوو بێت بۆ لای پوربسمیل و دڵخۆشی ئه‌وه‌ی بداته‌وه. که زۆر بیر له مه‌سه‌له‌ی خزمه‌که‌ی ئه‌ڵمانیای نه‌کاته‌وه. جاخۆ هه‌رکه‌س ده‌چێیته قه‌بری خۆی. خزمه‌که‌ی پوربسمیل که وابزانم له شاری میونخ ده‌ژی ئه‌وه ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێکه له زیندانایه. حاجی قل قل په‌رژینێکی قایم بێت. ده‌ڵێن. ئه و خزمه‌ی پوربسمیل خه‌ریكی کاری خراپ بووه و. کوره باوانێکته. ده‌ڵێن خه‌ڵكی سوار خۆی کردووه‌چه‌ند مانگێک له‌وه‌وبه‌ر و ئه‌خیر جار ئه‌و پیاوه‌ی کوشتووه که عه‌یب نه‌بێت سواری بووه. باوانێکته ده‌ڵێن ئه‌و پیاوه زۆر ده‌وڵه‌مه‌ند بووه و ملیۆنه‌ر بووه. من به‌وه‌ی ده‌نگت نه‌بوو. ووتم هه‌بی و نه‌بێ چووه دڵی پوربسمیل بداته‌وه. خۆ ئه‌و هه‌واڵه له ته‌له‌فزیۆنکانیشدا باسکرا. خوا ئاگای لێیه ئه‌و پیاوه کوژراوه ده‌ڵیی هیندی و پاکستانییه. من به‌ش به‌حاڵی خۆم هه‌ستده‌که‌م له فلیمی هیندیدا بینیبێتم. ده‌ی هه‌قمان چییه به‌سه‌ره‌وه. کارت ڕاست بێت. ئه‌گه‌ر دڵخۆشی پوربسمیلت دابیته‌وه. قه‌رزارم بیت حاجی قل قل ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌م لێ بشاریته‌وه. که ئاخۆ پوربسمیل عه‌رزه‌که‌ی وه‌رگرت یان نا. حاجی ڕه‌عنا ووتی پێیان ووتوه. که له‌بری هه‌موو دوو گۆشه‌ی گۆڵمه‌ز یه‌ک مه‌تر عه‌رزه‌ی بده‌نێ. منیش له‌دڵی خۆمدا ووتم. هه‌ی داماو پوربسمیل. جاخۆ ده‌بێت شه‌و بداته ده‌م ڕۆژ. که حسابم کرد ده‌بێ به‌سته‌زمانه زۆر چاوه‌ڕی بکات. تاده‌بیته خاوه‌نی 200 مه‌تر عه‌رزه. ده‌بێت 400 گۆشه بنووسێت. جاخۆ جارێ بسمیللا. تازه‌به‌تازه 22 گۆشه‌ی نووسیوه. لاژلی خۆمدا ووتم وه‌ڵڵا ئه‌وانه له خوا ناترسن. ئه‌گینا بۆ هه‌ر گۆشه‌یه‌ک. ئه‌بوایه مه‌ترێکیان بۆ حساب بکردایه. ئه‌رێ تۆ بڵێیت بۆ مانگی 8 حسابی تری بۆ نه‌که‌ن. قوڕ به‌سه‌ره پێی ووتم. به‌ته‌مایه بۆ مانگی 8 هه‌رچی هێز و توانای هه‌یه بیخاته گه‌ڕ و درۆ و مه‌قاله مه‌قاله دایبه‌زێنێت. ته‌نانه‌ت خوا پێم نه‌گریت. ده‌ڵێن که به‌ته‌مایه مه‌قاله‌ی براده‌ره‌کانی تریشی بۆ خۆی حساب بکات. تاوه‌کو زووتر عه‌رزه‌که وه‌ربگریت. حاجی گیان به‌خوا ئیتر کاتم نه‌ماوه و چا‌وه‌ڕێی وه‌ڵا‌مه‌که‌تم که بۆ پوربسمیلی ده‌نووسینیت. تامه‌زرۆم بۆی. تابزانم چیتری بۆ ده‌نووسیت. ووتیشیان عه‌ریزیه‌یه‌کی ناردۆته‌وه بۆ وولات و داوای کردووه ناوه‌که‌ی له تاهیره‌وه بکه‌ن به پاقژ. عوزره‌که‌شی ئه‌وه‌یه. که گوایه ئه‌و بۆ کورد ده‌نوسیت و پێی شان سوکییه ناوه‌که‌ی عه‌ره‌بی بێت. ئه‌م وه‌ڵامه شیعره‌که‌یه بۆ پوربسمیل:
دوێشه‌و چوومه کو‌ردستان پۆست گۆشه‌که‌ی گۆڵمه‌زی تیایه پور بسمیله نووسه‌ریه‌تی ئای که قۆڕ و بێمانایه گاهر ساڵح چاو ڕه‌ش و جوان دروست که‌ری درۆ و بوختان غه‌مم یه‌که و ده‌ردم سه‌دان مه‌قال نوسم بۆ پاره و نان پێش چه‌ند ڕۆژێ ئاوێنه‌که ی ماڵ شکابوو له‌گۆشه‌که‌ی گۆڵمه‌زیشدا ئه‌م هه‌واڵه باسکرابوو پاش خه‌به‌ردان به خاوه‌ن ماڵ. پیرێژنێ له به‌ر ده‌رکی ماڵ وه‌ستابوو هاته ناو ماڵ له بۆ ئاوینه چاککردن. من ته‌کلیفی ماچم لێکرد زلله‌یه‌کی گه‌رم وگوڕی تێسره‌واندم. ئه‌وجا ووتی ده‌ک سه‌ری ئه‌و که‌سه شێوێ. تۆی بۆ که‌نه‌دا هێنابوو دوێشه‌و چوومه کو‌ردستان پۆست گۆشه‌که‌ی گۆڵمه‌زی تیایه پور بسمیله نووسه‌ریه‌تی ئای که قۆڕ و بێمانایه ده‌ردێکی بێ ده‌رمانی شێتی کچه نووسه‌ر بوبوو. که‌وتبووه سه‌رگه‌ردانی خۆی واته‌نی شێتی کردبوو. له‌نجه‌و لاری به‌یانی پاش ئه‌وه‌ی مساره‌حه‌ی کرد به په‌نهانی ڕه‌فزی موحته‌ره‌می خۆی وه‌رگرت به ئاسانی هی ڕه‌فزه‌که‌ی. ئاگرێ له‌ماڵم به‌ربوو. به‌هیچ که‌سێ نه‌کوژاوه وام زانی که‌س نه‌یزانیوه. که‌چی لای هه‌موو که‌س باوه باس باسی ڕه‌فزه‌که‌ی منه. له‌داخا ئه‌ژنۆم شکاوه جارجاره‌ش چاوم ئه‌ڕێژم. هه‌رچه‌ند ئه‌وه بۆ ژن باوه که‌چی سه‌د حه‌یف و مه‌خابن. به‌هۆی ئه‌و چاوه ڕه‌شانه‌م چه‌ندین ساڵه وا نازناوی (پور بسمیل) یان له من ناوه دوێشه‌و چوومه کو‌ردستان پۆست گۆشه‌که‌ی گۆڵمه‌زی تیایه پور بسمیله نووسه‌ریه‌تی ئای که قۆڕ و بێمانایه خه‌ڵکینه ڕه‌حمم پێ بکه‌ن. بۆچی به ده‌ردم نازانن وه‌ڵڵاهی ناوم تاهیره. هه‌رچه‌ند چاوم ڕه‌ش و جوانن ڕاسته له پیرێژن ده‌چم. به ڵام پیاوی ناو پیاوانم درۆ و بوختان دروست ده‌که‌م به ئاسانی و هه‌وای شانم قه‌ڵه‌م و کاغه‌زی ناوێ. به کۆمپیوته‌ر چاپی ده‌که‌م پێویست به مه‌ره‌که‌ب ناکات. هه‌مووی به فۆتۆ شۆپ ده‌که‌م ڕۆحم قوربانی ئه‌وه بێت. نه‌شری ئه‌کات مه‌قاله‌که‌م دوێشه‌و چوومه کو‌ردستان پۆست گۆشه‌که‌ی گۆڵمه‌زی تیایه پور بسمیله نووسه‌ریه‌تی ئای که قۆڕ و بێمانایه تێبینی: ئام هۆنراوه‌یه دور و دریژه. به ڵام بۆیه هه‌موی بڵاو نه‌کراوه‌ته‌وه چونکه ته‌نها وه‌ڵامی ده‌قاوده‌قی ئه‌و میعره‌یه که پوربسمیلی ئاماده‌که‌ری گۆشیی گۆڵمه‌ز له‌سه‌ر من نوسیویه‌تی. هۆنراوه‌که هه‌ر به‌و زمانه نوسراوه. که پوربسمیل نووسیویه‌تی. هۆنراوه‌که به‌رده‌وام ده‌بێت. له‌یلا مۆریاسی
|