سلاوێ له هه‌ولیره‌و بو مه‌هابادی تیكۆشه‌ر ... ریبین سه‌باح
هه‌ر له‌و كاته‌ی
هه‌ستم به ژیان كردوه بینیومه به‌شیكی خاكه‌كه‌م له ژیر ده‌ستی
داگیركه‌ران دابوه چونكه له زوودا ولاته‌كه‌م دابه‌ش كراوه‌بۆ چه‌ند
به‌شی بۆیه خه‌لكی ولاته‌كه‌م له پیناو سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه‌كه‌یان
به‌ره‌و گولله رۆیشتون سلیان نه‌كردۆته‌وه له درنده‌یی دوژمن له میژودا
خویندومه له مه‌یدانی تیكۆشاندا بۆ رزگاری ولاته‌كه‌م چه‌ند كه‌له
پیاویكی وه‌ك قازی نه‌مروو شیخ مه‌حمودی حه‌فیدو شیخ سه‌عیدی پیران و
موسته‌فا بارزانی هتد. . . . ده‌ركه‌وتون بوون به چرای سه‌ربه‌خۆیی بۆ
ولاته‌كه‌م چیاكانی كوردستانه‌كه‌م به خوینی چه‌نده‌ها شه‌هید ئاودراوه
ئه‌گه‌ر هه‌ر بستیكی ولاته‌كه‌م بپشكنی ده‌بینی شوین په‌نجه‌ی خه‌باتی
شۆرشگیریكی كوردی تیدا دیاره ئه‌كه‌ر له حكومه‌ت و په‌رله‌مانی كوردستانی
باشوور بپرسی بلیی ئیوه به‌رهه‌می كین ئه‌لی ئیمه به‌رهه‌می تیكۆشانی
قازی محمد و شه‌هیدانی ئه‌نفال و هه‌له‌بجه‌و زیندانه تاریكه‌كانی
داگیركه‌رانی كوردستانین نامه‌وی له‌وه زیاتر دریژی به پیشه‌كیه‌كه‌م
بده‌م ئه‌مه‌وی بیمه ناواخنی بابه‌ته‌كه‌م دوینی شه‌و كاتی ته‌ماشای سایتی
په‌یامنیرم كرد هه‌والیكم خوینده‌وه ده‌رباره‌ی مانگرتنه‌كه‌ی جه‌ماوه‌ری
تیكۆشه‌ری مه‌هاباد كه زۆر سه‌رنجی راكیشام ئه‌وساكه وام هه‌ست كرد كه
كورد له هه‌ر كوییه‌ك بیت تیده‌كۆشی بۆ سه‌ربه‌خۆیی و ئازادی ولاته‌كه‌ی.
مه‌هاباد كه ناسراوه به شاری شۆرشگیران هه‌ریه‌ك قازی محمد‌و سه‌یفی قازی
تیدانیه به‌لكو هه‌موو جه‌ماوه‌ری تیكۆشه‌ری مه‌هاباد قازی محمد و سه‌یفی
قازین كه به بیر‌و باوه‌ره پۆلاینه‌كه‌یان دوژمن ده‌تۆقینن مه‌هابادیك
كه پایته‌ختی كۆماری كوردستان بووه هه‌ر تیكۆشان ده‌بی كاری بیت ئه‌ی
خه‌لكی مه‌هاباد من ئیستا له هه‌ولیره‌وه فرمیسكی شادیتان بو ده‌ریژم
چونكه هه‌ست ئه‌كه‌م ئه‌م رۆژه زۆر نزیك بۆته‌وه كه تییدا ئالای
كوردستان دوباره له مه‌یدانی چوچرا له‌یادی قازی و شه‌هیدانیخه‌باتی
رزگاریخوازی بشه‌كیته‌وه دوباره خه‌لكی مه‌هاباد هه‌وای ئازادی
هه‌لبمژنه‌وه من هه‌ر له هه‌ولیره‌وه ده‌ست گشت تیكۆشه‌ریكی مه‌هاباد و
گشت شاره‌كانی كوردستان ده‌كوشم كه روبه‌روی زۆرداری ده‌بنه‌وه به
مه‌هاباد و ده‌سته خوشكه‌كه‌ی قامشلی جه‌ربه‌زه ده‌لیم ئیوه له
بیروهۆشی گشت كوردیكی خاوه‌ن باوه‌ر دانه وه ئه‌لیمه خه‌لكی مه‌هاباد
تیكۆشن دوژمنتان هیزیكی شلۆقه سه‌ركه‌وتنتان وا له ریگادایه وه‌له
كۆتاییدا سه‌ری ریزو نه‌وازش بو قازی محمدی تیكۆشه‌ر ئه‌نوینم پیی ئه‌لیم
بن‌و ئارام بنوو وا رۆله‌كانت له مه‌هاباد و گشت كوردستان ریبازی تۆیان
به‌رنه‌داوه قسه‌كه‌ت زۆر راست ده‌رچوو كاتی له سیداره ده‌درای به
دوژمنت ووت (ئیوه وا ئه‌زانن به سیداره‌دانی من و هاوه‌لانم خه‌باتی كورد
ده‌وه‌ستی ئه‌گه‌ر به‌م شیوه‌یه بیربكه‌نه‌وه ئیوه زور هه‌له‌ن چونكه
گشت خه‌لكی مه‌هاباد قازی محمدن وه خه‌باتیش له پیناو سه‌ربه‌خۆیی كورد
بوه نه‌ك من) وه قازی گیان وا ئالاكه‌ت له گشت شوینه ئازاد كراوه‌كانی
كوردستان ده‌شه‌كیته‌وه ئه‌ی پیشه‌وامان.
هه‌ولیر كوردستان
|