هه‌ڵوه‌رین ... ئۆمید محه‌مه‌د

 

ئێواره‌ی پایزێ

 له‌گه‌ڵ وه‌رینی گه‌ڵاداتێكه‌ل َبووین

له‌گه‌ل َسه‌مایی دارێكی ڕووت

تا نیوه‌ شه‌و سه‌مامان كرد

پاكیزه‌یه‌كی شیرین بوویت

 هاتیوو ڕۆیشتی

وه‌ك خه‌ونێكی كورت

له‌شه‌وی درێژی زستانا

چه‌ند ته‌رزێكی عه‌شق

ڕشته‌ نێو زاكیره‌م

ته‌ڕ تڕ بووی له‌ته‌ڕی باران

ناسكتر له‌ گله‌یی گوڵێك

به‌زوڵفی شۆخێكه‌وه‌ ووشك بێ

ئێواره‌ی پایزێ

كات ژمێر پێنچ

تێكه‌ڵ بوویت له‌ناخما

به‌ری ئاسمانت لێ گرتم

من له‌ نێوان ئه‌وین و عه‌قڵدا

مه‌ست ئه‌بوم

له‌نێوان شه‌راب و شیعردا نورانی

له‌نێوان پایزوو ئه‌ویندا

غه‌م بارتر له‌گه‌ڵا

له‌په‌یڤی لێوانتم ئه‌ڕوانی

پێ ده‌چێ له‌گه‌ڵ ڕه‌شه‌با

به‌سه‌هوو هاتبیت

پێ ده‌چێ به‌قاچاخ بێ وویستی خۆت

گه‌یشتیته‌ ووڵاتی ئه‌م دڵمه‌م

ئه‌ی یه‌كه‌مین په‌نابه‌ر

ئه‌ی به‌په‌له‌ترین مسافر

بۆرۆس ییی سووید

Omed954@hotmail. com