بزێوترین و قێزه‌وونترین و دزێوترین تاوان بۆ ته‌مه‌ن درێژ بوو؟؟؟؟ ... خاڵه‌حه‌مه‌

 

ئه‌گه‌ر کورد یه‌کدڵ و یه‌کگیان بوایه‌ شێخ زانا هه‌ر زوو به‌گیای به‌هاردا نه‌ ئه‌تڕاو په‌رده‌ له‌سه‌ر کاره‌ ناجۆره‌کانی هه‌ڵده‌درایه‌وه‌ که‌ ساڵه‌هایه‌ ڕۆڵه‌ی‌ کورد سوارخۆی ده‌کات و ده‌شیکوژێ. که ‌ساڵه‌هایه‌ پیلان بۆ کچان و کوڕانی کورد دائه‌نێ و ریسواو چاوشۆڕی خۆیان ده‌کات. به‌ڵام خۆ نه‌وه‌کانی کورد هێنده‌ سووک نین وابه‌ئاسانی به‌ناو بردنی چه‌ندکارێک له‌ تاوانه‌ چه‌په‌ڵه‌کانیان ده‌ست به‌رداری لێکۆڵینه‌وه‌بن. ئه‌ی دام ده‌سته‌ی ده‌وڵه‌تی هه‌رێم که‌ هه‌رخه‌ریکی کۆکردنه‌وه‌ی دۆلاری ابراهیم خه‌لیل و چاودێری شه‌ڕی براکوژی و کوردی نه‌گبه‌ت بوو. که‌نه‌مان ئه‌وێرا ناویان به‌رین و ده‌خراینه‌ لیستی ڕه‌شه‌وه‌و سه‌دان لێکدانه‌وه‌ی جۆراوجۆریان بۆمان هه‌بوو له‌ کوێ بوون. . له‌ کوێ بوون کاتی پاش (گه‌مه‌ی جنسی) وه‌ک تاوانباران ده‌ڵێن لاشه‌ی ‌جنجنکراوی کوڕانی کوردیان ده‌خسته‌ پاشکۆی ئوتروبێلی کاکه‌ شێخه‌وه‌و له‌قه‌راخ شاردا فڕێیان ئه‌دا. به ‌ساڵانێکی دوورودرێژیش لێپرسینه‌وه‌یه‌کیان له‌سه‌ر قوربانییه‌ک سازنه‌کردوه‌. . ئه‌وکه‌ڵه‌ پیاوانه‌ له ‌کوێ بوون که‌ناوی پاراستنیان له‌خۆیان گرتبوو. له‌ جوڵانه‌وه‌و خشپه‌ی پێی پێشمه‌رگه‌یه‌کی کورد له‌هه‌ر به‌ره‌یه‌ک بووبێ ڕائه‌چڵه‌کین دۆودۆشاویان به‌سه‌ریا تێکه‌ڵ ئه‌کرد. . له‌کوێ بوون ئه‌و هێزه‌ی خه‌ڵکی کوردیان خه‌ساندبوو. ‌پۆزی هه‌موو سه‌روه‌ریه‌کیان به‌سه‌ریاندا لێده‌دان. ئایا ئه‌م تاوانه‌ بی وێنه‌یه‌‌ ئه‌وه‌ ناگه‌ێنێ که‌ مناڵانی کورد به‌چاوی سووک سه‌یرده‌که‌ن و به‌پاسه‌وانی به‌رده‌رگانه‌که‌ی خۆیانیان ئه‌زانن و جه‌نابیشیان له‌گوێی گادا نوستون. ئایا ئه‌م تاوانه‌ ته‌مه‌ن دریژه‌ ئه‌وناگه‌ێنێ که‌ جه‌نابیان ئاگاداری سه‌رخان و ژێرخانی کوردنین و شایسته‌ی ئه‌و جێگه‌یه‌ش‌ نین که‌کورد بۆی سازکردون. .

له ‌پێناو گه‌وره‌یی و دام وده‌سته‌ی خۆتانا هه‌موو شتێکتان کرد! ئه‌مجاره‌ش هه‌ر له‌ پێناوی خۆتان و کورسیه‌کانتانا خوینی کچان و کوڕانی کورد وون مه‌که‌ن!

سه‌رده‌می ده‌ست به‌سنگه‌وه‌نان و ماستاوکردن به‌سه‌ر چووه‌ به‌هه‌رشتێ پیرۆزه‌ ناوتان له‌ سه‌ر لاپه‌ڕه‌کانی مێژوو ئه‌سڕینه‌وه‌و بێده‌نگی ئه‌وهه‌موو ساڵه‌ی کوردیان سه‌ربڕی ده‌نگمان ئه‌که‌ین به‌یه‌ک و خه‌وو خۆراک و شه‌وو ڕۆژتان لێ تاڵ ده‌که‌ین. . . . مافی خۆشمانه‌ بڵێین لێپرسینه‌وه‌ له‌ گروپێکی تیرۆریستی به‌و شێوه‌ سانایه‌ به‌ ئێمه‌ی خاوه‌ن قوربانی هه‌زم ناکرێ. .

ڕه‌چه‌ڵه‌کی شێخ زاناو شێخ زاناکان له‌ڕه‌گه‌وه‌ ده‌رکه‌ن. ئه‌مجاره‌ به‌ ڕێکه‌وت به‌رنه‌که‌وتن و له‌وپیلانه جه‌هننه‌میه‌ قوتاربوون. به‌ڵام شێخ زانای داهاتوو به‌زه‌یی به‌ گه‌وره‌و بچوکی کوردا نایه‌ته‌وه‌ و هه‌موومان ده‌کاته‌ قوربانی هه‌تیوێکی لوسکه‌ سواری خۆی بکات. . . . .

تێبینی ـــــــــ گه‌ر شێخ زانا کاک مه‌سعودی بکوشتایه!!‌ مام جه‌لال و یه‌کیه‌تی نیشتمانی گه‌وره‌و بچووک به‌وکاره‌ تاوانبار ئه‌کران ئه‌و خوێنه‌ له‌مابه‌ین سۆران و بارزان هه‌موو کوردا ته‌واو نه‌ده‌بوو. یاخود به‌پێچه‌وانه‌وه‌و‌ له‌ئه‌نجامیشدا نه‌وه‌کانمان ئه‌بوونه‌قوربانی و له‌که‌مته‌رخه‌می پاراستن و ئاسایشدا. گه‌وره‌وبچوکی کورد ده‌ستی ده‌چوه‌ خوێنی یه‌کتری‌. . . . .

 خاڵه‌حه‌مه‌ 18/7/2005 دانمارک