بسم
الله الرحمن الرحیم
كل نفس
زائقه الموت
بابه‌ت:
پرسه نامه
دوای ڕازیبوون به
قه‌ده‌ری خوای گه‌وره. به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوای
مامۆستای به‌ڕێزو خۆشه‌ویستمان مامۆستا (عبدالعزیزعلا و ا‌لدین كۆیی) مان
پێگه‌یشت.
كۆچكردنی مامۆستا
كۆسپێكی گه‌وره بوو بۆ گه‌لی كوردمان به گشتی و موسوڵمانان به‌تایبه‌تی.
چونكه مامۆستا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه حاڵه‌تی ته‌ندروستی زۆر خراپ بوو.
بهلاَم زۆر خۆڕاگر‌و كۆڵنه‌ده‌ر بوو به‌رده‌وام بوو له‌خزمه‌ت كردن و
نووسین و وه‌رگێڕان. ته‌نانه‌ت هه‌فته‌یه‌ك پێش كۆچكردنی بابه‌تی
ئاماده‌كرد بوو تا بۆ ڕۆژنامه‌ی (كۆمه‌ڵ) ی بنێرێت.
بهلاَم دیاره
ئه‌جه‌ل ڕێگای نه‌داو ڕۆحیانه‌تی پاكی به‌ره‌و دوا مه‌نزڵگه‌و لای
په‌روه‌ردگاری گه‌ڕایه‌وه.
بۆیه ئێمه به‌ناوی
ڕاگه‌یاندنی كۆمه‌ڵی ئیسلامیه‌وه له به‌ریتانیا. پرسه‌وسه‌ره‌خۆشی خۆمان
ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی كوچكردوو ده‌كه‌ین وداواكارین له‌خوای گه‌وره
كهكۆچكردوو به به‌هه‌شتی به‌رین شادبكات وسه‌بوری كه‌س وكارو دڵسۆزانی
بدات.
ڕاگه‌یاندنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له به‌ریتانیا
08\06\1426ك 15\07\2005ز
|