کورد
و چه‌کی شیمیایی .... ع. و. خه‌نده‌ڕه‌ش
13. 07. 2005
شۆڕشی پیشه‌سازیی
جیهانی و تێکنۆلۆژیای مۆدێرن گه‌وره‌ترین خزمه‌تیان به مێژووی مرۆڤایه‌تی
کردووه و مرۆڤیان به‌ره‌و چاخی ماشین. ئه‌له‌کترۆنیک. که‌مپیووته‌ر و
ئه‌نته‌رنێت رێنوێنی کرد. له‌م بڕگه له مێژوودا سه‌رده‌می داهێنان و
ئافراندنی به‌رفراوانی مرۆڤایه‌تی ده‌ستیپێکرد و به‌رده‌وامبوو. به‌شێکی
گرنگی سه‌رمایه‌ی مرۆڤایه‌تی بۆ به‌رهه‌مهێنانی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی و
جه‌نگه‌وزار ته‌رخانکرا و قۆرخانه و جبه‌خانه‌کان له جۆره‌ها چه‌کی
ترسناک و سامناک ئاخندران. چه‌که نێوکی و شیمیایی و بیۆلۆژییه‌کان
چڵه‌پۆپه‌ی پێشوه‌چوونه له‌شکرییه‌کانیان پێکهێنا و بوون به مه‌زنترین
هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر دواڕۆژی جیهان و مرۆڤایه‌تی و سه‌رتاپای
بوونه‌وه‌ره‌کانی ئه‌م گرده‌زه‌وییه. جیهانگیری به ئاوه‌زی تازه‌و له
به‌رگ و شێوازێکی سه‌رده‌میدا له مێشکی خاوه‌نده‌سه‌ڵاته نمره
یه‌که‌کاندا چه‌قه‌ره‌یکرد. له هه‌ر شوێنێک بواریان بۆ ره‌خسا و
ده‌رفه‌تیان بۆ گونجا چه‌که تازه‌بابه‌ته‌کانیان ئه‌زموواند؛ و مه‌ردمی
سیڤیل و بێ‌تاوانیان کرده قوربانیی مه‌رامه‌کانیان. کوردستان. ژاپۆن.
ڤێتنام. کۆڕیا. کامبۆج. ئوروپای خۆرهه‌ڵإت و ئه‌فغانستان نموونه‌ی ئه‌و
وڵاتانه‌ن که هه‌رکامیان له کات و سه‌رده‌مێکدا مه‌یدانی ململانه‌ی زلهێز
و ملهوڕه‌کان بوون و که‌لـله‌سه‌ری دانیشتووانیان به ته‌وژمی شه‌پۆلی
رووباری خوێن و فرمێسک که‌وتووه‌ته مه‌له.
کوردستانی
له‌تله‌تکراو یه‌کێک له‌و وڵاتانه‌یه که چه‌ندین جار چه‌کی شیمیایی تێدا
تاقیکراوه‌ته‌وه؛ و له‌به‌رامبه‌ردا هیچ مرۆڤدۆست و ئازادیخواز و
دێمۆکراتێکیش نقه‌ی لێوه نه‌هاتووه. به‌کارهێنانی بۆمبی ناپاڵم و
شیمیابارانی ره‌واندز له‌لایه‌ن فرۆکه‌کانی ئینگلیسه‌وه. یه‌که‌مین
تاقیکردنه‌وه‌ی ئه‌م چه‌که قه‌ده‌غه‌کراوه بوو له‌کوردستاندا.
شیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه. دۆڵی بالیسان. سێوسێنان. سه‌رده‌شت و بادینان و
چه‌ندین ناوچه‌ی دیکه‌ی کوردستان دووه‌مین ئه‌زموونه‌ی ئه‌م چه‌که کۆکوژه
بوو. که له‌لایه‌ن رێژیمی سه‌ددام حوسێنه‌وه به‌کارهێندرا. به‌ڵام هێشتا
زۆر شوێنی تریش له کوردستان هه‌ن که ئه‌م چه‌که‌یان تیادا
تاقیکراوه‌ته‌وه. بێئه‌وه‌ی کاربه‌ده‌ستانی رێژیمه داگیرکه‌ره‌کان بۆ
جارێکیش ئاماژه‌یان بۆ رێکه‌وتی کاره‌ساته‌که یان رادده‌ی قوربانییه‌کان و
لایه‌نی به‌رپرس کردبێت. بۆ ده‌رخستنی به‌شێک له‌و تاوانه
فه‌رامۆشکراوانه. له‌م کورته نووسراوه‌یه‌دا وه‌کوو نموونه ته‌نیا باسی
ئاواییه‌کانی "نژمار" و "بالک" له ناوچه‌ی مه‌ریوان ده‌کرێت و به‌گوێره‌ی
توانا زانیاریی پێویست له‌مباره‌یه‌وه ده‌خرێته پێشچاو.
سه‌رچاوه
مێژووییه‌کان ئاماژه‌یان به‌وه کردووه که له ساڵی 1920ه‌کاندا کاتێک
که ئینگلیسه‌کان هه‌ست به بێتوانایی خۆیان و حکوومه‌ته کارتۆنییه‌که‌ی
پادشایه‌تیی ئێراق له‌به‌رامبه‌ر خه‌ڵکی کوردستاندا ده‌که‌ن. بۆ
سه‌رکوتکردن و چاوترسێنکردنی گه‌لی کوردستان و دامرکاندنه‌وه‌ی جووڵانه‌وه
چه‌کداری و رامیارییه‌کانی. په‌ناده‌باته به‌ر به‌کارهێنانی چه‌کی شیمیایی
و له ناوچه‌ی ره‌واندوز به‌کاری ده‌هێنیت. هه‌رچه‌ند ئاماری شه‌هید و
بریندار و به گشتی قوربانییه‌کانی ئه‌م تاوانه شاراوه‌یه دیار نییه.
به‌ڵام ئه‌مه راستییه‌که که خودی ئینگلیسه‌کان کاتی خۆی تۆماریانکردووه
و ئێستا بڵاویانکردووه‌ته‌وه. دیار بۆ نووسه‌ری ئه‌م بابه‌ته ساغ
نه‌بووه‌ته‌وه که جۆری ئه‌و گازه یان ئه‌و ژه‌هره‌ی ئه‌وسا له‌لایه‌ن
ئینگلیسه‌کانه‌و به‌کارهێندراوه چی بووه. لێ ئه‌گه‌ر تۆزێک به وردی
سه‌رنج بده‌ین ده‌کرێ بڵێین ئه‌وبۆمبانه‌ی له رواندز تاقیکراونه‌ته‌وه
میکرۆبی و بیۆلۆژیک بوون؛ و جۆره‌ها نه‌خۆشییان له نێو دانیشتوانی رواندز
دا بڵاوکردووه‌ته‌و. دیار نییه برینداره‌کانی ئه‌وسا له‌کوێ چاره‌کراون و
تووشی کام چاره‌نووسی تفت و تاڵ هاتوون. کۆمه‌ڵگه‌ی کورد ئه‌و کاته
ئه‌وه‌نده دواکه‌وتوو بوو که هیچ خه‌به‌ری له‌م جۆره چه‌کانه نه‌بووه
و ئه‌گه‌ر ئینگلیسه‌کان خۆیان ئاشکرایان نه‌کردایه. ره‌نگه تا ده‌یان
ساڵی تریش کورد به‌م مه‌سه‌له‌یه‌ی نه‌زانیبایه. هه‌رکه‌سێک له رواندز
ژیابێت یان هاتوچۆی ئه‌م شاره‌ی کردبێت بۆی ده‌رکه‌وتووه که ژماره‌یه‌کی
پتر له رادده‌ی ئاسایی له خه‌ڵکی ئه‌م شاره به‌شێوه‌ی زگ‌ماک ئیفلیج و
ناته‌واون یان هۆش و ئه‌قڵیان سووکه. هیچ دوور نییه که ئه‌م دیارده‌یه
ده‌ره‌نجامی ئه‌و چه‌که شیمیاییانه بێت که کاتی خۆی ئیگلیسه‌کان له‌وێ
به‌کاریان هێناوه. ئه‌مه له‌کاتێکدایه که له شار‌و گونده‌کانی نزیک
رواندز ئه‌م دیارده‌ی ئفلیجی و ناته‌واوییه زۆر که‌متره و رادده‌یه‌کی
ته‌واو ئاسایی به‌خۆوه گرتووه.
ئه‌زمواندنی چه‌کی
شیمیایی له هه‌ڵه‌بجه لووتکه‌ی تاوانه‌کانی رێژیمی سه‌ددام بوو دژی گه‌لی
کوردستان؛ هه‌رچه‌نده ئه‌مجاره‌ش که‌س له‌سه‌ر کورد نه‌هاته جواب؛ و
هیچکام له یاسا ئاسمانی و زه‌مینییه‌کان بکه‌رانی ئه‌م تاوانه مه‌زنه‌یان
سه‌رکۆنه نه‌کرد. ئه‌م تاوانه که گوایه 5000 شه‌هید و 15 هه‌زار
بریندار‌ی به‌دواوه بوو گه‌وره‌ترین زیان بوو- که به‌هۆی ئه‌م چه‌که‌وه
که له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییدا قه‌ده‌غه‌کراوه - له کورد که‌وت. ئێستا
نۆزده ساڵ به‌سه‌ر شیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه دا تێده‌په‌ڕێت که‌چی هێشتا
به‌ته‌واوی ئاماری قوربانییه‌کانی هه‌ڵه‌بجه‌مان ده‌سنه‌که‌وتووه و
شایه‌ده‌کان ده‌ڵێن ژماره‌ی شه‌هیده‌کان له‌وه پتره که باسکراوه.
تائێستاش لێمان روون نییه چه‌ند ده‌ڤه‌ری تری کوردستان به‌م ده‌رده چوون.
شاری سه‌رده‌شت یه‌کێک له‌و شوێنانه‌یه که قوربانیی ده‌ستی ئه‌م
چه‌که‌یه که له‌لایه‌ن رێژیمی سه‌ددامه‌وه به‌کارهێنرا؛ و رێژیمی کۆماری
ئیسلامیش له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییدا بو مه‌به‌ستی تایبه‌تی خۆی که‌ڵکی
لێوه‌رگرتووه. تا ئێستاش لایه‌نه سیاسییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان هیچ
گرنگییه‌ک به‌م باسه ناده‌ن و هه‌ڵناده‌ن ئاکامه‌کانی تاوانێک که
راسته‌وخۆ خه‌ڵکه‌که‌ی خۆیان تیایدا بووه‌ته قوربانی. بۆ سوودی خه‌ڵكی
کوردستان به‌کاری بهێنن. هه‌ر له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان چه‌ند شوێنی تر هه‌ن
که کاتی خۆی شیمیابارانکراون و خه‌ڵکێکی زۆریان بووه‌ته قوربانی. به‌ڵام
نه ئێران بۆ جارێکیش ناوی بردوون و نه حیزبی دێمۆکرات و کۆمه‌ڵه‌ش – وه‌ک
دڵسۆز و خۆ به‌خاوه‌نزانی ئه‌م خه‌ڵکه- رۆژێک له رۆژان. به‌هێما یان
به‌ڕاشکاوی ئاماژه‌یان بۆ کردوون. ئاواییه‌کانی "نژمار" و "بالک" که
هه‌ردووکیان سه‌ربه مه‌ریوانن دروست له رۆژی 16. 03. 1988 واته هه‌مان
رۆژی شیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه تاوانیان تێدا ئه‌نجامدرا و چیکی شیمیاییان
له‌سه‌ر تاقیکرایه‌وه. له هه‌ردووک گونددا 300 تا 400 که‌س له ژن و
منداڵ گه‌وره و بچووک شه‌هید بوون و سه‌دانی تریش بریندار بوون. خه‌ڵکی
ئاوایی "چۆڕ" و ئاواییه‌کانی ده‌وروبه‌ر به فریایانه‌وه چوون و له
گۆڕستانی گوندی "چۆڕ" به خاکی پیرۆزی کوردستانیان سپاردن.
خه‌ڵکی کوردستان
هه‌رگیز گله‌یی له‌وه ناکه‌ن که بۆچی کۆماری ئیسلامی له‌سه‌ریان
هه‌ڵناداتێ و نایانپارێزێت. چونکه له‌وه‌ته‌ی ئه‌م رێژیمه هاتووه‌ته
سه‌رکار به‌شێک له کار و به‌رنامه‌کانی تێکدان و ێرانکردن و له
دواکه‌وتوییدا ڕاگرتنی کوردستان بووه. به‌ڵان باسنه‌کردنی ئه‌م مه‌سه‌له
گرنگه له‌لایه‌ن حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران و کۆمه‌ڵه‌وه به گرنگ
وه‌رده‌گیرێت و جێگای باسوخواسه. ئایا ئه‌مان به‌هۆی په‌یوه‌ندییان
له‌گه‌ڵ رێژیمی ئێراق چاوپۆشی‌یان له‌م تاوانه کرد؟ یان هه‌واڵه‌که‌یان
پێنه‌گه‌یشت و نه‌یانزانی؟ ده‌کرێ پرسیار بکرێت ئه‌دی بۆچی بچووکترین
رووداو که له شارێک یان ئاواییه‌کی کوردستان رووده‌دات ده‌سبه‌جێ له
رادیۆکانیانه‌وه بڵاوی ده‌که‌نه‌وه؟ خۆ ده‌یانتوانی لانیکه‌م به
شێوه‌یه‌کی ناڕوون وشێوێنراو هه‌واڵه‌که بڵاوبکه‌نه‌وه!
ئه‌وه که بۆچی
رێژیمی ئێران باسێکی له‌م تاوانانه نه‌کردووه. روون نییه. به‌ڵام ده‌کرێ
له‌م چه‌ند خاڵانه‌دا بیر‌و بۆچوونه‌کان ده‌رببڕدرێن. یه‌که‌م. که‌س
ناتوانێت باوه‌ڕ بکات که دوو ئاوایی له‌نزیک به‌ره‌کانی جه‌نگدا
شیمیاباران بکرێن؛ و 300 تا 400 که‌سیان شه‌هید بکرێت و حکوومه‌تی ئێرانیش
که ده‌سه‌ڵاتداری ئه‌وێیه. له گوێی گادا نوستبێت. دووه‌م. رێژیمی ئێران
بۆچی باسی شیمیابارانی سه‌رده‌شت ده‌کات که ئه‌ویش شاریکی کوردستانه
به‌ڵام باسی نژمار و بالک ناکات؟ تۆ بڵێیت ئه‌م دوو گونده مه‌یدانی
تاقیکاریی چه‌که کۆکوژییه‌کانی رێژیمی کۆماری ئیسلامی نه‌بووبن؟ چۆن
ده‌کرێ دوو تاوانی هاوشێوه له‌یه‌ک رۆژ دا و له‌لایه‌ن که‌سێکه‌وه و دژ
به لایه‌نێکی دیار ئه‌نجامدرابێت و یه‌کێکیان گه‌وره‌بکرێته‌وه و
ئه‌ویتریش حاشای لێبکرێت؟ خۆ ئه‌گه‌ر سه‌رانی کۆماری ئیسلامی حاشا له
روودانی وه‌ها رووداوێک له گونده‌کانی نژمار و بالک ده‌که‌ن- که
کردوویانه-. ئه‌وا گۆڕستانی ئاوایی "چۆڕ" که دراوسێی ئه‌م دوو
ئاواییه‌یه گه‌واهیده‌ری راستیی ئه‌م په‌یڤانه‌یه و هیچ گومان و
دوودڵییه‌ک ناهێڵێت. ئێستاش پاشماوه‌ی قوربانییه‌کان ده‌توانن موو به مووی
رووادوه‌که بۆ هه‌رکه‌سێک وه‌گێڕن که خۆی له‌م مه‌سه‌له‌یه به‌خاوه‌ن
بکات.
له یه‌ک وته‌دا
ده‌کرێ بڵێین. ئه‌و چه‌که کۆکوژانه‌ی که ده‌ره‌نجامی پێشکه‌وتنی زانست و
تێکنۆلۆژی بوون. بوونه مایه‌ی کاولکردنی کوردستان و هه‌ر له‌سه‌ره‌تای
سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه کوردستان کرا به مه‌یدانی تاقیکردنه‌وه‌ی چه‌که
سامناک و قه‌ده‌غه‌کراوه‌کانی وه‌کوو ناپاڵم و شیمیایی و بیۆلۆژی.
هه‌رچه‌ند هه‌ڵه‌بجه نموونه‌ی ناوچه شیمیالێدراوه‌کانی کوردستانه به‌ڵام
زۆر ناوچه‌ی دیکه‌ی وه‌کوو رواندز. سه‌رده‌شت بالیسان. سێوسێنان. گه‌رمیان.
ئاکۆیان و بادینان هه‌ن که قوربانیی ئه‌م چه‌که ترسناکه‌ن. هه‌روه‌ها.
گونده‌کانی نژمار و بالک دوو له‌و گوندانه‌ن که تا ئێستاش له‌لایه‌ن هیچ
سه‌رچاوه‌یه‌کی فه‌رمی یان نافه‌رمییه‌وه باسیان نه‌کراوه. سه‌ره‌ڕای
ئه‌و هه‌موو قوربانییه‌ی که له رۆژی شیمیابارانکردنی هه‌ڵه‌بجه‌دا
داویانه. نه‌ک ته‌نیا کۆماری ئیسلامی ئێران. به‌ڵکوو حیزبی دێمۆکرات و
کۆمه‌ڵه‌ش خۆیان لێ وه‌خه‌به‌رنه‌هێناوه و ئاوڕیان لێنه‌داوه‌ته‌وه.
هه‌ربۆیه گومان له هه‌ڵوێستی هه‌رسێک لایه‌ن په‌یدا ده‌بێت و له‌م
په‌یوه‌ندییه‌دا زۆر پرسیار سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن که پێویستیان به وه‌ڵامی
راست و راشکاوانه‌یه.
(وشه‌ژمێر: 1161)
کورد و تاقیکارییه
شیمیاییه‌کان
شیمیابارانی
ئاواییه‌کانی نژمار و بالک له ناوچه‌ی مه‌ریوان. رۆژی
300-400 شه‌هید
له گۆڕستانی چۆڕ
16. 03. 1988
|