كه‌ركوك هه‌رگیز له‌بیرناچێت. . . . عه‌لی حوسێن

 

به‌ته‌نیا جێێ مه‌هێڵن

باگوێ و زمانی نه‌قرتێنن.

ده‌ست و قاچ و مێشكی وورد وورد ده‌كه‌ن.

شاخی به‌رزو گوڵی هیوای له‌به‌ین ده‌به‌ن

كه‌ركوك جوانی ئێوه‌یه‌

ده‌نگ و رِه‌نگ و جه‌سته‌ی ئێوه‌یه‌.

بابه‌گورِگورِه‌ رِوناكی نیشتمان

كه‌ركوكه‌ئه‌مرِۆ (دڵی) كوردستان.

كه‌ركوكه‌ دیاربه‌كری رِاپه‌رِاند.

كه‌ركوكه‌ مه‌هابادی له‌ئامێز گرت.

كه‌ركوكه‌ قامیشلی له‌تینوێتی رِزگار كرد.

كه‌ركوكه‌ ئه‌مرِۆ قیبله‌ی كوردان.

به‌ته‌نیا جێی مه‌هێڵن

باچاوه‌كانی ده‌رنه‌هێنن

كه‌ركوك بوو چوار رِه‌نگی جوانی هه‌بوو.

له‌ئاسمانا په‌لكه‌ زێرِینه‌ی خوا بوو.

كه‌ركوكه‌ ئه‌مرِۆ (قودسی) كوردستان.

 **** ***** *****

جه‌سته‌ بێ دڵ بێت چۆن ده‌ژی گوڵم.

ماسی بێ ئاو بێت چۆن ده‌ژی گوڵم

پێشمه‌رگه‌ بێ چه‌ك بێت چۆن خه‌بات ده‌كا گوڵم.

كوردستانیش بێ كه‌ركوك هه‌رگیز نابێت گوڵم.

كه‌ركوك نه‌ئه‌گۆرِدرێت. نه‌هه‌رگیز له‌بیرئه‌چێت گوڵم.

كه‌ركوك ئه‌مرِۆ (قیبله‌ی) كوردانه‌ گوڵم.

به‌ته‌نیا جێی مه‌هێڵن.

با به‌كیمیایی نه‌یسوتێنن

مێژووی قه‌لاَ بنوسنه‌وه‌.

ماڵی كورد بێننه‌وه‌.

ئالاَی كوردستان شه‌كاوه‌ بێت.

نه‌ورۆزی كورد رِه‌نگاو رِه‌نگ بێت.

كه‌ركوك گرِی ژینت ناكوژێته‌وه‌.

ده‌شتی پان و به‌رینت سه‌وز ده‌بێته‌وه‌.

بولبولی گوڵزارت كه‌ركوك.

له‌سه‌ر لقی هه‌ر دارێك نیشتووه‌ كه‌ركوك.

به‌ده‌نگی به‌رز ئه‌جریوێنێ كه‌ركوك.

كوردستان دڵی نه‌بێت نابێت كه‌ركوك.

به‌ته‌نیا جێی مه‌هێڵن. به‌ته‌نیا جێی مه‌هێڵن. . .

 ئه‌م هۆنراوه‌یه‌ پێشكه‌شه‌ به‌هه‌موو ئه‌و خوشك و برایانه‌ی كه‌ له‌هه‌وڵدان بۆ دروستكردنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان. هه‌روه‌ها گه‌رِانه‌وه‌ی كه‌ركوكی خۆشه‌ویست بۆ سه‌ر كوردستان.

نیوزلاند