سویسرا Faraidun_73@hotmail. com
درككردن به‌گۆڕانه‌كان و نزیككه‌وتنه‌وه له‌دیموكراسی .. فه‌ره‌یدون حه‌مه‌ڕه‌شید
زامنی هاوپه‌یمانیه‌كی پڕده‌ستكه‌وته دوای كاره‌ساتی یانزه‌ی سێپته‌مبه‌رو هاتنه‌كایه‌ی شه‌ڕی به‌ره‌ی دژه تیرۆر كه‌پێچانه‌وه‌ی تیرۆریستان وحوكومه‌ته قه‌ره‌قووشیه‌كه‌ی تالیبان له‌ئه‌فغانستان ده‌ستپێكی یه‌كه‌م ئامانج بوو. كه‌دواتریش كۆتاییهێنان به‌ڕژێمی سه‌ركووت ودڕنده‌ی به‌عسیه‌كانی به‌دوایی خۆیدا هێنا. كورد وه‌كو هاوپه‌یمانێك له‌و به‌ره‌یه‌داتوانی ڕۆڵی خۆی به‌رجه‌سته‌بكات ئه‌گه‌رچی تائێستاكرده‌وه‌تیرۆریستیه‌كان وشه‌ڕی دژه ئازادی ودیموكراسی بۆپه‌ككه‌وتنی گۆڕانكاریه‌كان له‌خواروناوه‌ڕاستی عێراق درێژه‌ی هه‌یه‌ئارامی وئاسایش نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌به‌شه‌عه‌ره‌بیه‌كه‌ی عێراق. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بێ له‌هاووڵاتیانی عێراق هێزه‌كانی ئه‌مریكا وهاوپه‌یمانان ته‌نانه‌ت ڕۆژنامه‌نووسان وكرێكاران وئه‌ندازیارانی كۆمپانیا جیهانیه‌كانیش قووربانی گیانی ده‌ده‌ن. به‌ڵام ئه‌مریكا و جیهان سوورن له‌سه‌ر داكۆكیكردن له‌پرۆسه‌ی به‌دیموكراتیزه‌كردنی ده‌سه‌ڵات له‌عێراق دا. تائه‌وئاسته‌ی قسه‌له‌سه‌رگه‌ڵاڵه‌كرسی كردنی پرۆژه‌یه‌ك بۆبه‌دیموكراسیكردنی ڕۆژهه‌ڵاتی گه‌وره‌ده‌كه‌ن. ئه‌مه‌ش به‌واتای نزیكبونه‌وه‌ی مه‌رگ وله‌تابوتنانی ڕژێمه‌تۆتالیتاروشمولیه‌كانی ناوچه‌كه كه‌له‌ژێرسه‌تری چه‌پاندن وفه‌زایی تاك حیزبی وبه‌پیرۆزڕاگرتنی سه‌ركرده‌و بوونی حیزبی كارتۆنی ودیموكراسی ته‌قلیدی ودرۆینه‌ی ئه‌وڕژێمانه‌دا. عه‌قڵی تبرۆروده‌مارگیرینه‌ته‌وه‌چێتی وته‌یاربوونی ڕێكخراوه‌ئوسوڵیه‌كان به‌رهه‌م هاتووه. كه‌گه‌وره‌ترین مه‌ترسین له‌به‌رامبه‌ربه‌رژه‌وه‌ندیه‌ئابووریه‌كان وئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكاو وڵاتانی ڕۆژئاواهه‌مووئه‌م گۆڕانه‌سیاسیانه‌ی قسه‌ی له‌سه‌رده‌كرێت له‌گه‌ڵ پیاده‌بوونی له‌ئه‌رزی واقیع دا گۆڕانی فراوان وبنه‌ڕه‌تی له‌گشت بواره‌كانی. ئابووری. كۆمه‌ڵایه‌تی. كلتوری. هووشیاری كۆمه‌ڵگا. تاپرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌وخۆێندنیش له‌گه‌ڵ خۆیدا ئارایشت ده‌كاته‌وه. سه‌ره‌تای نمونه‌كه‌شی له‌عێراق وكوردستان به‌تایبه‌تی چه‌كه‌ره‌ی كردووه و دركی پێده‌كرێت هه‌موو ئه‌و ئاڵوگۆڕانه‌ی له‌ده‌رئه‌نجامه‌كانی پرۆسه‌ی به‌دیموكراسیكردنی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و كاریگه‌ریه‌كانی هه‌ژموونی به‌جیهانی بووندا سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن كه‌دوودچه‌مكی پێكه‌وه‌گرێدراوی ئه‌مڕۆی سه‌رمایه‌دارین. له‌به‌رامبه‌رقه‌یران وكێشه‌ئازادی ونه‌ته‌وایه‌تیه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان به‌هه‌رپێوانه‌وچاویلكه‌یه‌كی ئایدۆلۆژیانه‌تێبڕوانین. فاكته‌ری هێنانه كایه‌ی فه‌زای ئازادوكراوه‌یه. كه‌ئه‌بێته‌به‌هره‌مه‌ندبوونی خه‌ڵكی كوردستان له‌مافه‌نه‌ته‌وایه‌تی ودیموكراسیه‌كان. هه‌مووئه‌م ده‌ستكه‌وتانه‌ش بۆئه‌ونه‌ته‌وه‌ووپێكهاتانه‌ی له‌ژێر سته‌می میلی ونه‌ژادی ودینی له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ژین به‌هه‌مان شێوه به‌هره‌مه‌ندبونی مافه‌كانیانه. له‌ئه‌گه‌ری ئه‌وئاڵوگۆڕانه‌دازۆرسه‌نگی سیاسی له‌وانه‌ڕێژه‌ی دانشتوان . هێزی ئابووری. گرنگی شوێن و جیوپۆلتیك. ئه‌زموونی قولًَُ له‌په‌یوه‌ندیه‌دیپلۆماسی وده‌ره‌كیه‌كان. خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ كلتوری نوێ و ڕۆژئاوایی. . و. زۆرسه‌نگی تر. كه‌له‌بنیاتنانه‌وه‌ی سیسته‌می نوێی سیاسی له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ورده‌بینن وبه‌هه‌ندوه‌رده‌گیردرێن. له‌هاوكێشه‌ی ئه‌وسه‌نگه‌سیاسییانه كوردپڕاوپڕهاوسه‌نگ نیه‌به‌رامبه‌رنه‌ته‌وه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی گه‌وره‌به‌تایبه‌ت ئه‌و ووڵاتانه‌ی كوردیان تێدا ده‌ژی. بۆیه‌كورد تاكه‌چه‌كێك وه‌كوسه‌نگێكی سیاسی له‌به‌رچاوگیراوپیاده‌ی بكات وخۆی له‌گه‌ڵدابگونجێنێ. كراوه‌ییوئاوێته‌بوونی ڕاسته‌قینه‌یه به‌پرینسیبه‌كانی دیموكراسی تاخۆی بكاته‌فاكته‌ری په‌خش وسه‌قامگیری كلتوری دیموكراسی له‌ناوچه‌كه‌دا. تاله‌وده‌رگایه‌وه بچێته‌قۆناخی به‌رژه وه‌ندی وهاوپه‌یمانیه‌كی ستراتیژله‌گه‌ڵ وڵاتانی هاوپه‌یمان وزلهێزه بڕیاربه‌ده‌سته‌كان. ئه‌بێت كوردله‌م قۆناخه‌درك به‌وه‌بكات كه‌پارت وڕێكخراوه‌بڕیاربه‌ده‌سته‌كانی عه‌ره‌بله‌عێراقدا كه‌متر ده‌توانن گونجاندن و مامه‌ڵه‌له‌گه‌ڵ به‌هاجوانه‌كانی ئازادی ودیموكراسی بكه‌ن به‌وهۆكاره‌ی هه‌ژموونی مه‌زهه‌ب وئاین زاییان به‌سه‌ردا زاڵه. بۆیه‌ده‌بێت له‌م قۆناخه‌دا ئه‌وباوه‌ڕنه‌بوونه‌ی لایه‌نی به‌رامبه‌ر به‌به‌هاجوانه‌كانی دیموكراسی كه‌هه‌وڵه‌كانی كوردیان له‌هه‌نووكه‌دابۆبنیتنانه‌وه‌ی عێراقێكی فیدراڵ و پلورالیزم قورس‌تر كردوه بقۆزرێته‌وه‌و. به‌ووردبینی و هوشیاریه‌وه هه‌نگاوله‌سه‌رئاستی ڕووداوه‌كان بنێت. كارله‌سه‌رئه‌و ئاراسته‌یه‌بكات و پیشانی ڕای گشتی جیهان و وڵاتانی خاوه‌ن بڕیاربدات كورد نه‌ك خوازیاری ئازادی و دیموكراسی یه‌به‌ڵكوده‌یه‌وێت بێته‌پێگه‌ی به‌رگریكردن له‌دیموكراسی. ئه‌مه‌ش ته‌نهابه‌نووسین وچه‌ند ووتار و‌دروشمی دیماگۆگیانه نایه‌ته‌بوون به‌ڵكو به‌ده‌سته‌به‌ركردنی مافه فه‌ردی ومه‌ده‌نیه‌كانی ته‌واوی كۆمه‌ڵگای كوردستان وفه‌راهه‌مكردنی ئازادی ڕه‌هاو به‌دیموكراتیزه‌كردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی حیزب وحكومه‌ت له‌هه‌ره‌می ده‌سه‌ڵاته‌وه تا نزمترین دامه‌زراوه‌كانی خواره‌وه. ئه‌بێته ئه‌وسه‌نگه‌سیاسی و حساب بۆكراوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی و هاوپه‌یمانیه‌كی ستراتیژ له‌نێوان ووڵاتانی بڕیارده‌روكورددا به‌دیبێنێ. وردبینی وتیژڕۆشتنێكی وا له‌ئاست ڕه‌ووتی گۆڕنكاریه‌كان زامن و مسۆگه‌ركردنی مافه‌نه‌ته‌وه‌یی و دیموكراسیه‌كانی خه‌ڵكی كوردستانه له‌پێشهات و ڕه‌نگ ڕێژكردنه‌وه‌سیاسی وئابووریه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. . |