ئاژانسی نووچێن كوردستان ده‌ستبه‌كار ده‌بێته‌وه‌

 

پاش یه‌ك مانگ دابڕان له‌ بلاَوكردنه‌وه‌ به‌ هۆی كێشه‌ی ته‌كنیكی ده‌ستكرد. ئاژانسه‌كه‌مان ده‌ست به‌كار ده‌بێته‌وه‌. هیوادارین بتوانین جێگای ڕه‌زامه‌ندی خوێنه‌ران و گه‌له‌كه‌مان بین و جارێكی تر دووچاری فشار نه‌بینه‌وه‌ له‌ لایه‌ن هیچ لایه‌نێكه‌وه‌.

 هه‌روه‌ها به‌ڵێن ده‌ده‌ینه‌ خۆێنه‌رانمان و به‌رده‌وامبین له‌سه‌ر بلاَوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كان و بابه‌ته‌كان بێ سانسوور و چاوپۆشین له‌ بلاَوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كانی ئه‌م لا یان ئه‌و لا و هه‌ڵه‌كان و بارودووخی كوردستان وه‌ك خۆیان بلاَوده‌كه‌ینه‌وه‌. بێ ئه‌وه‌ی هه‌سته‌كانمان تێكه‌لاوی كاره‌كه‌مان بكه‌ین و بابه‌تیانه‌ و سه‌ربه‌خۆیانه‌ كاره‌كان به‌ڕێوه‌ ببیه‌ین.

داواكارین نووسه‌ران و جه‌ماوه‌ری كوردستان و ئه‌وانه‌ی تواناو شاره‌زایی ڕۆژنامه‌وانیی و ته‌كنیكیان هه‌یه‌ هاوكاریمان بكه‌ن. ئێمه‌ 100% سه‌ربه‌خۆین له‌ ڕۆی په‌یوه‌ندی سیاسییه‌وه‌.

www. kurdistanan. com

kurdistanan@gmail. com