ژیان به‌بێ خۆشه‌ویستی بێ مانایه‌ ...  ئه‌سعه‌د قه‌یدی

 

خۆشه‌ویستی له‌ سه‌ره‌تای په‌یدابوونی گیان له‌ به‌ر. ئه‌ویش له‌دایك بووه‌و پێ به‌پێی به‌ره‌و پێش چوونی سرووشت وگیاندار به‌ گاگۆلكه‌و داره‌ دار وبڤه‌ بڤ له‌ گه‌ڵیان دا هاتووه‌. زۆر جار هه‌وڵی له‌ ناو بردننیان داوه‌و هه‌ویستویانه‌ له‌ نیوه‌ی رێگا دا سه‌ری پان كه‌نه‌وه‌ وبی فه‌وتێنن. بۆ ئه‌وه‌ی چاوی به‌ دنیای روون نه‌كه‌وی. كه‌چی ئه‌و به‌ هه‌زار مكافات وواوه‌یلا خۆی له‌ گه‌ڵ هاوتاكانی دوور را نه‌گرتوه‌وه‌ ویه‌ك سانیه‌ش لێیان غافل نه‌بووه‌. هه‌میشه‌ هه‌وڵی ده‌دا میوانی به‌ر درگای ئه‌شكه‌وت و كه‌لێنو كولێنی سروشتیان بێت. هه‌ر چه‌ند له‌ زۆر جێگا جۆابیان ده‌كرد یان ده‌یان دایه‌ به‌ر مست و پێلاقه‌ به‌لام ئه‌و هه‌ر گیز زویر نه‌ده‌بوو هه‌ر ده‌هاته‌وه‌ به‌ر قاپێكه‌یان و ده‌ستی له‌ مل ده‌كردن و هه‌موویانی وه‌پێكه‌نین ده‌خست. به‌ كوردی و به‌كورتی به‌ كۆمه‌ كۆم ولۆژه‌ لۆژ خۆی گه‌یانده‌ ئه‌مرۆ. ریشه‌و ورده‌ كارێكانی خۆشه‌ویستی نه‌ له‌ توانای من و پێنووسه‌كه‌م دایه‌ ونه‌جێگای باسی ئێمه‌شه‌. من ته‌نیا باسی رووكه‌شه‌كه‌ی ده‌كه‌م كه‌ له‌ شێوه‌ی جۆراوجۆر دا خۆ ده‌نوێنێ. ژیان به‌ بێ خۆشه‌ویستی مرۆڤ بێ مانایه‌. خۆشه‌ویستێك كه‌ به‌ واتای راستی و پاكی بێ هه‌وێنی ژیانی پاك وخاوێن بێت. هه‌ر مرۆڤێك خۆشه‌ویستی نه‌بێ ئه‌وه‌ ئه‌و مرۆڤه‌ مردووه‌. شه‌رت نیه‌ خۆشه‌ویستی مرۆڤ ته‌نیا بۆ مرۆڤ بێت. یان خۆشه‌ویستی ئاژه‌ڵ هه‌ر بۆ ئاژه‌ڵ بێ. هه‌ر وه‌ك له‌ كۆنه‌وه‌ مرۆڤ وئاژه‌ڵ ومه‌له‌كان پێكه‌وه‌ هاتوون وكه‌لكیان له‌ یه‌كتر وه‌رگرتووه‌. مرۆڤ له‌ لایه‌ك به‌هره‌ی لێوه‌رگرتوون له‌ لایه‌كی دیكه‌ش سۆزی خۆشه‌ویستی بۆ ئاژه‌ڵه‌كان هه‌بووه‌. هه‌ر ئه‌وه‌بووخۆشه‌ویستی مرۆڤ وای كردوه‌ كه‌ كۆمه‌لێكی زۆر له‌ ئاژه‌له‌كان هۆگری دائیمی بن. ووشه‌ی خۆشه‌وست ته‌نیا ووشه‌یه‌كه‌ كه‌هه‌ستی مرۆڤ پێكه‌وه‌ ئه‌به‌ستێته‌وه‌ به‌كورتی مرۆڤ له‌ گه‌ل حه‌زو ئاره‌زۆكانی لێك گرێ ئه‌دا.

هه‌ر چه‌ند به‌ داخه‌وه‌ زۆرجار هه‌ندێك مرۆڤی ناپاك له‌م هه‌سته‌ پیرۆزه‌ واته‌ خۆشه‌ویستی كه‌لكی خراپیشیان لێ وه‌رگرتووه‌ به‌ڵام به‌ خۆشێه‌وه‌ تا ئێستاشی له‌ گه‌ل بێ نه‌یان توانیوه‌ به‌ مرامه‌ گلاوه‌كانی خۆیان بگه‌ن. هه‌ر چه‌ند كۆمه‌لێكی زۆر بوونه‌ته‌ قوربانی رێگای خۆشه‌ویستی. به‌ڵام هه‌میشه‌ پیلانه‌ پیس وگلاوه‌كانیان بۆته‌ بلقی سه‌ر ئاو وپوچه‌ڵ بوونه‌ته‌وه‌. من پێم وایه‌ خۆشه‌ویستی ته‌نیا رێگای به‌خته‌وه‌ری ژیانه‌. سه‌ر چاوه‌ی پێكه‌وه‌ به‌ستنی مرۆڤ به‌ یه‌كه‌وه‌یه‌. دووربوونه‌ له‌ رق وكینه‌و بوغز. پارێزه‌ری بنه‌ماله‌یه‌. وه‌فاداری كه‌ ووشه‌یه‌كی تره‌ به‌ڵام برای ووشه‌ی خۆشه‌ویستیه‌. ناكری بڵێن فلانه‌ كه‌س زۆر وه‌فاداره‌ به‌ من. به‌ڵام منی خۆش ناوێ. ئه‌مه‌ خۆشه‌ویستێ وای كردوه‌ كه‌ وه‌فادار بمێنێ. بێینه‌ سه‌ر ئه‌سڵی مه‌به‌ست كه‌ جێگای باسی ئێمه‌یه‌. . ئه‌ویش خۆشه‌ویستی مرۆڤ له‌ پێناو خۆی دا. كه‌ لق وپۆپی جیای هه‌یه‌. یه‌كه‌م خۆشه‌ویستی دایك وباوك بۆ منال. دیاره‌ ئه‌م خۆشه‌ویستیه‌ بێ سنووره‌ و تا ئێستاش كه‌س له‌ پێوانه‌كه‌ی نازانێت. كه‌ زیاتر هه‌ستی دایك به‌رانبه‌ر به‌ منال ئه‌گرێته‌وه‌. ئه‌م هه‌سته‌ له‌ مێینه‌ی هه‌موو گیانله‌به‌ره‌كان دا هه‌یه‌. كه‌ دایك حازره‌ خۆی بكا به‌ قوربانی له‌ پێناو پاراستنی مناله‌كه‌ی. نموونه‌ یه‌كجار زۆرن كه‌ له‌ باس كردن نایه‌ت. دووهه‌م خۆشه‌ویستی مێ ونێره‌ كه‌ ده‌بێته‌ هۆی دروست بوونی ماڵ ومناڵ كه‌ له‌سه‌ره‌وه‌ باسمان كردن. پێویسته‌ باسی بكه‌ین له‌م دوو لقه‌ دا مێ به‌ هۆی هه‌ست ناسك بوونه‌وه‌ زیاتر وه‌فاداره‌. من پێم وایه‌ ئه‌م خۆشه‌ویستیان یه‌كه‌م سه‌ر چاوه‌ی ژیانن. بۆیه‌ كۆمه‌لگای مرۆڤایه‌تی زیاتر پێویستی به‌م خۆشه‌ویستێ هه‌یه‌ بۆ به‌ره‌و پێش چوونی كۆَمه‌ڵگاپاشان به‌ خۆشویسێكانی تر. وه‌ك. خۆشه‌ویستی مرۆڤ به‌. موسیقا. گول. شعر. گۆرانی و. . . . . . . . . . . . . . هتد.

سێهه‌م خۆشه‌ویستی:

خۆشه‌ویستی مرۆڤ به‌ ئاو وخاك وولاتی. ئه‌م هه‌سته‌ ئه‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ سه‌ر هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی. هه‌ستێك كه‌ مرۆڤ هان ده‌دات وڵاتی خۆی خۆش بوێ و له‌ پێناوی دا گیان به‌خت كات. دیاره‌ زۆر كه‌س ئه‌م هه‌سته‌یان به‌ ره‌گه‌زپه‌رست له‌ قاو داوه‌ كه‌ به‌ بروای من درۆی مه‌عزه‌ ودووره‌ له‌ راستی. تۆ كه‌ نه‌ته‌وه‌ی خۆت خۆش بوێ هه‌وڵ بده‌ێی بۆ به‌ره‌و پێش چوون ورزگار بوون. هه‌روه‌ها رێز وحورمه‌تی نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ بگری كه‌ی ئه‌مه‌ ره‌گه‌ز په‌ره‌ستی تێدایه‌. با زیاتری له‌ سه‌ر نه‌چین چوون ئه‌م هه‌ویره‌ ئاوی زۆر هه‌ڵ ده‌گرێ و جێگای باسی ئێمه‌ش نیه‌.

رێبوارانی رێگای ئه‌م هه‌سته‌ یه‌كجار زۆرن. زۆربه‌ی ولاتانی جیهان له‌ رێگای ئه‌م خۆشه‌ویستێه‌وه‌ گه‌یشتوون به‌ ئازاد و سه‌ر به‌ خۆی خۆیان. نه‌ته‌وه‌ی كوردیش كه‌ تا ئێستا نه‌ی توانیوه‌ ببی به‌ وڵات به‌ڵام له‌م رێگایه‌ دا به‌ سه‌دان هه‌زار شه‌هیدی داوه‌. هه‌ر ئێستاش رۆله‌كانی گه‌لی كورد له‌ پێناو خۆشه‌ویستی ئاوو خاك وئاڵادا تێده‌كۆشن وخه‌بات ده‌كه‌ن خه‌باتێك بۆ وه‌دیهێنانی ئازادی كوردستان. كوران وكچانی كوردهه‌موو رۆژێ په‌یمان نوێ ئه‌كه‌نه‌وه‌ تا سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاری كۆڵ نه‌ده‌ن ونه‌سره‌ون. په‌یمانێك كه‌ ببێته‌ هه‌وێنی خۆشه‌ویستی گه‌ل و وڵات. سه‌لماندنی سه‌ربه‌ستی و به‌خته‌وه‌ر كردنی نه‌وه‌ی داهاتوو. هه‌ر چه‌ند ئێمه‌ی كورد له‌ كوردستان چوار گورگی هار كه‌لبه‌یان تیژ كردوه‌و ده‌میان به‌ خوێنی لاوه‌كانمان سووره‌و رۆژ نیه‌ خوینمان نه‌مژن. به‌ڵام خۆشه‌ویستی ولات و ئالاكه‌مان هێز وگوروو تین ئه‌دات به‌ جه‌سته‌ی رۆله‌كانی ئه‌م ئاوو خاكه‌. به‌ سروودی كوردم و ناتوێمه‌وه‌ ناتێمه‌وه‌شۆرشی خۆیان درێژه‌ پێ ده‌ده‌ن.