وه‌رزه‌كانی قه‌ده‌ر ... نامۆ
قه‌سیده‌ی
(یه‌كه‌م)
ئه‌ی شۆخه ژن
ئه‌ی ئه‌وكه‌سه‌ی
نهمدیوویت وعاشقتمّ!
ئه‌ی میهره‌بانتر
له‌گشت شت خۆشم ئه‌وێیت
من و تۆ
قه‌ده‌رێك به‌یه‌كی ناساندین
من وتۆی كرده
دووهاوڕێ و دوو خۆشه‌ویست
قه‌ده‌رێ
كه‌بۆخۆی جوانی بوو. . . . . . . . . . .
قه‌ده‌ری من!!!!
ئه‌زانم ئه‌ته‌وێ
چی بڵێیت. ناتوانی
ئه‌زانیت
ئه‌مه‌وێ چی بڵێم. ناوێرم
من و تۆ وه‌ك وتت
برینین
برینێ كه‌مێژووی
كۆنتره
له مێژووی
هۆنراوه‌و ده‌ربڕین
من و تۆ
چه‌قۆیه‌ك بڕیوونی ژه‌نگاوی وكهله پووت
كه‌ناوی نه‌ریته
ده هاوڕێم. .
ئه‌گه‌ر تۆ
ئه‌ته‌وێت ساڕێژبێت برینمان!!
چی دیكه ئازاری
برینێك نه‌چێژین
وه‌ره‌و با
هه‌ردووكمان پێكه‌وه
گڵكۆیه‌ك درووست
كه‌ین
گڵكۆیه‌ك بۆ
نه‌ریت. . . بۆ شه‌رم. . . بۆ بیری داڕزیوو
هه‌موویان
پێكه‌وه بنێژیین
ڕوژانه به‌ردی
نهفرهتتمان بۆ ئه‌وبێت
ئه‌وساكه
ئه‌توانم پێت بڵێم چیم ئه‌وێت؟؟؟
ئه‌توانی پێم
بڵێیت چیت ئه‌وێ؟
ئه‌وكاته
وشه‌كان بۆخۆیان دێنه گۆو باڵ ئه‌گرن
ئازادی ئه‌بێته
ئاسمانیان
جێ ژووان به
ماڵیان
ئه‌وكاته
به‌ربه‌ستێ نامێنێ له ڕێمان
ئه‌توانم پێت
بڵێم هاوڕێكه‌م؟
ئه‌توانم
بتبینم!!
هه‌تاكوو
پێكه‌وه سیگارێ بكێشین. . .
نیوهشهووشهقامێ بكه‌ینه هاوهڵمانه بۆ پیاسه و
دواتریش. . .
دواتریش
چرپایه‌ك بۆ
خه‌ومان
29_2_2004