تیرۆر‌و خه‌ڵكی هه‌ولێر، دیوێكی دیزه به‌ده‌رخونه كراوی مه‌سه‌له‌كان. . .
كامه‌ران مه‌نتك
KAMARANMANTIK@YAHOO. CO. UK
چه‌ند
رۆژێكه هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان به گشتی و خه‌ڵكی هه‌ولێربه تایبه‌تی.
به دڵشكاویه‌وه به‌رامبه‌ر شاشه‌كانی ته‌له‌فزیۆنی كوردستان (ت. ڤ) و
زاگرۆس (ت. ڤ) داده‌نیشن و سه‌یری ئه‌و كورِه گه‌نجانه‌ی شاره‌كه‌یان
ده‌كه‌ن. كه بوونه جێگه‌ی قێزه‌ونی و شه‌رمه‌زاری هه‌موو ئه‌ندامێكی
خه‌ڵكی ئه‌و شاره. . .
من زۆر دڵگرانم
كه‌وا گه‌نجانی شاره‌كه‌م. گه‌نجانی كورد به‌و شێوه‌یه‌و له‌و ئاسته‌دا
ده‌بینم. له كاتێكدا كه هه‌زاران گه‌نجی ئه‌م شاره قاره‌مانه.
سه‌روماڵی خۆی كردۆته قوربانی بۆ ئه‌وه‌یخه‌ونیمیلله‌ته‌كه‌ی بێنێته دی.
كه‌چی ئه‌وانه له ناخه‌وه. به‌و ئاسته رق و كینه‌ییه‌وه كار بۆ ئه‌وه
ئه‌و خه‌ونه پیرۆزه له ناو ببرێت!!! له راستیدا ئه‌مه گۆرِانێكی
مه‌ترسیداره له هه‌موو نه‌ریت و به‌ها. نه‌ك كوردیه‌كان به ته‌نها.
بگره هه‌موو قیه‌م و به‌ها مرۆڤایه‌تیه‌كان! هاوكات ئه‌مه زه‌نگێكی
مه‌ترسیداره و كه‌مێك له‌و دیوه تاریكانه رۆشن ده‌كاته‌وه. كه ئه‌مرِۆ
كۆمه‌ڵگای كوردی دوچاری هاتوه. ئه‌و باره ده‌روونیه تاڵه ده‌خاته روو
كه ئه‌مرِۆ مرۆڤی كوردی پیایدا ده‌رِوات. . . ئه‌مه به ته‌نیا
هه‌ناسه‌دانێكی كپی. ئه‌و گۆرِانه نێگه‌تیڤه په‌نگ خواردوه‌یه. كه
ئه‌مرِۆ ناخی مرۆڤی كوردی گرتۆته‌وه!!!
ئه‌م باره هی
ئه‌وه نیه هه‌روا به رووكه‌شی لێی بكۆڵرێته‌وه و به ئاسانی به سه‌ر
بچێت. هی ئه‌وه نیه كه به ناو رۆشنبیره‌كان. رۆژانه شاشه‌ی
ته‌له‌فزیۆنه‌كان له خه‌ڵك بگرن و به بی ئه‌وه‌ی خوێندنه‌وه‌یه‌كی ورد‌و
فره لایه‌نه‌ی مه‌سه‌له‌كه بكه‌ن. توانج و تاوان به‌سه‌ر ئه‌م و ئه‌ودا
ببه‌خشنه‌وه. . . ئه‌وه‌ی له م دانیشتانه‌دا تێبینیم كردوه كه نه‌ك
ته‌نیا ئه‌م تیرۆرستانه به‌ڵكو هه‌موو خه‌ڵكی هه‌ولێر له‌سه‌ر كورسی
تاوانباری دانراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت!!! ده‌یان پرسیار روو
به‌رووی خه‌ڵكی ئه‌م شاره قاره‌مانه ده‌كرێته‌وه. وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌موو
خه‌ڵكی ئه‌و شاره تاوانبار بن. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خا كه ئه‌و
كه‌سانه‌ی له‌و به‌رنامانه به‌شداری ده‌كه‌ن. یا له‌مه‌سه‌كان
نه‌گه‌یشتوون. یا هه‌موو ئامانجێكیان ته‌نیا رازیكردنی به‌رپرسه‌كانیانه‌و.
. . قسه له پێناو قسه‌دا ده‌كه‌ن. كه ئه‌مه‌شیان وه‌كو ئه‌و كاره
تیرۆرستیانه. تاوانیكه به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی كوردستان به‌گشتی و خه‌ڵكی
هه‌ولێر به تایبه‌تی ده‌كرێت!!!
ئه‌و پرسیارانه‌ی كه
روو به‌رووی خه‌ڵكی هه‌ولێر ده‌كرێنه‌وه به شێوه‌یه‌كی گشتی خۆی له‌م
پرسیارانه‌دا ده‌نوێنی ؟
-
چۆن له
گه‌رِه‌كێك ئه‌و هه‌موو تاوانه ئه‌نجام درابێت كه‌سێك هه‌ستی پێنه‌كردوه‌و
خه‌به‌ری ده‌زگاكانی حكومه‌تی نه‌داوه؟!!!
-
بۆ پیاوه
ئاینیه‌كانی هه‌ولێر كه ئه‌و تاوانبارانه له مزگه‌وته‌كانی ئه‌وان پلانی
ئه‌و تاوانانه‌یان دارشتوه. هیچ هه‌ڵوێستێكیان نه‌نواندوه؟!!!
-
رۆشنبیرانی
هه‌ولێر بۆ تا ئێستا بێده‌نگن و دانیشتنێكیان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته
ئه‌نجام نه‌داوه؟!!! ته‌نانه‌ت كورِێكیشیان له‌سه‌ر ئه‌و دیارده‌یه
مه‌ترسیداره نه‌به‌ستوه. بۆ ئه‌وه‌ی له هۆكارو ده‌رئه‌نجامه‌كانی
بكۆڵنه‌وه؟!!!
ره‌نگ بێت من
له‌گه‌ڵ به‌شێكی زۆری ئه‌و بۆچوونانه یه‌ك بگرمه‌وه. كه ده‌خرێنه
روو!!! به‌ڵام ده‌بی َ ئه‌وه بزانین كه هه‌موو ئه‌م بۆچوونانه ته‌نیا
دیوێكی مه‌سه‌له‌كه‌ن و دیوه‌كه‌ی تر خۆی لی ده‌بوێردری و راشكاوانه
په‌نجه‌ی بۆ درێژ ناكری! ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌سه‌لمێنی. كه ئه‌و
خوێنده‌وارانه‌ی به‌رده‌وام شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌كانیان لێگرتووین و له
هه‌موو بابه‌تێك (سیاسی. كۆمه‌ڵایه‌تی. ئابوری. تیرۆستی. ماتماتیك) قسه‌ی
خۆیان هه‌یه‌و. له‌و شاره‌دا هه‌ر ئه‌وانه قسه‌كه‌رو ده‌مرِاستی
رۆشنبیرانن. . . یا له رووداوه‌كان نه‌گه‌یشتوون و رێزی بۆچوونه‌كانی
خۆیان ناگرن. كه‌ئه‌مه‌ش كاره‌ساتێكی گه‌وره‌یه كه. نه‌خوێنده‌وارو
هه‌ڵوێست فرۆشێكی میلله‌تێك ببیته ده‌مرِاستی ئه‌م میللته و له‌سه‌ر
ته‌له فزیۆنه‌كان وه‌عزی بۆ بدات!!! یاخود ئه‌وانه له ده‌ره‌وه‌ی
كوردستان و شاری هه‌ولێر ده‌ژین و له ئه‌ستێره‌یه‌كی تردا هاتون و ئاگایان
له باری ناله‌باری خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌نیه. ئامانجیش له قسه‌كانیان.
چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه گه‌وره‌یه نیه كه رووبه‌رووی كورد بۆته‌وه.
به‌ڵكو ته‌نیا ماستاو ساركردنه‌وه جۆره كاسبی كردنێكه. جا ئه‌گه‌ر
كۆمه‌ڵگایه‌ك دوچاری ئه‌و سه‌رلێشێواوی و هه‌ڵئاوسانه دیماگوكیه بووبێت.
گۆرانی شاعیر گوته‌نی كا له‌به‌رده‌م سه‌گ دانرابێت و ئێسقانیش بۆ ئه‌سپ.
ئه‌وه پێویست به‌وه ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و ته‌نگژانه زۆر به
بوێری‌و به هێمنیه‌وه. له گۆشه نیكایه‌كی فره لایه‌نه‌وه سه‌یری ئه‌م
مه‌ترسیه‌ی سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی بكرێت و هه‌وڵی بنبنرِكردن و چاره‌سه‌ری
بدرێت؟؟؟ نه‌ك له دیدێكی تر. . .
-
ئه‌م
گه‌نجانه بۆ به‌م كاره تیرۆریانه هه‌ڵساون؟
-
خه‌ڵكی
هه‌ولێر بۆ هه‌ڵوێستی نیه؟
-
چۆن ده‌بیت
قوتابی و مامۆستای زاكۆ بگه‌نه ئه‌و ئاسته؟
-
رۆشنبیران
و پیاوانی ئاینی هه‌ولێر بۆ هه‌ڵوێستیان نیه؟
ده‌بێت
ئێمه ئه‌و راسته‌قینه‌یه بزانین. كه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت به‌دڵسۆزی و
به‌نیازی گه‌رِان به‌دوای چاره‌سه‌ردا له‌و بابه‌ته ترسناكه
بتوێژینه‌وه. پێویسته به راشكاوی په‌نجه له‌سه‌ر نه‌خۆشیه‌كان دابنێن.
چونكه ئه‌گه‌ر وانه‌كه‌ین. ئه‌وا به‌و بی هه‌وڵویستی و دوورووییه‌ی
ئه‌مرِۆی رۆشنبیران مامه‌ڵه‌ی پی ده‌كه‌ن. كاره‌ساتی زۆر له‌وه ترسناكتر
چاوه‌رِوانی ئه‌و میلله‌ته‌كه‌مان ده‌كا!!!
ئایا ئه‌و كارانه‌ی
ئه‌و گه‌نجانه كردیان دوور بوو له كه‌لتووری كورده‌واری؟جاری به‌ر له
هه‌موو شتێك نابێت كورد وه‌كو فریشته‌یه‌ك ته‌ماشا بكه‌ین یۆتۆپیانه تێی
برَوانین. ئه‌گینا بۆچوونه‌كانمان شێوازێكی ناریالیستی و ئه‌ندێشه‌ییانه
به خۆوه ده‌گرێت؟؟؟ پاشان ده‌بێت ده‌رك به‌و راسته قینه‌یه بكه‌ین
كه‌وا حزبه كوردیه‌كان به تایبه‌تی یه‌كێتی و پارتی. له رێگای شه‌رِی
ناوخۆوه زیاتر له ده‌ساڵه هه‌موو قیه‌م و به‌هایه‌كی ئه‌و میلله‌ته تێك
ده‌شكێنن. جا ئه‌گه‌ر میلله‌تێك له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی خۆیه‌وه. به‌هاكانی
به‌و شێوه‌یه تێك بشكێنرێن. ئه‌وا زۆر ئاسایی ده‌بێ كه وا گه‌نجه‌كانی
نێو ئه‌و كۆمه‌ڵگایه رووبه‌رووی ئه‌و جۆره لادانانه ئاكاری و
مرۆڤایه‌تیانه ببێته‌وه. چونكه زه‌مینه‌یه‌كی له‌بار بۆ ئه‌م جۆره
بیركرنه‌وه و كاركردنانه ره‌خساوه! ئه‌مه سه‌رباری ئه‌وه‌ی. بیرۆكه‌ی
به‌ستنه‌وه‌ی مرۆڤ به كه‌لتورێكی نه‌ته‌وه‌یی و ناوچه‌ییه‌وه. گڵۆڵه‌ی
كه‌وتۆته لێژی و له بواری توێژینه‌وه‌ی زانستیدا باوی نه‌ماوه؟ تۆ
ئه‌گه‌ر رێگات دا به‌وه‌ی كه‌وا به‌رپرسێكت. یاخود سه‌ركرده‌یه‌كت. به‌و
راده‌یه بكه‌وێته ژێر باری جیهانگه‌رایی و له سیاسه‌تمه‌دارێكه‌وه
ببێته بازرگان ( (به داخه‌وه به‌شێكی
زۆری به‌رپرسانی كورد له‌و قۆناغه‌دا ده‌ژین) ) . ده‌بێت چاوه‌رِوانی
ئه‌وه‌ش بكه‌یت كه گه‌نجه ئاسایی و هه‌رزه‌كاره‌كانی تۆش بكه‌ونه ژێر
كاریگه‌ری كه‌لتورێكی نامۆ به‌نه‌ته‌وه‌كه‌ته‌وه!!!
چوونی ئه‌م
گه‌نجانه بۆ نێو ئه‌و باندانه. ئه‌وه ده‌سه‌لمێنی َ. كه كۆمه‌ڵگاكه‌ت
له بۆشاییه‌كی سیاسی. فیكری. روحیدا ده‌ژی! نه‌خۆشیه‌كی گه‌وره‌و كارێكی
ترسناكه كه گه‌نجی كورد بگاته ئه‌و ئاسته بیركردنه‌وه‌یه. ئه‌گه‌ر
ئه‌مه بۆ گه‌لانی ده‌وروبه‌ر تا راده‌یه‌ك ئاسایی بێت. كه هه‌وزاران
ساڵه هه‌ڵگری كه‌لتورێكی له‌و بابه‌ته‌ن!!! ئه‌وا بۆ گه‌نجی كورد زۆر
نائاساییه! میلله‌تێك سه‌دان ساڵه گه‌نجه‌كانی. خۆیان له پێناو
ئازادبوونیدا بكه‌نه قوربانی. هه‌ر گه‌نجانی هه‌مان نه‌ته‌وه. بگه‌نه
ئاستی سه‌ربرِینی خه‌ڵك و ته‌قاندنه‌وه‌ی ده‌زگاكانی خۆیان بۆ ئه‌وه
ده‌ستكه‌وته‌كانی خۆیان له ناوبه‌رن!!! ئه‌مه جێگای هه‌ڵوه‌سته كردنێكی
پرِ سه‌رسام بوونه! ده‌بی َ به‌ر له هه‌موو شتێك پرسیاری ئه‌و هۆكارانه
بكرێت كه‌وای له گه‌نجیك كردوه به‌م چه‌شنه له رووی هه‌موو خه‌ون و
به‌هاو نه‌ریته كانی خۆی هه‌ڵگه‌رِێته‌وه! ده‌بی ته‌وژمی ئه‌و
پاڵپێوه‌نه‌ره چه‌نده به‌هێزبێت كه ئه‌م گه‌نجانه‌ی به‌و راده‌یه
وه‌رچه‌رخاندوه؟!
دیاره له هه‌موو
مێژووی مرۆڤایه‌تیدا بیر‌و باوه‌رِه ئایدیالیه‌كان ئه‌و كاته بره‌ویان
سه‌ندوه. كه هێزه ماتریالیه‌كان له گۆرِانكاریه‌كاندا شكستیان هێناوه‌و
و له ئاست پێویستیه‌كانی مرۆڤی سه‌رده‌مه‌كه‌یاندا نه‌بوین!!! كاتێك
ده‌سه‌ڵات دوچاری گه‌نده‌ڵی ده‌بێت و توانای گۆرِانكاری به‌رامبه‌ر
هێزه‌كانی ده‌وروبه‌ر له‌ده‌ست ده‌دات و. خۆیله ئاستیاندا نابینێت.
بێهوده‌یه‌كی ترسناك له ناخی گه‌نجه‌كانیدا موتوربه ده‌بێت. وایان
لێده‌كات نه‌ك هه‌ول َبده‌ن ئه‌و بۆشاییه پرِ بكه‌نه‌وه. به‌ڵكو تۆڵه
له‌و هۆكاره ماتریالیا نه‌ش بكه‌نه‌وه. كه بۆته هۆی دروست كردنی ئه‌و
بۆشاییه! كه ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خا كه له‌م باره‌ی ئه‌مرِۆی
كوردستان. به پله‌ی یه‌كه‌م حكومه‌تی هه‌رێم له دروست كردنی ئه‌م
بۆشاییه‌دا به‌رپرسیاره! ئه‌م گه‌نده‌ڵیه ئیداری و داراییه‌ی حكومه‌تی
گرتۆته‌وه. گه‌یشتۆته ئه‌و راده‌یه‌ی گیانی ئینتیمابوونی بۆ نه‌ته‌وه‌و
بۆ ده‌سه‌ڵاتی كوردی تا راده‌یه‌كی ترسناك لای گه‌ل سرِیوه‌ته‌وه. ئه‌و
حكومه‌ته‌ی كه‌له‌سه‌ر خوێن و قوربانیه‌كانی ئه‌ودا دامه‌زراوه. . . نه
به‌به‌شێك له‌خۆی ده‌زانی َ و نه‌خۆشی به‌به‌شێك له‌و ده‌زانی َ. . .
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی له به‌شێكی زۆری خه‌ونه‌كانی ئه‌و دوور
كه‌وتۆته‌وه و بۆجه‌سته‌یه‌كی نامۆ بۆ ی. كه دیاره له قۆناغه‌شدا
پرِوپاگه‌نده‌و كاریگه‌ری دوژمنانی كوردیش ئه‌م هه‌سته‌ی قووڵتر كردۆتوه!
كاتێك گه‌نجێك ده‌بینێت ئه‌و كه‌سانه‌ی به پیرۆزیان تێده‌گه‌یشت و به
نمونه‌ی باڵای خۆی ده‌زانین. ئه مرِۆ له شۆرِشگێرێكه‌وه بۆته بازرگانێك
و پشتی له گه‌له‌كه‌ی كردوه. و به دوای به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌تیه‌كانی
خۆی كه‌وتوه. ئه‌م گه‌نجه دوچاری له ری لادان ده‌بێت و به‌ها
نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و ته‌نانه‌ت مرۆڤایه‌تیه‌كانیشی له لا پووچه‌ڵ
ده‌بێته‌وه! ئه‌مه پاكانه‌كردن نیه بۆ ئه‌م كاره تیرۆریستیانه‌ی كه
له شاره‌كه‌ماندا ئه‌نجامدراون. به‌ڵكو په‌نجه دانانه له‌سه‌ر ئه‌و كه‌م
و كورِیانه‌ی كه بوونه هۆی دروست كرد ن و ته‌شه‌نه‌كردنی تیرۆر. ئه‌و
كاره‌تیرۆرستیانه به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی ره‌نگدانه‌وی گه‌نده‌ڵیه‌كانی
ناو حكومه‌تن. نه‌ك بی هه‌ڵوێستی خه‌ڵكی شاری هه‌ولێر! چونكه دیاره
سه‌رۆكی ئه‌و بانده تیرۆرستیه‌و كه‌سه دیاره‌كانی ناو بانده‌ش له
كه‌سانی پله به‌رزو به ده‌سه‌ڵاتی ناو حكومه‌ت بووینه. . . مانگانه
دیوه‌خانانه‌و شێخانه‌یان له حكومه‌ت وه‌رگرتوه. . . !!! كه‌واته
ده‌توانین بڵین به‌شێك له كاره تیرۆریستیانه به پاره‌ی حكومه‌تی كوردی
خۆی ئه‌نجام دراوه. . . پێویسته رۆشنبیران چۆن ئاماژه بۆ كه‌م و
كورِیه‌كانی خه‌ڵكی هه‌ولێر ده‌كه‌ن. كه‌وه‌ك ئاماژه‌م پێدا. به‌داخه‌وه
به‌شێكی زۆریان راسته! پێویسته به هه‌مان شێوه‌ش ئاماژه به كه‌م و
كورِیه‌كانی حكومه‌تیش بكه‌ن! له زۆربه‌ی گفتوگۆی تاوانباره‌كان باس له
رێگای مه‌سیف سه‌لاحه‌دین ده‌كه‌ن. پێویسته ئه‌وه‌ش روون بكه‌نه‌وه كه
ئه‌و تاوانبارانه ئه‌وه‌نده له‌و رێگایه چیان كردوه. ئه‌گه‌ر له
ده‌سه‌ڵاته‌وه نزیك نه‌بووبن؟!!! یاخود باسی ئه‌وه ده‌كرێت یه‌كێك له
تاونباره‌كان ده‌رچووی كۆلیژی پۆلیسه‌و له ناو حكومه‌ت پله‌و پایه‌كی
دیاری هه‌بوه! جا حكومه‌تێك گه‌نده‌ڵی تیادا گه‌یشتبێته ئه‌و راده‌یه‌ی
كه ( (پارێزه‌ره‌كه‌ی خۆی دزبێت) ) بۆ گله‌یی له خه‌ڵكی هه‌ولێر بكرێت
كه بی هه‌ڵوێسته‌وه هاریكاری حكومه‌ت ناكات!! له كاتێكیشدا. ئه‌و
دابرِانه فراوانه. به هۆی گه‌نده‌ڵیه‌وه. . . له نێوان گه‌ل و
حكومه‌تدا دروست بوو بێت!!!
كه‌واته یه‌كه‌مین
هه نگاو بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و باره له جیاتی تاوانباریكردن
به‌خشینه‌وه و موزایه‌ده‌كردن به كوردایه‌تی و له‌كه‌داركردنی گیانی
شۆرِشگێرانه‌ی خه‌ڵكی قاره‌مان و تێكۆشه‌ری هه‌ولێر. پێویسته وا له
حكومه‌ت بكه‌ین خۆی چاك بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه سیاسی و
ده‌روونیه نه‌مێنێت. كه ئه‌و باره تیرۆریه‌ی لێكه‌وتۆته‌وه! به‌ر
پرسه‌كانی حكومه‌ت با كه‌مێك واز له بازرگانی بهێنن و ئاورِێك له
كێشه‌كانی میلله‌ته‌كه‌یان بده‌نه‌وه ( (. له‌م رۆژانه براده‌رێكم له
كه‌ركوك هاتبوو. كه لێم پرسی وه‌زعی كورد له كه‌ركوك چۆنه. گوتی زۆر
خراپ. به‌شێكی زۆر له به‌رپرسه‌كانی ئێمه به دوای كاسبی و نان
په‌یداكردن كه‌وتوونه‌وه به‌رامبه‌ره‌كانیشمان زۆر به وریاییه‌وه كار
ده‌كه‌ن!!!) ) . . .
به‌ر له‌وه‌ی له‌و
تیرۆستانه بكۆڵنه‌وه و شاره‌كه‌مان دوچاری ئه‌و شه‌رمه‌زاریه بێت.
ده‌بوایه بیانپرسیبوا بۆ خه‌ڵكی هه‌ولێر به‌و راده كه‌مه به‌شداری
هه‌ڵبژاردنیان كرد؟! بۆ ده‌بێت له پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان خه‌ڵك
هه‌بێت ده‌نگ به لیستی ( (ئه‌یاد عه‌لاوی بدات!!!) ) . . . . له جیاتی
ئه‌وه‌ی به فرِوفێل َو كاری ساخته كارانه ئه‌و كه‌م و كورِیانه‌یان
بشاردبوایه‌وه. ده‌بوایه به دوای وه‌رامی ئه‌و پرسیارنه‌دا
بگه‌رِابوان!!! ئایا ئه‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان باشتر نه‌بوو. له
جیاتنی ئه‌وه‌ی خۆشیان به درۆكانی خۆیان فریو بخۆن!!! ئه‌گه‌ر تۆ رێگات دا
كه مامۆستایه‌كی زانكۆ. له جیاتی فۆرمێك نۆ فۆرمی هه‌ڵبژاردن پرِ
بكاته‌وه. ئه‌وه ده‌بی چاوه‌رِوانی ئه‌وه‌ش له‌و مامۆستایه بكه‌یت كه
تێكه‌ڵ به باندی تیرۆستان بێت و گه‌نجانی شاره‌كه‌ت سه‌ر برِێت!
دواتر كه ئێمه باس
له مامۆستای زانكۆ ده‌كه‌ین كێن ئه‌وانه‌ی ئه‌مرِۆ له ژێر ده‌سه‌ڵاتی
ته‌زكیه‌و حیزبایه‌تیدا بوونه‌ته مامۆستای زانكۆ. ئایا ئه‌وانه كورِه
قۆزه‌كانی حیزب و خاوه‌ن ته‌زكیه‌كانی خۆتان نین؟!!! (له‌گه‌ڵ رێزم بۆ
به‌شێك له مامۆستا به تواناكان) ) . . ئایا ته‌نها لایه‌نی باشه‌و
زانستیان ئه‌وه نه‌بوه كه هه‌ڵگری ته‌زكیه‌ی ئێوه بووینه. جا كه
كه‌سانی ئاوا پێده‌گه‌یه‌نن. لاشتان سه‌یر نه‌بێت. شوێنی پیشه‌و كاره‌كانیش
بگۆرِێت!!! قه‌ساب جلی مامۆستای زانكۆی له‌به‌ر بكا‌و. سه‌رۆكی دزان ببێته
پاسه‌وانی خه‌زێنه‌و ترسنۆك و ناپاكاكه‌كانببنه شۆرِشگێرِو میر كورِی
گۆرِه‌پان؟؟؟
با له جیاتی ئه‌و
تاوان به‌خشیتنه‌وه‌و به سووك راگرتنی خه‌ڵكی هه‌ولێر. به دوای
چاره‌سه‌ری راسته‌قینه‌دا بگه‌رِێین و قسه‌كانمان له پێناو قسه‌دا نه‌بێت.
. . جیگای داخه ئه‌وانه‌ی كه له‌و رۆژانه‌دا له رووی فكریه‌وه له‌م
كۆمه‌ڵگایه‌دا رووده‌دات. له خودی كرداره تیرۆستیه‌كان ترسناكتره به
رامبه‌ر چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌ی كورد. . . !!! شێواندنی رۆڵی تاكه‌كان له
نێو كۆمه‌ڵگا. سووك كردنی ئه‌و ده‌م و چاوانه‌ی كه ئه‌ركی به‌ره‌و پێش
بردنی كۆمه‌ڵگایان له ئه‌ستۆدایه. هه‌رگیز له به‌رژه‌وه‌ندی كورد
دانیبه. له جیاتی ئه‌وه‌ی به ته‌نیا له‌و مامۆستایه بكۆڵرێته‌وه كه
ئه‌و تاوانانه‌ی ئه‌نجام داوه. پێویسته ئه‌و كه‌سانه‌ش به‌رپرسیار بكرێن
كه بوونه هۆی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و جۆره مامۆستایانه!!! من نازانم دوای
ئه‌م كاره‌ساته مامۆستای زانكۆ به چی چاووروێك به‌رامبه‌ر قوتابیه‌كانی
ده‌بێته‌وه و داوای گۆرِانكاری و به‌ره‌و پێشه‌وه چوونیان لێده‌كات!!!
ئێوه داوای
هه‌ڵوێست له خه‌ڵكی شاری هه‌ولێر ده‌كه‌ن. تا ئێستا كی گوێی له
هاواره‌كانی خه‌ڵكی هه‌ولێر گرتوه؟. رۆژانه له دوتوێی رۆژنامه‌و
سایته‌كانی ئه‌نته‌رنێتدا شت ده‌نوسرێت و گازانده ده‌كرێت. تا ئێستتا گوێ
له كوی گیرا؟!!! به قسه‌ی كێ كرد. ته‌نیا هێنده كرا كه له لایه‌ن
ماستاوچیه‌كانه‌وه تاوانی ئه‌م لاو ئه‌و ده‌درایه پاڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه
راستیه‌كان ده‌دركێنن و ده‌یانه‌وی خزمه‌ت به گه‌له‌كه‌یان بكه‌ن!
هیوادارم. ئه‌و
خوێنده‌وارانه‌ی دێنه سه‌ر شاشه‌ی ته‌له فزیۆنه‌كان. تۆزێك به هه‌ست
كردن به به‌رپرسیاریه‌تیه‌وه قسه بكه‌ن و بزان كه هه‌زاران خه‌ڵك
گوێیان له‌َ ده‌گرێت. من دڵنیان ئه‌گه‌ر ئه‌و ئه‌زموونه‌مان خوانه‌خواسته
دوچاری شكستێك بێت. كه‌س هێنده‌ی به‌ناو رۆشنبیره‌كانی كورد
به‌رپرسیاریه‌تی مێژوویی ناكه‌وێته ئه‌ستۆ. . . بی هه‌ڵوێستی ئه‌وانه
ئه‌مرِۆ كۆمه‌ڵگاكه‌مان دوچاری ئه‌و شكسته جه‌رگ برِانه ده‌كاته‌وه. . .
15/7/2005
|