عێراقی دیموكراسی وپێكه‌وه‌ژیان هاوته‌ریبه‌ به‌پراكتیزه‌بوونی بڕگه‌ی 58. . . فه‌ره‌یدون حه‌مه‌ڕه‌شید

سویسرا

ماده‌ی (58) ماده‌یه‌كی سه‌ره‌كی وبنه‌ڕه‌تی بوله‌به‌یه‌ك گه‌یشتنی هه‌ردووپێكهاته‌ی سه‌ره‌كی كوردوعه‌ره‌ب له‌مشتومڕوكۆبوونه‌وه‌درێژخایه‌نه‌كانی ناومه‌جلیسی حوكم. كه‌كۆتاییه‌ كه‌ی گه‌ڵاڵه‌كردنی یاسایی كاتی عێراقی لێكه‌وته‌وه‌. وه‌ك بناغه‌یه‌كی یارمه‌تیده‌ر بۆنووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی له‌به‌رچاوده‌گیرێت. هه‌رله‌به‌رگرنگی وبایه‌خی ئاسایی نه‌بوونه‌وه‌ی كه‌ركوك وناوچه‌به‌عه‌ره‌بكراوه‌كان بوو كه‌خۆی له‌بڕگه‌ی (58) ده‌بینێته‌وه‌ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان وسه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد بۆبه‌شداریكردن له‌هه‌ڵبژاردنه‌ گشتییه‌كه‌ی 30 ی یه‌نیوه‌ری ڕابردوو هه‌ڵوێسته‌ی تووندیان نیشاندا. . ده‌رئه‌نجام له‌ئاكامی سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌فدی كورد بۆبه‌غد به‌سه‌رۆكایه‌تی مام جه‌لال ویاوه‌ری نێچیروان بارزنی به‌ئاماده‌یی وئاگاداری باڵوێزانی ئه‌مه‌ریكاوبه‌ریتانیا حكوومه‌تی ئه‌وكاتی ئه‌یادعه‌لاوی و لایه‌نه‌ بڕیاربه‌ده‌سته‌كانی عه‌ره‌ب به‌ڵێن و ئاماده‌یی پابه‌ندبوونیان به‌ بڕگه‌ی 58 بۆخه‌ڵكی كوردستان دووباره‌كرده‌وه‌. ڕاسپارده‌ی دامه‌زراندنی لیژنه‌یه‌ك كرا له‌دوایی هه‌ڵبژاردنه‌كان وحوكومه‌تی نوێ بۆبه‌دواداچوون و ئاساییكردنه‌وه‌ی ڕه‌وشی شێوێنراوی كه‌ركوك و ناوچه‌كانی دی. ده‌رهاویشته‌ی ئه‌وگڤتوگۆیانه‌ بووه‌ فاكته‌ری پشتیوانی وبه‌شداریكردنی گه‌رموگوڕی خه‌لًَكی كوردستان له‌پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌گشتی یه‌ كانی (31) یه‌نیوه‌ری 2005. به‌ڵام واشه‌ش مانگی ساڵمان به‌سه‌رئاكامی هه‌ڵبژاردنه‌كان ودامه‌زراندنی حكوومه‌تی قۆناغی گواستنه‌وه‌ تێپه‌ڕاندووه‌ كه‌كوردلایه‌نی سه‌ره‌كی و ستونی دامه‌زرێنه‌ری ئه‌وده‌وڵه‌ته‌ئیهتلافه‌یه‌. به‌ڵام تائێستا ده‌وڵه‌ت هیچ ئاماژه‌و به‌دواداچوونێكی له‌سه‌رڕه‌وش ودۆسیه‌ی ناوچه‌به‌عه‌ره‌بكراوه‌كان نه‌خستۆته‌ ڕوو. كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی ابراهیم جه‌عفه‌ری به‌هۆكاره‌كانی بازدان وخۆدزینه‌وه‌ بێت. یان به‌ئاماژه‌وپاكانه‌كانی خۆیان هه‌ڵه‌و نائه‌زموونی كاربێت له‌كاره‌كانی ده‌وڵت. له‌ژێرڕۆشنایی دوو باره‌بوونه‌وه‌ی چه‌ندجار بڕیاری نالۆژیك وخروقاتكردن به‌یاسایی كاتی ده‌وڵه‌ت. خه‌ڵكی كوردستان دووربینانه‌ویپڕدیقه‌ت و دوورمه‌ودا له‌وه‌ده‌گات كه‌كرۆكی ڕێكه‌وتنه‌كان له‌گه‌ڵ لایه‌نی به‌رامبه‌ر مه‌ترسیدارو گووماناویی هه‌ڵسه‌نگاندنی ده‌وێ. ئه‌مه‌ش كه‌مكردنه‌وه‌وله‌ده‌ستدانی موتمانه‌یه‌ به‌و هاوكۆی یه‌ی له‌حكومه‌تی ئیهتلافدا هه‌یه‌. به‌و په‌رچه‌كردارانه‌ هێشتا ده‌مارگیری ناسونالیزمگه‌رایی به‌رچاو وهزری هه‌ندێك له‌كه‌سایه‌تی و ڕه‌ووتی سیاسی له‌عێراقدا به‌رنه‌داوه‌. ئه‌وئاراسته‌تێڕوانین وتێزانه‌له‌قازانجی خه‌ڵكی كوردستان وعێراق به‌گشتی نابێت دووركه‌وتنه‌وه‌ی سه‌قامگیری ئارامی و ئاسایشه‌له‌عێراق’. له‌هه‌نووكه‌دا ده‌نگ وناڕه‌زایه‌تی ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستان گوومانی ئه‌وه‌ ده‌كات جارێكی تر له‌ده‌سته‌ویه‌خه‌ی گقتوگۆكانداڕووبه‌ڕوی دووباره‌بونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كانی مێژوی ڕابردووبینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ڵاتی ناوه‌ندا. بۆیه‌پێویستیه‌كی گرنگ وهه‌نوكه‌

چڕكردنه‌وه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گفتو گۆكان و فشاری دایه‌لۆكه‌له‌لایه‌ن فراكسێۆنی كوردی له‌په‌رله‌مانی عێراق و وه‌زیروكاربه‌ده‌سته‌ كورده‌كانی به‌غدا به‌رچاوتریش خوودی به‌ڕێزمام جه‌لال وه‌ك سه‌رۆك كۆماری عێراق. تاله‌پێش چوونه‌ناو پرۆسه‌ی نووسینی ده‌ستوردا قسه‌له‌سه‌رزه‌مینه‌سازی بڕگه‌ی (58) و ڕێگه‌چاره‌ی هه‌لومه‌رجی ناوچه‌به‌عه‌ره‌ب كراوه‌كان بۆخه‌ڵكی كوردستان ڕۆشنبێت. له‌ته‌ك ئه‌مه‌داپێویسته‌ پارت وڕێكخراوه‌ عه‌ره‌بی و عێراقیه‌كانی قسه‌له‌سه‌ردیموكراسی و عێراقی پێكه‌وه‌ژیان ده‌كه‌ن. له‌گه‌ڵیاندا هاوپه‌یمانێتی و بلۆك به‌ندیه‌ك دروست بكرێت تاله‌ڕێگه‌ی بنكه‌ی جه‌ماوه‌ریانه‌وه‌ ڕاستی ئه‌وشێواندنه‌دیمۆگرا فیایه‌ بۆڕای گشتی عێراقی بسه‌لمێنن وه‌به‌قورسایی ڕێكخراوی یانه‌وه‌ بێنه‌پایی هاوپشتی و هاریكاریكردنی خه‌ڵكی كوردستان تاببێته‌هه‌لمَه‌تی پراكتیزه‌كردنی ئاساییكردنه‌وه‌ی ناوچه‌شێوێنراوه‌كان و بێته‌ ده‌ستپێكی پێكه‌وه‌ ژیان و سه‌رپێخستنی یه‌كه‌م هه‌نگاهاویژتن بۆپرۆسه‌ی دیموكراسی له‌مێژووی عێراقی سه‌ركوت ودیكتاتۆری دا. . ئه‌بێت عێراقی یه‌كان له‌وڕاستیه‌بگه‌ن كه‌فره‌حیزبی ودیموكراسی وعێراقی ئاشتی وئاسایش هاوته‌ریبه‌ به‌ماف وداخوازیه‌ڕه‌واكانی خه‌ڵكی كوردستان كه‌ نیوسه‌ده‌یه‌ شۆڕش و قوربانی بۆده‌درێت. . . . . . . . . . .

faraidun_73@hotmail. com