ئه‌و ده‌مه‌ی هاواره‌کان ناگه‌ن به گوێ ... هۆگر محه‌مه‌د
بیرته گوڵم.
ئێواره‌یه‌کی پاییزه
چۆن به‌دزه. چه‌ند شپرزه
خۆمان کرد به کۆڵانێکی شارا
کۆڵان چاو بوو. دیوار چاو بوو
سه‌رتاسه‌ری شار هه‌ر چاو بوو
نه‌م ده‌وێرا لێت بڕوانم
نه‌ت ده‌وێرا لێم بڕوانی
هه‌ر ئه‌و کاته من ده‌مزانی
هه‌ر ئه‌و ساته تۆ ده‌تزانی
ئه‌وه دوا ژوانی ئێمه‌یه
ئه‌وه داستانی ناهه‌قی
ئه‌و سه‌رده‌مه چه‌په‌ڵه‌یه
*****
گه‌وره‌م ئێستا ساڵ تێپه‌ڕی
گوڵم. ئێستا ژیان تێپه‌ڕی
من هه‌ر چاوم له سه‌ر ڕێیه
گوێم چاوه‌ڕێی ترپه‌ی پێیه
من به جه‌سته له تۆ دورم
به‌ڵام روو‌حم به‌ندی تۆیه.