ئاگاداری بۆ نوسه‌ران و خوێنه‌وارانی ئازیزی "كوردستان نێت"
سڵاو و ڕێز بۆ
هه‌موان:
پاش 7 ساڵ كاری
به‌رده‌وام و بێ ڕاوه‌ستانمان. وه‌ك یه‌كه‌م ماڵپه‌ڕێکی سه‌ربه‌خۆی كوردی.
بۆ یه‌كه‌م جار دوو هه‌فته پشوو وه‌رده‌گرین. دوور له سه‌رئێشه‌ی سیاسه‌ت
و خوێندنه‌وه و تازه‌کردنه‌وه‌ی کوردستان نێت له‌گه‌ڵ منداڵه‌کانمدا
ده‌چینه گه‌شتکردن. واته له ڕۆژی 20-7-2005 وه هه‌موو ئیمایڵه‌کانی
کوردستان نێت له‌کارده‌که‌وێت و تاکو ڕۆژی 8-8-2005 کار ناکات. بۆیه تکا
ده‌که‌ین له‌و ماوه‌یه‌دا ئیمایڵ مه‌نێرن.
هیوادارین ئازیزانمان
ئه‌م پشووه‌مان پێ ڕه‌وا ببینن و ئه‌ومافه‌مان بده‌نێ که بۆ یه‌که‌م جاره
له‌ماوه‌ی 7 ساڵدا پشوود تایبه‌تی وه‌رده‌گرین.
هه‌روه‌ها ئاگادارتان
ده‌كه‌ینه‌وه له ڕۆژی 13-8-2005 كوردستان نێت مۆمی7 ساڵه‌ی ته‌مه‌نی خۆی داده‌گیرسێنێت.
به‌مه‌ش شه‌ش ساڵی
کارکردنی به‌رده‌وام ده‌گوزه‌رێنێت.
بۆ ئه‌و یاداوه‌رییه
ژماره‌یه‌كی تایبه‌ت ده‌ره‌كه‌ین. ئه‌و ژماره‌یه تایبه‌ت ده‌بێت به
هه‌ڵسه‌نگاندنی كوردستان نێت له هه‌موو ڕوه‌كانه‌وه. لێره‌وه دوا له
سه‌رجه‌م دۆستان و ناحه‌زانی كوردستان نێت ده‌كه‌م به نوسینه‌كانییان
به‌شداری له‌و ژماره‌یه‌دا بكه‌ن. ڕه‌خنه‌و پێشنیاره‌كانییانمان بۆمان
بنێرن. ئێمه‌ش به‌رێزه‌وه بڵاویان ده‌که‌ینه‌وه.
عومه‌ر فارس عه‌زیز
به‌رپرسی كوردستان نێت.
16-7-2005 0:49
هۆڵه‌ندا |