پێشكه ش به ئه و منداڵانه ی له ئه نجامی تیرۆره وه گیانی پاكیان په پووله ئاسا به دنیا یی منداڵیاندا فڕیی. . .

 

ئاگاداركردنه وه ی دوژمن ... جه‌مال عه‌زیز

 

دووژمنه كان

ئه و مندا ڵه ی دوێنێ كوشتان

تاوانێ بوو خستانه سه رپه ڕه ی مێژوو

به خوێنی خۆی تاوانباری ئێوه ی نووسی

ئه و منداڵه ی دوێنێ كووشتان

ئه مڕۆ منم له جێی دایكی

به شیعری خۆم گۆشی ده كه م

ئه مڕۆ منم له جێ ی كاكی

به ڵێنی تۆڵه ی پێئه ده م

ئه مڕۆ منم

له جێ ی باوكی جه رگ بڕاوی

هه وڵ ئه ده م

نه وه یه كی نوێ دروست كه م

فێری بكه م گۆشی بكه م

بۆ ڕۆژی به زه یی و تۆڵه

فێری بكه م كه نه هێڵێ

جارێكی تر كۆرپه ی ساوا

به بێ تاوان له ناو ببرێ

دوژمنه كان

ئه و منداڵه ی دوێنێ كوشتان

ئه مڕۆ منم

له جێی خوشكی برا كوژراو

ده نگ هه ڵده بڕم هاوار ئه كه م

منداڵه كان. . . منداڵه كان. . . . . .

چنگتان پڕكه ن له خۆڵ بیده ن

به ناو چاوانی دوژمنان

هه تا هه ردوو چاویان كوێر بێت

باواكوێر بێت قه ت نه بینن

ڕێگه ی ناوجه رگه ی كوردستان