سڵاو له‌ جه‌ماوه‌ری شاری مهاباد ... ناوه‌ندی چاك

 

جه‌ماوه‌ری تێكۆشه‌ری كوردستان

پارت و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان

كۆماری تاوان و كوشت و برِی به‌ناو ئیسلامی ئێران. جارێكی دیكه‌ له‌ كوردستان تاوانه‌كانی رِابردووی خۆی دوباره‌ كرده‌وه‌. هه‌موومان تا ئێستا وێنه‌ی كۆمه‌ڵ كوژییه‌كانی مه‌ریوان و سنه‌ و مهاباد و سه‌قز و پاوه‌و. . . . و قارِنه‌و قه‌ڵاتان و ئیندرقاشمان له‌ یاده‌. كه‌ چۆن خه‌ڵكی سڤیل و بێ تاوان كۆمه‌ڵ كوژی كران. رِژێم وا ده‌زانێت ده‌توانێت درێژه‌ به‌ تاوانه‌كانی رِابردوی بدات. نازانێت سه‌رده‌م گۆرِاوه‌ و مرۆڤایه‌تی جارێكی دیكه‌ قه‌بوڵی تاوانه‌كانی ناكات.

پاش شه‌هید كردن و شێواندنی ته‌رمی شه‌هید شوانه‌ی سه‌ید قادر خه‌ڵكی قاره‌مان و تێكۆشه‌ری شاری مهاباد رِژانه‌ سه‌ر شه‌قام و نارِه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ریان ئه‌نجام داو دوكانه‌كانییان داخست. ئێستا له‌ هه‌موو كات زیاتر كوردستان له‌ لێواری رِاپه‌رِینی جه‌ماوه‌ریدایه‌.

ئێمه‌ له‌ كاتێكدا ئه‌م تاوانه‌ رِسواو شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین. هاوكات داوا له‌ هێزه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان ده‌كه‌ین رِیزه‌كانییان یه‌ك خه‌ن له‌ ناوخۆی كوردستان و جۆش به‌ خه‌باتی جه‌ماوه‌ری بده‌ن. له‌ ده‌ره‌وه‌ش تواناكان یه‌ك خرێت بۆ دانی رِژێم به‌ داگا له‌ پای ئه‌و تاوانانه‌ی به‌رامبه‌ر كورد ئه‌نجامی داوه‌ كه‌ زیاتره‌ له‌ 30000 قوربانی خه‌ڵكی سڤیل.

ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه‌ دژ به‌ ئه‌نفال و جینۆسایدكردنی گه‌لی كورد-چاك (كۆمیته‌ی كوردستانی خۆرهه‌ڵات) 14-7-‏2005‏‏

www. chak. info