نامه یه ك بۆ زیاتر تێگه یشتن له زیانه كانی حیزبایه تی ته سك ... جه‌مال عه‌زیز

 

ئه گه رسه رنج له ژیانی مرۆڤایه تی بده ین له دێر زه مانه وه كه پڕیه تی له كێشه و ململانێ یاخود ناكۆكیه كان كه ده رئه نجامیان بووبێ یان نا ئه وا به ئاشكرا ده ر ئه كه وێت كه ئه م ناكۆكی و ململانێیه له پێناو كارێكی پیرۆز ودژه پیرۆزیدا بووه. له لای هه ندێكیان بۆ ده سته مۆ كردنی خه ڵكی و سه رتاپا گیری دا بووه. له لای هه ندیكیان كه زۆرینه پێك ئه هێنن بۆ ژیانی ئاسوده و سه ربه ستی تاك ی كۆمه ڵگا بووه به ڵام ئه مێنێته وه سه ر ئه وه ی كه ئه و خه ڵكه چۆن ده ر بڕی خواست و ئاواته كانیان بوون. .

له سه ده ی (17) ه وه بگره پێش ئه و سه ده یه ش ئایدیای فره حیزبی و ئازادی سیاسی ڕاده ر بڕین تاكو ئه گاته سه ر ڕه خنه ی سیاسی بۆ هه موو تاكێكی كۆمه ڵگا یی به شه ریه ت به تایبه تی كه ئه ورووپا بوو به ئایدۆلۆژیاو كاری ڕۆژانه ی حیزب وڕێكخراوه كان ئه م ئازادیه تاكو ئێستاشی له گه ڵدا بێت به فكرو به رنامه ی سیاسی حیزب و ڕێكخراوه ناسیونالیستی یه كان كردوویانه به ئایدۆلۆژیایی خۆیان و وه ك به رنامه وكاری حیزبی ئیشی بۆ ده كه ن.

له گه ڵ سه رهه ڵدانی فه لسه فه ی ماركسیه ت وماتریالزمی دیالكتیك وه ك زه روریه تی مێژووی هه موو حیزب و ڕێكخراوێكی ماركسی و عیلمانی و ناسیو نالستی باوه ڕیان به كارێك هێنا له ژیانی كاری سیاسی دا كردیان به خاڵێك و زه روریه تی په یڕه وكردنیان پێدا. ئه وه ش خاڵی ڕه خنه و ڕه خنه له خۆ گرتن بوو كه وه ك مافی هه موو ئه ندا مێك دا نرا. . علمانیه كان كه مه رج نیه ماركسی بن وه ك ئه وه ی هه موو ماركسیه كان علمانین چونكه فه لسه فه ی ماركسی و ماتریالیزمی دیالكتیك توانای نوێ كردنه وه و گونجاندنی هه یه ماركسیه كان پێوویسته له هه موو حیزب و ڕێكخراوێكی نه ته وه ی و عیلمانی و دینی زیاتر باوه ڕیان به ئازادی بیرو ڕا ده ربڕین و فره حیزبی و سه ربه ستی مرۆڤ هه بێت چونكه به ڕه خنه گرتن یاخود بیرو ڕایی جیاواز ئه گه ركارنه كاته سه ر فه لسه فه كه به دڵ نیایه وه زیاتر به ره وپێشه وه ئه چێت. فه لسه فه ی ماركسی وه ك هیچ ئه دیانێكی سه ماوی نیه كه ووشك و دا بڕاو بێت له نوێكاری و گونجاندن. كارێكی گونجاوه بۆ هه ركه سێكی ماركسی كه كه ڕێگر بێت له به رده م شێواندنی ڕاستیه كان نه هێڵێت به په نجه ی كۆڵی دۆگمایی خۆڵ له چاوی مرۆڤه كان بكرێت په نجه ی هه ق بۆ ڕاستیه ووتراوه كان درێژ بكات وه ك ئاشكرایه ماركسیه ت قوتابخانه یه كه له سه رتاسه ری جیهاندا یه ك وانه ده ڵێته وه هه ڵسوڕێنه ران و ماركسیه كان لێی تێده گه ن و ئه توانن ڕۆحی نێو نه ته وه ی لێوه فێر بن. له سه ر ئه م فكره و په روه رده ی ئه م ڕێبازه ئه توانین سه ربه ستی تاك وفره حیزبی مسۆگه ربكه ین و ڕه هاییه ت به ماركسیه ت بده ین. نه نگیه بۆ هه موو حیزب و ڕێكخراوێك كه خۆی به خاوه نی ئه و ڕێبازو به دوودا چووی ئه و فه لسه فه یه بزانێت به ڵام بیر وڕایی جیاوازو سه ربه ستی مرۆڤی تێدا نه بێت ئه ویش له به ردوو هۆی گرنگ -1- له به رئه وه ی فه لسه فه كه به جامدی نه مێنێته وه و نه چێته قاڵبی هه رئاین و مه زهه به كان پڕو پاگه نده ی بۆ نه كه ن كه ماركسیه تیش وه ك هه رئاینێكی ‌تری سه رده م دروست كراوی تاكه كه س و له به رژه وه ندی ماركس به تایبه تی و ماركسیه كان به گشتی دانراوه بۆ سه رده می خۆی ده ستی دا وه و ئێستا پوچه ڵ بۆته وه -2- ماركسیه ت فه لسه فه یه كی كارلێكه رو كارلێكراوه باوه ڕی به هێزی به رهه م و هۆكانی هه یه له ئه نجامی كاره وه هۆش په یدا بووه نه ك وه ك ئیسلامی سیاسی و ئسوڵیه كان ئه ڵێن. . ره خنه له لینین ئه گرن كه بۆ هاوه ڵه كانی و به ر هه ڵستكارانی ئه و په ڕی دیكتاتۆر بووه توانای به ر هه ڵستی نه یارانی نه بوو ئه گه ر به ڕێگه ی دیكتاتۆریه تو فه زڵی بیرو ڕا نه بووبێ. له كه دا ری ئه كه ن به وه ی هه ركه سێك ڕه خنه ی له لینین بگرتایه ئه وه به كه وچك دزی كۆشكی كرملین تاوانباری ده كرد. مه به ست ئه وه یه كه ماركسیه كان ئه بێت وه ك كێوێك بۆستن له به رده م ئه م بوختانانه ئه ویش به پیا ده كردنی دیموكراتیه ت و مافی ڕاده ربڕین و بیروڕایی سه ربه ست ی هه موو تاكێكی ئه م كۆمه ڵگایه و ڕێزی ڕای جیاواز بگیرێت له حاڵه تێكدا ئه گه ر خاوه ن فكرو بۆ چونه كه یاخود ڕه خنه گره كه خۆی به ماركسی زانی تاوان باری نه كه ن به وه ی له ماركسیه ت نه گه شتووه تاكو نه كه و نه به ر ڕه خنه ی مێژوو چونكه مێژوو دووباره نابێته وه به ناچاری نه بێ. به ڕای گشتی حیزبایه تی و ماركسیه ت موڵكی هیچ حیزب و ڕێكخراوێك نیه كه به س به پڕو پاگه نده خۆی به میرات گری ڕێبازو فه لسه فه كه بزانێت چونكه ئه م فه لسه فه یه بۆ به ره وپێش چوونی كاری ئه وێت ئه و زانسته ی كه پێوویسته ماركسیه كان زیاد له خه ڵكی بیزانن و شانازی پێوه بكه ن ئه وێش ئه وه یه كه ماركسیه ت وبه ماركسی زانین ته نها به ڕۆشن فكری و ناسینی فه لسه فه كه و لێتێگه شتنی و كار پێكردنی ده بێت نه ك وه ك فۆرم دا به ش بكرێت له لایه ن چه ند كه سێكی دیاری كراوه وه یان له به ر شان و شه وكه ت پێی ببه خشێنرێت. ژیانی حیزبایه تی وكاركردن له ناو هه رحیزب و ڕێكخراوێكی علمانیدا وه ك یاسایه كی بیردۆزی وایه. به هه ڵه تێگه شتن له و یاسایه و به هه ڵه كارپێكردنی به ره ودواوه مان ده بات ده مانكاته جێگه ی تانه و ته شه ر زیانی ده بێت بۆ سه ركاری ڕۆژانه ی حیزب ودوور كه وتنه وه ی ئه و خه ڵكه ش كه تینووی تێگه شتن و فێر بوونه چونكه وه ك باسمان كرد ئه مه یاسایه. ماركسیه كان ده بێت جیاوازیه كی به رچاویان هه بێت له گشت حیزب و ڕێكخراوێكی به ده ر له ماركسی چونكه زانراوه به ره و پێش چوون وفراوان بوونی فكره به گه شه پێدانی و به شارستانیه ت كردنی و ئاشنا كردنی خه ڵك كه وه ك خواستێكی به رچاوی عیلمانیه ته به سه ربه ستی ڕاده ر بڕین و بیروڕای جیاواز و پاراستنی مافی تاكه كه س ده بێت له نێو كۆمه ڵگا دا. . . . .