كوشتنی شیعر ... فه‌رمان ساڵح

 

 یه‌كێك له‌ خاسیه‌ت و سیما جوانه‌كانی نووسین زمانی حاڵی بوونه‌. ئه‌و زمانه‌ی زۆرێك له‌ نووسه‌رو و وێژه‌وانان به‌ پێناوێكی ئه‌كتیڤی وه‌سه‌ر خۆخستنه‌وه‌ی ئه‌ده‌بیات وكلتوری گه‌لانی داده‌نێن. . . دابه‌ش بوونیش به‌سه‌ر كۆپڵه‌ و برِگه‌و بابه‌تی جۆراوجۆر. حیكمه‌تی شێوازه‌تازه‌كانی مه‌عریفه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان و كاردانه‌وه‌یان به‌سه‌ر بزاڤی نووسینه‌وه‌ به‌ده‌ر ده‌خات. هه‌ڵبه‌ته‌ بۆبنیاد نانی ده‌قێكی ئه‌ده‌بی پێگه‌یشتوو. كۆمه‌ڵی پره‌نسیپی شایه‌ن له‌ نێو لێكۆڵینه‌وه‌ی نووسینی كوردیدا. نه‌خاسه‌مه‌ بازارِی گه‌رم و گورِی شیعر. ره‌نگیان داوه‌ته‌وه‌ و تایبه‌تمه‌ندی خۆیان نواندوه‌. رِه‌نگه‌ یه‌كێك له‌و بنه‌ماسه‌ره‌كیه‌كانه‌ نێوه‌رِۆكیواتادار بێت. مه‌به‌ست له‌ نێوه‌رۆكی واتادار نزیكی رووخسار و دیمه‌نی ناوه‌وه‌ی تێكسته‌ ئه‌ده‌بیه‌ كانه‌.

واته‌ ده‌بَی له‌ ده‌قێكی ئه‌ده‌بیدا. له‌ لایه‌نه‌ جه‌وهه‌ری و تۆپۆگرافیه‌ كه‌یه‌وه‌. به‌ لایه‌نی كه‌م رووخسار و نێوه‌رِۆك پوورزای یه‌كتربن. نه‌ك به‌و جۆره‌ی كه‌ ئه‌مرِۆ له‌ نێو كرۆكی شیعری كوردیدا به‌دی ده‌كرێت. ئه‌وانه‌ی شیعر ده‌نووسن به‌و میعیاره‌ی شیعر بازارِی سه‌ربه‌ستیه‌كانه‌ هه‌روا به‌ ئاسانی ناو له‌پی خۆیان پرِده‌كه‌ن له‌شتی عه‌نتیكه‌و ناوی ده‌نێن شیعر! ئه‌ز له‌و وورده‌ سه‌رنجۆكه‌م دا مه‌به‌ستم نییه‌. هه‌ستی كه‌س بریندا بكه‌م. كه‌سیش بخه‌مه‌ به‌ر ره‌حمه‌تی قه‌ڵه‌م و لێره‌ و له‌وی حیكایه‌تی دوورو درێژی بۆ بكه‌م. به‌ڵكو ده‌مه‌وێت بێژم. كه‌ نووسینی شیعر له‌ خوێندنه‌وه‌ی سه‌ختتره‌. كه‌چی تا هه‌نووكه‌ش له‌لای خۆمان به‌مه‌رقه‌سێكی عه‌نتیكه‌و به‌سته‌زمان ته‌ماشا ده‌كرێت و بۆته‌ (بنیشته‌ خۆشه‌ی سه‌رنووكی قه‌ڵًه‌مه‌ كانمان) . رۆژانه‌ ده‌نێو رِووپه‌ری گۆڤار و رۆژنامه‌كاندا. شیعری به‌سته‌زمان ده‌بێته‌ گه‌مه‌ی قه‌ڵه‌م و هه‌ستی بریندار ده‌كرێت. گه‌لی جاریش به‌ نێوی نوێخوازیه‌وه‌ هه‌ندی له‌ لاوه‌كان به‌ ناوی فۆرمی قورس و ئایدیای به‌رسیله‌یی و ڤاڵیوَمی نووستنه‌وه‌. به‌رۆكی شیعر ده‌گرن و كه‌رامه‌تی له‌ق ده‌كه‌ن. من نامه‌وی لێره‌دا ناوی كه‌س بێنم. چوونكه‌ رِۆژانه‌ ئه‌و تێكسته‌ ئیفلیج وبی به‌هایانه‌ له‌ له‌سه‌ر رِووپه‌رِی بلاَو كراوه‌كاندا ده‌بینرێت. كه‌ بوونه‌ته‌ هۆی بیتاقه‌تی خوێنه‌ر كه‌ سه‌لیقه‌ی به‌ خویندنه‌وه‌ی شیعردا نه‌شكێته‌وه‌.

هه‌رچه‌ند شیعر پێشتر له‌ رۆژئاوادا توانی پێگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی كۆمه‌لاَیه‌تی داگیر بكات و دواتر به‌ره‌و رۆژهه‌لاَت گواسترایه‌وه‌. به‌لاَم له‌ رۆژ هه‌لاَت نه‌توانرا ئه‌و فۆرمه‌ به‌رده‌وامه‌ وه‌ربگرێت وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ رِۆژئاوادا وه‌ری گرت. ئه‌مه‌ش به‌ هۆی زه‌مینه‌ی ته‌سكی نووسینه‌وه‌. چوونكه‌ لاوه‌كان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ كه‌ناڵێك نابینن به‌ ته‌وه‌اوه‌تی تیایدا گوزاریش له‌ مانا داخراوه‌كانی ناخیان بكه‌ن. ناچار ده‌بن به‌ یه‌ك دووقسه‌ی هاكه‌زایی و له‌ ژێر ناوی شیعره‌وه‌ بۆچوونه‌كانیان بخه‌نه‌ رِوو به‌لاَم به‌ شێوه‌یه‌كی كرچ و كاڵ و ناكامڵ. ئێجا له‌م سه‌رینه‌وه‌ ده‌توانین بێژین نوێخوازی ره‌سه‌ن له‌ شیعردا. بۆته‌ گه‌مه‌یه‌كی پرِ له‌ قه‌ڵه‌بالغی و پاشگه‌زبوونه‌وه‌یه‌كی مه‌ودافراوان بیه‌ ده‌بی رِۆژنامه‌ و گۆڤاره‌كان ئه‌و به‌رهه‌مه‌ كرچ وكالاَنه‌ رِاگرن و چیتر شیعر به‌ كۆرپه‌یی نه‌كوژن و له‌و مروڤه‌ی كه‌ تێشیكه‌وتوه‌ زیندووی بكه‌نه‌وه‌. ئه‌مه‌ش به‌وه‌وه‌ ده‌كرێت چیتر گه‌مه‌ كردن به‌ هه‌ستی ناسكی شیعر نه‌بێته‌ قاوغی هه‌ڵرِشتنه‌وه‌ی كه‌ڵێن و گرفته‌ ده‌روونیه‌كانی گه‌نجان و هه‌رچی زووتره‌. ئه‌و فۆرمه‌ سه‌یرو نه‌شیاوانه‌ وه‌لاوه‌ بنرێن. ئه‌فلاتوونیش ده‌ڵی: "شاعیر بوونه‌وه‌رێكی پیرۆزه‌و خاوه‌نی دووباڵه‌. تا ئیلهام وه‌رنه‌گری توانای داهێنانی نابی".