دیمانه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند "حسێن ڕه‌هبه‌ر" سازدانی هه‌ڵکه‌وت زاهیر
سیمایه‌كی جوان و
هه‌ستێكی پڕ له سۆزی نه‌ته‌وایه‌تی. ده‌ست و
په‌نجه
نه‌خشین. پڕ له پله ده‌نگه‌كانی مۆسیقا و مه‌لیكی دواندن له وتووێژی
ڕۆشنبیران
و هونه‌رمه‌ندان. دیداری ئایزانی له لامان ئازیزتر كرد. ساتێك له
ته‌مه‌نی
پڕ له خزمه‌ت و ماندووبوون.
سازدان و
ئاماده‌كردنی ئه‌م دیمانه‌یه له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند (هه‌ڵكه‌وت زاهیر)
ه‌وه ئه‌نجامدراوه.
سه‌ره‌تای كاره هونه‌رییه‌كانت بۆ كه‌ی
ده‌گه‌ڕێنه‌وه؟
سه‌ره‌تای كاره
هونه‌رییه‌كانم بۆ ساڵانی 1964 ده‌گه‌ڕێنه‌وه. هه‌ر
له‌و
ساڵانه‌دا توانیم وه‌ك. عاشقێكی هونه‌ر خۆم بگه‌یه‌نمه ئه‌و مه‌یدانه.
چالاكییه‌كانم هه‌رچه‌نده كرچ وكاڵیش بن. ده‌ستپێبكه‌م. من له ته‌مه‌نێكی
ئاوادا
هه‌ستم
به‌وه ده‌كرد كه له داهاتوودا ده‌توانم هه‌رچه‌ند كه‌میش بێ. خزمه‌تێكی
نه‌ته‌وه‌كه‌م بكه‌م. من له سه‌ره‌تا له قوتابخانه‌كاندا به گۆرانی وتن
ده‌ستمپێكرد. پاشان هه‌ر بۆ خۆم. بێ مامۆستا. فێری ئامێری زه‌ڕب بووم.
هه‌ر ئه‌وه
بوو
كه‌وتمه ناو كۆڕ و كۆبوونه‌وه هونه‌رییه‌كانی شاری مه‌هاباد. ورده ورده
كه‌وتمه
پاڵ
ده‌ستی هونه‌رمه‌ندان. درێژه‌م به‌و كاره‌دا تا ساڵی 1968. بۆ یه‌كه‌م جار
له
ته‌له‌فزیۆنی "ورمێ" كه ئه‌و كاته به زمانی كوردی ته‌نها یه‌ك كاژمێر
به‌رنامه‌ی
هه‌بوو.
له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند "حه‌سه‌ن زیره‌ك" و هه‌روه‌ها نه‌مران كاك "بیۆك
خانباغی"
و یادی به‌خێر كاك "ئه‌حمه‌دی ئیسلامی" وه‌ك ژه‌نیارێك به‌شداریم كرد. له‌و
كاته‌وه پێم كه‌وته ئێستگه و ته‌له‌فزیۆنه‌وه. هه‌رچه‌ند له‌و ته‌مه‌ندا
كه
ده‌توانم
بڵێم زۆر كرچ و كاڵ بووم. توانیم به زووییی و به په‌له خۆم بگه‌یه‌نمه زۆر
هونه‌رمه‌ندی دیكه و كاریان له‌گه‌ڵ بكه‌م.
ده‌توانیت باسی به‌شداریی كاری هونه‌ریتمان له‌گه‌ڵ مامۆستا
حه‌سه‌ن زیره‌ك بۆ باس بكه‌یه‌ت؟
ئه‌و كاته. من وه‌ك
ژه‌نیارێك له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندی هه‌رده‌م زیندوو
"حه‌سه‌ن
زیره‌ك" به‌شدار بووم. هاوته‌مه‌نی خۆم له‌و بواره‌دا كه‌م ده‌دیت. هی
وه‌ك من
كه‌م هه‌ڵده‌كه‌وتن. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه هونه‌رمه‌ند "حه‌سه‌ن زیره‌ك" زۆر
هانی دام
كه نه‌ك ئامێری زه‌رب به‌ڵكو ئامێری دیكه‌ش فێربم. باوكم یه‌كێك بوو له
پیاوانی
قسه‌خۆشی موكریان و به عه‌لی یاوه‌ر ناوبانگی ده‌ركردبوو. هونه‌رمه‌ند
"حه‌سه‌ن
زیره‌ك" هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش بوو. زۆر بایه‌خی پێ ده‌دام و به خۆشییه‌وه
له
كۆبوونه‌وه‌كاندا وه‌ریده‌گرتم.
بارودۆخی هونه‌ری كوردی ئه‌وسا چۆن بوو؟
كاتێ من ده‌ستم
پێكرد. به ڕاستی بارودۆخێكی ناهه‌موار به‌سه‌ر
شاره‌كانی
كوردستاندا زاڵ بوو. هیچ بنه‌ماڵه‌یه‌ك پێیان خۆش نه‌بوو مناڵه‌كانیان
بكه‌ونه
ناو كاروباری هونه‌رییه‌وه. ئه‌گه‌ر هه‌شبا زۆر كه‌م بوو. خه‌ڵكه‌كه ئه‌و
سه‌رده‌مه
وه‌ك ئێستا له‌مه‌ڕ هونه‌ر و هونه‌رمه‌ندییه‌وه بیریان نه‌ده‌كرده‌وه. ئه‌و
كات كه من ئامێری زه‌ربم هه‌ڵگرت له بنه‌ماڵه‌كه‌م دا ته‌نیا باوكم به‌رگری
لێ
ده‌كردم.
هه‌موو ئه‌ندامانی تری بنه‌ماڵه‌كه‌م ناڕازی بوون و ده‌یانگوت ئابڕوومان
ده‌با.
زۆر له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته نه‌دوێم. هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌ڵێم به
ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ كێشه و گرفتێكی زۆر توانیم خۆم بگه‌یه‌نمه ئه‌و
ئاسته‌ی
كه ئێسته
هه‌مه.
ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه كێن كه وه‌ك ژه‌نیارێك كاری هونه‌ریت
له‌گه‌ڵدا كردوون؟
به شانازییه‌وه
ده‌ڵێم. له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی هونه‌رمه‌ندانی ڕۆژهه‌ڵاتی
كوردستان
هاوكاریم كردووه. من ئه‌گه‌ر ناویان بهێنم له‌وامه‌یه ناوی هه‌ندێك
هونه‌رمه‌ندم له بیر نه‌مابێ. داوای لێبوردنیان لێ ده‌كه‌م. ئه‌وانه‌ی
له‌بیرمن
ئه‌مانه‌ن
"حه‌سه‌ن زیره‌ك. محه‌مه‌دی ماملێ. بیۆكی خانباغی. سه‌ید ڕه‌حیم
قوڕه‌یشی.
عه‌زیز شارۆخی. ناسڕی ڕه‌زازی. مه‌رزییه فه‌ریقی. ئه‌حمه‌د ئیسلامی.
محه‌مه‌د دانش. ئیسماعیلی شاهی. قادری سیا‌حی. ڕ‌ه‌شیدی فه‌یزی نه‌ژاد.
محه‌مه‌دی
ناهید.
نه‌جمه‌دینی غوڵامی". هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانی میللی "ئیبراهمی
قادری.
ڕه‌سوڵی نادری. محه‌مه‌د خه‌لیفانی. عه‌لی گێلانی" و زۆری تر. جارێكی تر
داوای
لێبوردن له‌و هونه‌رمه‌ندانه ده‌كه‌م كه ناویانم نه‌هێناوه. به گه‌وره‌یی
خۆیان
بمبه‌خشن.
ده‌نگی كێتان لاپه‌سنده؟
من وه‌ك كوردێك به‌ر
له هه‌موو شت. وه‌ك كه‌سێكی كه ماوه‌یه‌كی دوور
و درێژ
له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندان هه‌ڵده‌ستم داده‌نیشم. هه‌موو ده‌نگێ كوردیم لا
په‌سنده.
چونكه ئه‌وانه ده‌یانه‌وێ خزمه‌تی كورد بكه‌ن. هه‌ر ئه‌وانه ده‌یانه‌وه‌ی
خزمه‌تی
كورد بكه‌ن. هه‌ر یه‌كه و به شێوه‌یه‌ك ئیتر شێوازه‌كان جیاوازن. له‌به‌ر
ئه‌وه من
ده‌نگی هه‌ر هه‌موویانم لا په‌سنده چونكه ئامانجی هه‌موویان خزمه‌ته.
ئه‌مڕۆی هونه‌ری كوردی چۆن ده‌بینی و پێشنیارتان
چییه؟
هونه‌ری كوردی
ئه‌مڕۆ. به‌خته‌وه‌رانه به‌ره‌و پێش ده‌ڕوات. هه‌نگاو
به
هه‌نگاو خۆی ده‌خزێنێته‌وه ناو ڕیزی مۆسیقای جیهانییه‌وه. ئه‌گه‌ر
هونه‌رمه‌ندانی كورد په‌له نه‌كه‌ن و هه‌ندێك به وریایی زیاتره‌وه
هه‌نگاوه‌كانیان
بنێن.
پێموایه به زوویی ده‌توانن هه‌موو ساڵێك له ڤیستیڤاڵه‌كانی جیهانی‌دا
به‌شدار
ببن.
جارێكی دیكه‌ش ده‌ڵێم: به‌خته‌وه‌رانه. هونه‌رمه‌ندانی كورد به شێوه‌یه‌كی
زانستی
كاریان كردووه و ڕاهاتوون. هیوادارم زۆرتربن وه‌ك پێشنیار. ته‌نیا ئه‌وه
ده‌ڵێم:
كه به زانیاری زیاتره‌وه هه‌نگاوه بنێن.
سه‌باره‌ت به كێشه‌ی هونه‌رمه‌ندان. داوات له
كاربه‌ده‌ستانی كوردستان چییه؟
وه‌ك كوردێك. داوا
ده‌كه‌م كه كاربه‌ده‌ستانی كورد تا ئه‌و جێیه‌ی
كه بۆیان
ده‌گونجێ و توانایان هه‌یه. له بواری یاساوه بایه‌خی زیاتر به
هونه‌رمه‌ندان بده‌ن. به ڕاستی ئاستی ڕۆشنبیریی و زانایی هه‌ر
نه‌ته‌وه‌یه‌ك
ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر باسی هونه‌ر و كولتووری ئه‌و نه‌ته‌وه‌كه‌یانن و
ڕاگه‌یه‌نه‌ری
په‌یامی
نه‌ته‌وه‌یه‌كن بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌كی تر. هیوادارم كه كاربه‌ده‌ستانی میری و
پارتایی
له‌وه زیاتر بایه‌خ به هونه‌ر و هونه‌رمه‌ندانی كورد بده‌ن.
به گشتی چۆن ده‌ڕواننه میدیاكانی كورد؟
ته‌نها ده‌توانم
ئه‌وه بڵێم. ده‌ستی هه‌موو لایه‌كیان خۆش بێت بۆ
ئه‌و
هه‌موو ئه‌ركه‌ی كه قه‌بوڵیان كردووه. هه‌رچه‌نده ئێـمه وه‌ك نه‌ته‌وه‌ی
كورد. تازه بووینه خاوه‌نی كه‌ناڵه ئاسمانیانه. به‌ڵام وه‌ك ئه‌وه وایه.
وه‌ك
نه‌ته‌وه‌كانی تر كه ده‌یان ساڵه خاوه‌نی هه‌موو شتێكن. هیوادارم كارگێڕانی
ئه‌م
ناوه‌ندانه. هه‌رچی باشتر و باشتر هه‌نگاوی بۆ پێشه‌وه و زۆرتر هه‌وڵی بۆ
بده‌ن. بۆ
ئه‌وه‌ی
كه ئێمه بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێ. ڕۆژێك ده‌بێ ببینه خاوه‌نی قه‌واره‌ی
خۆمان. با
هه‌ر له ئێستاوه بناغه‌یه‌كی باش دابنێن و له داهاتوودا وه‌ك میدیای
جیهانی
سه‌یرمان بكه‌ن و ته‌نانه‌ت وه‌ك ڕۆیته‌ر. . . ده‌نگوباسی كوردیمان لێ
بكڕن.
ڕازیكتان له دڵدایه و بتانه‌وێ بیڵێن؟
به ڕاستی من. هیچ
ڕازێكم له دڵدا نییه. هه‌رچی له دڵمدابووه وه‌ك
حه‌ز و
ئاوات هه‌مووی هاتووه‌ته دی و شتێكی ئه‌وتۆم نه‌ماوه بیڵێم.
ئه‌و به‌رنامانه‌ی كه پێشكه‌شت كردوون له ڕابردوو و تا
ئێستا؟
كاتێ هاتمه
هه‌نده‌ران. به ڕاستی به هیوای ئه‌وه نه‌بووم كه ڕۆژێك
كه ڕۆژان
بتوانم به‌رنامه پێشكه‌ش بكه‌م. بیری ئه‌وه‌م نه‌ده‌كرده‌وه كه كه‌ناڵێكی
ئاسمانی
كوردی بێته ئاراوه و بچمه ئه‌وێ. كه‌چی ساڵی 1995-1996 میدیا تی ڤی
كرایه‌وه.
له‌سه‌ر داوا و هاندانی هونه‌رمه‌ندانی خۆشه‌ویستی گه‌له‌كه‌مان كاك
ناسری
ڕه‌زازی و خاتوو مه‌رزییه فه‌ریقی به‌رنامه‌یه‌كی هونه‌ریم به ناوی "دیداری
ئازیزان"
دانا و ماوه‌یه‌كی زۆر توانیم ئه‌م به‌رنامه‌یه درێژه پێبده‌م. تا
ڕاده‌یه‌كیش خه‌ڵكی كورد ڕازی بكه‌م. دوای گه‌ڕانه‌وه‌م له حه‌ج
به‌رنامه‌یه‌كی
دیكه‌م
ده‌ستپێكرد به ناوی "ڕۆژباش كوردستان" كه ئه‌ویش به‌ش به حاڵی خۆی تا
ڕاده‌یه‌ك
سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا. پاش 15 به‌رنامه تووشی نه‌خۆشییه‌كی سه‌خت و
گران هاتم
ئیتر بۆ ماوه‌ی 4 ساڵ له هه‌موو ئیش و كارێكی هونه‌ری و ته‌له‌فزیۆنی
دابڕام
تاكو مانگی 11ی ساڵی 2004. جارێكی دیكه له‌سه‌ر داوای خه‌ڵك گه‌ڕامه‌وه و
پڕۆگرامێكی دیكه به ناوی "دیدار"م ده‌سپێكرده‌وه. ئێستاش تا ئه‌و كاته هه‌ر
به‌رده‌وام و ئیتر نازانم ئه‌نجامی كاره‌كانم به كوێ ده‌گه‌ن. بابزانین
داهاتوومان
چی ده‌بێ.
. .
!!!.
|