متمانه‌ .. بیشكه‌شه‌ به‌ ولاته‌كه‌م. . . رزگار كۆجه‌ر

 

ده‌زانی مه‌گه‌ر له‌ مه‌رگ ستان وقه‌برستان وهه‌موو ستانه‌كان به‌ فلیمی هیندستانیشه‌وه‌ وه‌ك تۆیان به‌سه‌ر هاتبی. . له‌ ج كونجی گه‌ره‌كیكی سقلیه‌ و یونانستان ته‌ته‌رو و مه‌خۆله‌كان وایان كردوه‌. . . له‌كامه‌ حكایه‌ت و رۆمانی هیپی وعه‌به‌سه‌كان وایان گی راوه‌ته‌وه‌ كامه‌ نوسه‌ری سه‌ر شیت یاخی بووه‌ رۆمانی نیر بازی نووسیته‌وه‌. . . .

ئه‌وه‌ ج كوناهیكه‌ كا بۆ زه‌وی ئاسمان لیكیان نه‌دا. . . . كا بۆ عه‌رشی خیلوخیلایه‌تی ته‌فرو تونا نه‌كرا. . .

تازه‌ جۆن متمانه‌ به‌ هاوریكه‌م كه‌م به‌ براده‌ره‌كه‌م بكه‌م. . . . . ده‌بی به‌ ده‌سته‌یه‌ك حه‌بی گولاج سه‌رخۆشم ناكاو ئه‌تكم نكا ئه‌و له‌ عورفی قه‌ومی لوته‌وه‌ جی ماوه‌ یان مرۆفه‌كانی دۆرگه‌كانی مه‌ریخ. . . . ده‌بی كی به‌ هانای ئه‌و نیجیرانه‌ بیت كه‌ به‌ زۆر شهاده‌ی مه‌رگیان پی ده‌هینن. . .

تازه‌ جۆن كجانی دل سافی شار متمانه‌ به‌ عاشقه‌قه‌كانیان بكه‌ن و ژوانیك له‌و دیوو جاوانی باوك رقو تۆله‌ی عه‌شیرت ساز بكه‌ن هه‌قیان نیه‌ نینه‌ ئه‌و ژوانه‌ تا ئه‌تك نه‌كرین هه‌قیان نیه‌ دیواره‌كانی مال تیك وتیك بشكینن نه‌وه‌ك كامیرای شاراوه‌ له‌نیو كاتژمیره‌كانی ئه‌ودیوو عه‌ده‌م بن. .

تازه‌ جۆن سیقه‌ به‌ قه‌ساب كه‌م ده‌بی ئه‌ویش له‌سه‌ر جه‌سته‌ی لاشه‌ی كوره‌ گوله‌ به‌رۆژه‌ فرۆشیك خۆی رانه‌هینابیت هه‌یسك وبروسشكی مندالی هه‌ژاریكان پی نه‌فرۆشی. .

تازه‌ جۆن خیر وخیراتی جه‌ژنی قوربان وه‌رگرم ده‌بی گۆشته‌كه‌ی بارجه‌ گۆشتی كوره‌ بی تاوانه‌كان نه‌بیت و له‌ م جه‌ژنه‌ بیرۆزه‌ ده‌رخواردی ئیمه‌ی نه‌ده‌ن. .

تازه‌ له‌ ده‌رگای كامه‌ به‌رپرس بده‌م ده‌بی ختمی مۆرو هه‌ویه‌ی مزه‌وری بۆ جه‌لاده‌كان دروست نه‌كردبی و به‌ده‌مانجه‌ی كاتم سه‌وتی به‌ر پشتینیان لیستی تۆمه‌ت باروو مورته‌ده‌كانیان پیشكه‌ش نه‌كردبی.

تازه‌ جۆن له‌ ته‌نهای شه‌و سواری ته‌كسیه‌ك بم و نه‌كریمه‌ توعم توعم توعم ی نه‌خۆشه‌كان توعمی جه‌لادوو گۆشت مرۆف خۆره‌كان. . .

تازه‌ متمانه‌ به‌ كی بكه‌م ئه‌ی ولاته‌كه‌م ئه‌ی نیشتمانه‌كه‌م قه‌برستان. . . . . . . گریانم دیی گریان بۆ تو نا. . . . . . . . . . . بۆ لاشه‌ پارجه‌پارجه‌ كراوه‌كانی بی قه‌برستان. .

Rawa20@maktoob. com