هۆنراوه. . . . (بۆ كیژانی كوردستانم) ... جه‌مال عه‌زیز

 

ئه ی كیژی كوردستانه كه م!

په روه رده ی نێو كوێستانه كه م

گه رچی ئێستا له تۆ دوورم

ئه گه ر ئه م جاره هاتمه وه

بۆت ده بم به كاكه ی شوان

مێگه له كه ت ده به م بۆ دوور

ئه گه ربوویته شه نگه بێری

له ئامێزی خۆمت ئه گرم

ئه ی كیژه كوردی قیت و قۆز

په روه رده ی قه ڵبه زه وكانیاو

ئه گه رئه م جاره هاتمه وه

بۆت ده بم به كاكه ی جووتیار

هه رچی ده شت وده ری گونده

ده یكه م به سه وزایی وجۆبار

خۆم ده بمه هه قایه ت خوان

باسی عیشقی مه م و زینت بۆ ده بێژم

گه رچی ئێستا له تۆ دوورم

ئه ی كیژی كوردستانه كه م

په روه رده ی نێو كوێستانه كه م

له یادمدا ی

هه روه ك هیمۆگڵۆبینی خوێن

له ده مارمایی

ئێستا منی دووره ووڵات

منی دوور له كۆڕی خه بات

ژیانی من شه وه زه نگه

بێ تۆ ییه ڕه نگم زه رده

ئه گه رئه م جاره هاتمه وه

له ئامێزی خۆمت ئه گرم

ده ڕۆین بۆ دوور

هه ركوێ بڕۆین سنوورمانه

گشت پانتایی كوردستانه

خۆشم ئه وێی كیژی كوردم

چونكه هه رتۆی كورد زمان بووی

فێرت كردم

خۆشم بووێت نیشتمانم

نازداره كه م

ئه گه ر ئه مجاره هاتمه وه

یه كه م هه نگا وبۆ ناو خاكم

ماچی ده كه م خاك وخۆڵی كوردستانم.

 سوید