بڕوانن تاڵه‌بانی چۆن وه‌سفی چه‌ته‌کانی سه‌در ده‌کات!؟ ... له‌یلا مۆریاسی

 

ڕۆژنامه‌ی الاتحاد له‌ ژماره‌ی 1059 ی رۆژی 13. 7. 2005 یدا باس له‌ پێشوازی کردنی سه‌رۆک کۆمار تاڵه‌بانی بۆ چه‌ته‌کانی سه‌در ده‌کات.

له‌ ڕاپۆرته‌که‌دا وا باسی ده‌کات ) وکان فخامة رئیس الجمهوریة قد استقبل فی مکتبه‌ الخاص فی بغداد مساء یوم امس الاول وفدا من التیار الصدری... هه‌ تا ده‌گات به‌وه‌ی ده‌ڵێت   وا‌ضاف فخامته نتفهم بشکل جید  التیار الصدری وتعزیز العلاقات معه‌، فموقفنا من هذا التیار الوطنی  موقف ودی ووقفنا فی المحن معه‌،لانه‌ تیار کبیر وله‌ ماض  مجید فی تآریخ العراق واوضح فخامته‌ ضرورة  فتح صفحة العلاقات التنسیقیة ق التعاونیة مع هذا  التیار  من اجل بناء العراق بما هو خیر للعراقیین)

پاشان راپۆرته‌که‌ ده‌ڵێت ( وفی ختام اللقاء ابلغ فخامة الرئیس الوفد بنقل تحیاته‌ الی السید مقتدی الصدر)

ئائه‌وه‌ هه‌ڵویستی تاڵه‌بانییه‌ له‌ به‌رامبه‌ر چه‌ته‌کانی سه‌در. ئه‌وه‌تا به‌ عاله‌می ئاشکرا  به‌ بزوتنه‌وه‌یه‌کی نیشتمانی‌ ناوزه‌د ده‌کات و هه‌ڵویستی خۆی به‌ هه‌ڵویستیکی دۆستانه‌ له‌ ئاستیدا له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات. تا ده‌گات به‌وه‌ی به‌ بزووتنه‌وه‌یه‌کی مه‌زن له‌ قه‌له‌می ده‌دات و باس  له‌ ڕابردووی شکۆداری ئه‌و چه‌تانه‌ له‌ مێژووی عێراقدا ده‌کات.

هه‌موووی ساڵێک به‌ سه‌ر ڕوداوه‌کاندا تێنه‌په‌ڕیوه‌. که‌ بیرمانه‌ چۆن ماوه‌یه‌ک له‌ مه‌و پێش  له‌ میدیاکانیانه‌وه‌ به‌ چه‌ته‌ له‌ قه‌ڵه میان ده‌دان. که‌چی ئه‌مڕۆ بوونه‌ته‌ ڕابردوو شکۆدار.

لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه‌. ئاخۆ کامیان ڕاستن؟ چه‌ته‌ بوون یان رابردوو شکۆدارن؟؟ چونکه‌ ناکرێت هاوکات هه‌ردوکیان بن. وه‌لام هه‌رچییه‌ک بێت. ئه‌وا له‌ یه‌کێک له‌ ساته‌وه‌خته‌کاندا کوردی قوڕ به‌سه‌ریان خه‌له‌تاندووه‌. خۆزگه‌ تاڵه‌بانی یان میدیای یه‌کیه‌تی ڕوونی ده‌کرده‌وه‌ بۆمان که‌ کامه‌یان ڕاسته‌؟.

موقته‌دا که‌ تاڵه‌بانی سڵاوی بۆ ده‌نێریت. ئه‌و موقته‌دایه‌یه‌ که‌ کاتی خۆی و له‌ کاتی ڕوداوه‌کاندا که‌ مێژویه‌کی زۆر نزیکه‌ خوێنی کوردی حه‌ڵال کرد. چونکه‌ به‌ خائن و نۆکه‌ری ئه‌مریکای  له‌ قه‌له‌مدا. . . .

بێگومان ئه‌مه‌ یه‌کێکه‌ له‌ڕاسپارده‌کانی سیستانی‌ بۆ تاڵه‌بانی. تا به‌ڕسمی حکومه‌تی عێراقی دانووستان له‌ گه‌ڵ ئه‌و چه‌تانه‌دا بکات. هه‌ر بۆزانین له‌ کاتی گفتوگۆکانی شیعه‌ و کورددا شیعه‌کان کوردیان به‌وه‌ ده‌ترسان که‌ گوایه‌ سه‌در دژی گه‌رانه‌وه‌ی عه‌ره‌بی هاورده‌یه‌ له‌که‌رکوک.

شیعه‌کان ده‌یانه‌ویت چی تووند ڕه‌وه‌ له‌ دژی کورد ڕاکێشی بکه‌نه‌ ناو ده‌سه‌ڵاته‌وه‌. تا‌وه‌کو کورد نه‌توانیت هیچیان له‌ دژدا بکات و که‌مترین ماف بپچڕێت.

ڕۆژانی داهاتوو تر با‌شتر و چڕو پڕ تر ئاکام و ئامۆژگارییه‌کانی سیستانی (نعمة الله علی الارض) بۆ تاڵه‌بانی ده‌رده‌خات. خوا یار بێت هه‌ڵویستی تری تاڵه‌بانی به‌ڕێوه‌یه‌. من چیتر

له‌سه‌ر ئه‌و ده‌قه‌ی سه‌ره‌وه‌ ناڵێم. باخوێنه‌ر خۆی حوکمی به‌سه‌ردا بدات.

بێگومان وه‌ک جاری پێشووو ووتم. نووسه‌ره‌ بوێر و ئازا و چاونه‌ترسه‌کانی کوردستان پۆست

نقه‌یان لێنایه‌ ت و له‌ ئاست ئه‌مجۆره هه‌ڵویستانه‌دا مێشیان میوان نییه‌.