بۆ شوانه ی شه هید ***** به ڵێن ڕه واندوزی

 

شوانه تۆ به رزی نامری

ملوانکه ی

ئازایه تی یه خه ی نیشتمانی

ڕق ئه ستووری

چوار چرایی

گڕی

بابه گوڕ گوڕی

له باوه شی کوردستانا

له نێو گردو ده شت و بان و دۆڵ و چیا

کاری گه ری

 له هه موویان گه وره تری

 

مردن چی بوو

له مه یدانی به ره نگارتا

خۆی نه ئه گرت

به ناکامی ئه به زی

به ره و باوه شی

دوژمنی کوردو

کۆماری نا ئیسلامی

 

خۆت باوه شت کرد به مه رگا

به مه ردی

په یامێکی پیرۆزت برد

به سه ر به رزی

بۆ شه هیدان و قازی و قاسملۆو

شه ڕه ف که ندی

 

هه ر له کاتی شه هید بوونت

ئاسمان له تاوانا ڕاچله کی

چاووی سووری پڕ له خوێنی

وه ك شه سته بارانه ی

به هار ده ربڕی

له باوه شیا خۆری کز کرد

به ره و زه ردی

سینه ی به مانگی چوارده دا دڕی

بزه ی له لێوی ئه ستێران بڕی

په لکه زێڕینه ی بۆ کردی به پرد

تا به ئاسانی به ره و دیداری

خودا تێ په ڕی

 

رووبار خۆی لێڵ کرد

له گێژه لووله

ده یان شه پۆڵی

ناوه رزی چڕی

گوڵ و لاو لاو سوورو سپی

خۆیان نه خشان

له جێ ژووان

بۆ تاجه گوڵینه ی

دڵۆپه کانی خوێنی گه شت

له سه ر زه وی

 

دایکی گه وره ت

که کوردستانه

جووت فرمێسکی گۆنای زه ردی

دایه نه که ی تۆی سڕی

به ڵێنی وه رگرت

له ڕۆله کانی تری وه ک و خۆت

درێغی نه که ن له خه باتا

به رده وام بن له و ڕێگه یه ی تۆی

به سه ریا تیا تێ په ڕی

له تۆ فێر بوون

چۆن به جه سته ت بۆ ئه وینێك

کرد به رگری

هه روه کو بێکه س ئه فه رمووێ و

فه رمووی

شه رته شه رتی پیاوه تی

ئه وانیش هه ر به م شه رته و

به ڵێنه

بێجگه له تۆڵه ی تۆ

که وا قه رزێکه و

زۆر گرانه باجی

کونه مشک له ڕووی

سه ر به ته پاڵان

بکه ن به دۆزه خ

دۆزه خ و قه یسه ری

به ڵێن ڕه واندوزی

2005/07/13

سوید

bellen3@hotmail. com