به‌ناوی خوای گه‌وره‌ و میهربان

 

بۆ: سایتی كوردستان نێت زۆر به‌رێز ... بێکه‌س ده‌سكی

 

سلاوێكی كوردایه‌تی دوور له‌ خیانه‌ت. . .

 من بابه‌ته‌كانی له‌یلا مۆریاسی خوێندووه‌ و چه‌ند تێبینیه‌كم له‌ سه‌ر هه‌یه‌ من ده‌مه‌وێت پی بلێم خوشكی هێژا: ئه‌وی تو باسی لێی كردی له‌ كوردستان پوست و بابه‌تی تاهیر سالح شه‌ ریف. من به‌راشكاوی پێتان ده‌لێم سایتی كوردستان پوست سه‌ربه‌خو نیه‌ دلنیابه‌ لێم و هه‌ندێك نووسه‌ران له‌م سایته‌ هه‌ن كه‌ ده‌ست نیشان كراون و نووسه‌ری به‌رده‌وامن و سایتی ئه‌وانه‌. . . ئه‌م سایته‌ (كوردستان پوست) له‌ سه‌ره‌تا ده‌بێت سه‌ربه‌خو بێت به‌لام باش هه‌ندێك رێكخستن خۆی گه‌یاندی و ناوی ماوه‌ سه‌ربه‌خو به‌لام ناوه‌رووك زور گورِاوه‌ و هه‌موو كه‌س ده‌زانن كا ئه‌م سایته‌ بو به‌رژه‌وه‌ندی كی كار ده‌كات؟ و نه‌ك بو به‌رژه‌وه‌ندی كورد و له‌به‌ر ئه‌وه‌ش خوێنه‌رانی ئه‌م سایته‌ زور كه‌م بونه‌وه‌ و چه‌ند نووسه‌رێكی ده‌ست نیشان كراو نه‌بن ئه‌وانیش هه‌ندێك دوو ناو یان سی ناویان هه‌ینه‌ له‌م سایته‌ و ئه‌گه‌ر به‌ توانا بیت له‌ ناوه‌رِووكه‌وه‌ بوتان دیار ده‌بێت و هه‌ر بابه‌تێكی بو بنێردێت دژ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كان بێت و ئه‌وانه‌ كاریان بو ده‌كه‌ن و ریكلام بو ده‌كه‌ن به‌ڵاو ناكه‌نه‌وه‌ و چه‌ندین بابه‌ت منیش بوو ناردوومه‌ به‌لام له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كان ناگونجێن و راستی و ره‌خنه‌ی ئاواكردنه‌وه‌یه‌ به‌ڵاو ناكه‌نه‌وه‌ و ئه‌وه‌ی توش باسی كردی یه‌كێك له‌ وانه‌یه‌ و من ناوێم هه‌موو شتێك بلێم له‌ سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌ یه‌ و زور زور سوپاس ده‌كه‌م و منیش له‌ گه‌ل توومه‌ بو خزمه‌تكردنی كورد و كوردستان.