به‌ ناوی کوردستانی گه‌وره‌.

soransa@hotmail. com

 

{خۆزگه} یان له‌ { بریا} ماره‌ کرد. کوڕێکیاک بو ناویان نا { به‌شکو}! ... ح. س. سۆران

 

له‌ به‌ر ده‌م ده‌روازه‌ی هه‌زاره‌ی سێ دا. ماق و سه‌رسام وێستاوین. به‌ چه‌شنی دڕدۆنگ ده‌ڕوانینه‌ به‌رجه‌وه‌ندی جیهان. خه‌ریته‌ی جوغڕافیایی دنیا به‌ چه‌شنی هه‌وری ئاسمانی گورگه‌زێی مانگی گوڵان. به‌ په‌له‌ و هه‌ڕه‌مه‌ ده‌گۆڕرێ و وڵات له‌ دوای وڵات. وه‌ک قارچک له‌ زه‌وی هه‌ڵ ده‌تۆقن. ره‌نگه‌ ته‌نیا له‌ سه‌د ساڵی رابوردو دا. زیاتر له‌ سه‌د وڵاتی تازه‌ دروست بووبن. که‌ هه‌ر له‌ ده‌ور وپشتی خۆمان. هێندێکیان ئه‌مانه‌ن: ئێڕاق. تورکیا { له‌ پێش دا عوسمانی بوه‌ }. سووریا. ئه‌رمه‌نستان. ئازه‌ربایجان. پاکستان. ئه‌ماراتی یه‌کگرتوی عاره‌بی. ئۆڕدۆن. کوه‌یت و ده‌یان وڵاتی زله‌ و چکۆله‌ی دیکه‌. که‌ نزیکه‌ی بیست دانه‌یان. له‌ بیست ساڵ پتر ته‌مه‌نیان نیه‌.

به‌ڵام ئێمه‌ به‌ 2705 ساڵ پێشینه‌ی سه‌لماوی مێژوییه‌وه‌. ‌هه‌ر چاوه‌ڕوان وژێر چه‌پۆکه‌ین و هێشتا. له‌ ماڵی خۆمان میوانین!!!

0

دیاره‌ گه‌لانی دیکه‌ هیچیان هه‌ر له‌ خۆوه‌ سه‌ربه‌ستیان وه‌ ده‌دست نه‌هێناوه‌. به‌ وته‌ی فارسی: کفته‌ و به‌ مفته‌!؟ به‌ڵام به‌ قه‌ولی ماموه‌ستای گه‌وره‌م. سه‌روه‌ر ئه‌حمه‌دی خانی: ئه‌مه‌ سووچی ئه‌میران و وه‌زیرانه‌. نه‌ک ‌شاعیڕان و فه‌قیران.

گه‌لی خوشک و براینه‌! خۆ ئازادی هه‌ڵوا نیه‌. که‌ جه‌عفه‌ری و مه‌عفه‌ری بیبه‌خشنه‌وه‌. هه‌وڵ و لێبڕانی پۆڵاینی ده‌وێ. کار به‌ خۆزگه‌ و بریا جێبه‌جێ نابێ.

{خۆزگه}‌یان له‌{ بریا} ماره‌ کرد. کوڕێکیان بو ناویان نا { به‌شکو}!

 

تاران - 22ی پووشپه‌ڕی 2705