ته‌نها جارێک وه‌ک تاکی کورد خۆتان ڕاپسکێنن ڕۆحمان ده‌رچوو!!!! ... خاڵه
حه‌مه
ئه‌وه‌ی سه‌یره.
ئه‌م داواکارییه‌یه. که‌من له‌سه‌ره‌ک کۆماری (عێراق) ی ده‌که‌م! تۆبڵێیت
من شێت بم! یاخود سه‌یرتر که به‌سه‌رۆکی هه‌رێم بڵێم دوێنێ خه‌بات له شاخ
بوو ئه‌مڕۆ خه‌بات له شاردایه‌و خۆت ڕاپسکێنه! تۆ بڵێیت من گێل بم!
به‌هه‌رحاڵ من شێتبم یاخود گێل! تائازاد ئه‌بم و خاکه‌که‌م له دوژمنانم
پاک ئه‌بێته‌وه و ئاڵاکه‌م له‌باره‌گای نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کاندا وه‌ک
ئاڵای ته‌واوی دنیا‌و نه‌ته‌وه‌کان ئه‌شه‌کێته‌وه. ڕووبه‌ڕووی ئه‌وانه
ئه‌بمه‌وه که ئه‌یانه‌وێت گه‌وره‌ی من بن. و داوایان لێ ئه‌که‌م. گه‌ر
ناتوانن ئه‌و ئه‌رکه نیشتیمانیانه‌ی له‌سه‌ر شانیانه جێ به جێی بکه‌ن.
چیتر ناتوانن درێژه به‌خه‌بات بده‌ن. واز له کورسی ده‌سه‌ڵات بهێنن تا
به‌گه‌وره‌یی. مێژووی خۆیان بپاریزن. و نه‌بنه بنێشته خۆشه‌ی سه‌ر زمانی
خه‌ڵکی و ڕێگه چۆڵ بکه‌ن بۆ نه‌وه‌ی نوێی نیشتمانه‌که‌یان. به‌ڕای من ئه‌و
کاره له‌گه‌وره‌ییان که‌م ناکاته‌وه‌و بگره هه‌زاران جار گه‌وره‌تریان
ده‌کات. . به‌ریزان گه‌وره‌یی ئه‌گه‌ر ئازادی نیشتمان له‌ئه‌ستۆ نه‌گرێت من
(سپڵی لا وورگم بۆ چییه) . یاخود من تاکه‌ی (ئاغای خۆم!!) و کوێخای
دوژمنانم به‌خێو بکه‌م!!
ئه‌مڕۆ سه‌ره‌ک کۆمار
له‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆی که کورده بێته وه‌رام دانه‌وه‌ی (سولتان
جه‌عفه‌ری) منیش ده‌نگم ئه‌خه‌مه پاڵ ده‌نگی. ئه‌مڕۆ سه‌رۆکی هه‌رێم پێ
له‌سه‌ر خواسته‌کانم دا‌بگرێت و ببێته پاڵ پشتی سه‌رۆکه‌که‌ی کۆمار. منیش
بۆ ئازادی کوردستان ته‌نها گیان شک ئه‌به‌م ئه‌ویش ئه‌به‌خشم. کوره ڕۆحمان
ده‌رچوو ده‌که‌مێ خۆتان ڕاوه‌شێنن و پشتی یه‌کتری بگرن
. به‌هه‌رشتێ پیرۆزه
دوای نوسینه‌وه‌ی (ده‌ستوور) هیچ شتێک دادتان نادات پاکانه‌ی پێ بکه‌ن. .
خۆتان و ئێمه‌ش رزگاربکه‌ن له‌م کۆیله‌تیه. . خۆئه‌گه‌ر سنووریش
جیابکه‌نه‌وه ئێمه‌ش له‌ته‌ک سه‌رماندا مالیشمان ئه‌به‌خشین. .
با دوژمنانی کوردیش
گوێ گرانه‌کانیان له داواکاریه‌کانمان بێت نیشتمانی کورد هی کورده‌و
له‌سه‌ر خاک و له‌ژێر ئاڵاکه‌یدا هه‌رکه‌س بژی مافی پارێزراوه. .
من خۆم عێراقی نیم و
هه‌رگیز ناشمه‌وێ عێراقی بم چونکه له‌ژێر ئاڵا خوێناویه‌که‌یدا ئه‌نفال
/جینۆسایید. پاکتاوی ڕه‌گه‌زی/کرام و هه‌موو جۆره که‌ره‌سه‌یه‌ک بۆ
له‌ناوبردنم کرراو فرۆشرا/
کیمیایی و سه‌دان جۆر
گازی کوشنده‌و خنکێنه‌ر/سه‌دان و هه‌زاران ماڵ کرا به‌زیندان و
به‌هه‌زاران هه‌زار ژن و پیاو کوڕوکچ. . مناڵیشیان بردین
سه‌ره‌ونگونیانکرد. . ئه‌و ئاڵایه‌و ئه‌و عێراقه هیچ په‌یوه‌ندییه‌کیان
نه‌له‌دوور نه‌له‌نزیک به‌منه‌وه نییه‌و سه‌ریان بو نانوێنم. خۆ
راته‌کانه‌ی سه‌رۆک کۆمار‌و سه‌رۆک هه‌رێمیش به‌یه‌کێ له کاره
پیرۆزه‌کانی سه‌رشانیان ئه‌زانم. پێشمه‌رگه خوێنی بۆ داوه و میلله‌تیش
چاوه‌ڕوانه ئازادییه. . .
جاهه‌رکه‌سێکیش
داواکاری و نوسینی ڕاستگۆی لا بێ بایه‌خه. پێستی سه‌ری خۆی بکات به ده‌ف
وهه‌رده‌روێش بێ و به‌ردی خۆشی بهاوێ!! به‌ڵام ئه‌بێت بزانێت هه‌رکه‌س مال
خۆی شوشه‌به‌ند بێت نابێت به‌رد بگرێته ماڵی خه‌ڵکی!!
خاڵه‌حه‌مه/دانمارک11/7/2005 |