سه‌رکه‌وتن یا سکاندال. . . . مسته‌فا چوارتایی
دزێوترین و ره‌شترین
رووی تیرۆر له جیهاندا. تیرۆری جیهادی ئیسلامییه. جیهان له تیرۆر
به‌ده‌ر نییه. به‌ڵام له ژێر ناوی جیهاد و بۆ ره‌زامه‌ندی خودا. جیهاده
تیرۆر؛ سه‌رقافڵه‌ی هه‌مووانه. ئایین شتێکی زاتییه بۆ مرۆڤ و به‌ستنی
پێوه‌ندییه‌کی رۆحییه له نیوان مرۆڤ و خودادا. زانینی چه‌ند چه‌مکێکی
چاکه و خراپه و په‌یڕه‌وکردنی چه‌ند بنه‌مایه‌که بۆ ژیان. به‌ڵام
ئه‌گه‌ر هات و بکرێته په‌یڕه و پرۆگرام بۆ به‌ڕێوه‌بردن و
فه‌رمانڕه‌وایه‌تی. ئه‌وا لایه‌نی نیگه‌تیڤی زۆر زیاتر ده‌بێت له
لایه‌نه‌کانی پۆزه‌تیڤ. به گوێره‌ی ئه‌و یاسایه‌ی که گۆڕانی کۆمه‌ڵگا و
پێشکه‌وتنی زانست و ته‌کنۆلۆژی به‌رده‌وامی هه‌یه. ناتوانرێت بۆ
هه‌تاهه‌تایه ده‌وڵه‌ت به پێی ده‌قێکی به‌ستوو به‌ڕێوه ببرێت.
ئه‌مڕۆ له ژێر
په‌رده‌ی ئاییندا. هه‌ر گرووپێکی ئیسلامی خۆی لێ ده‌بێته خه‌لیفه‌ی خودا
له‌سه‌ر زه‌وی. هه‌ر ئه‌میرێک. هه‌ر به‌رپرسێک که ویستی پاساو بۆ توند و
تیژی بهێنێته‌وه. ده‌ڵێت بۆ چه‌سپاندنی حوکمی خودا و سه‌رکه‌وتنی حه‌ق.
له راستیدا. ئه‌و. خودا‌ش له‌خۆیدا ده‌بینێ و سڵ له هیچ تاوانێک
ناکاته‌وه. لای من سه‌یر نییه. له وڵاتانی عه‌ره‌بیدا. تیرۆر و کوشتن و
سه‌ربڕین. به‌رده‌وام بێت. ئه‌و کارانه کولتووری خۆیانه و دوای
په‌یدابوونی ئیسلامیش له‌گه‌ڵ ئایینه‌که تێکه‌ڵیان کرد و درێژه‌یان پێدا.
به‌ڵام له کوردستانی ئازاد‌دا و له دوای رزگاربوونی له ژێر چه‌پۆکی
به‌عسی فاشی. که‌سانێک بێن. جیهاد دژی کورد بکه‌ن و بکوژن. سه‌رببڕن.
بته‌قێننه‌وه. نازانم بۆ ره‌زامه‌ندی کام خودایه؟!
دوای ئه‌وه‌ی بۆ
چه‌ندین ساڵ. له هه‌ولێردا. تیرۆر و کوشتن و ته‌قاندنه‌وه. به‌رده‌وام
بوو. ده‌زگاکانی ئاسایش گرووپێکی به‌هێزیان ده‌ستگیر کرد. هه‌ندێ دیمه‌نی
تاوانه‌کانیان و دانپێدانه‌کانیان له ته‌له‌فزیۆنی کوردستاندا. په‌خش کرد.
ده‌ستگیرکردنی ئه‌م تیرۆریستانه. خۆی له خۆیدا. سه‌رکه‌وتنه و
ده‌ستکه‌وته. لێ ئه‌گه‌ر به پێوه‌ری دابینکردنی ئارامی و ئاسایش بۆ
حکومه‌ت. حساب بکرێت. نوشوستی و سکانداڵه. ئه‌وانه خه‌ڵکێکی
نه‌خوێنده‌وار و نه‌زان نه‌بوون. مناڵ نه‌بوون به‌جۆرێ مێشکیان بشۆنه‌وه و
بخه‌ڵه‌تێنرێن. ده‌رچووی زانکۆ و ئه‌فسه‌ری ئاساییش و ته‌نانه‌ت مامۆستای
زانکۆشیان تێدا هه‌بووه. ئه‌وه سکانداڵه تیرۆریستان بتوانن گرووپێک له
ناو ده‌زگاکانی حکومه‌تدا. بچێنن. ئه‌وه سکانداڵه بۆ ده‌زگاکانی ئاسایش و
پۆلیس و رێکخستنه‌کانی حیزب. گرووپێکی مرۆڤ کوژ و به‌دڕه‌وشت. زیاتر له
حه‌وت ساڵ. کاری تیرۆ ر و سه‌ربڕین و ئه‌تکردنی هاوڵاتیان ئه‌نجام بده‌ن و
ئاشکرا نه‌بن. ده‌بێت ئه‌و مامۆستای زانکۆیه (مامۆستای کۆلیژی یاسا و
ڕامیاری) که به ئۆتۆمۆبیلی خۆی مرۆڤه پارچه پارچه‌کراوه‌کانی بردووه و
فڕییداون. چ یاسایه‌کی فێری خوێندکاره‌کانی کردبێت. ئه‌و زانکۆیه بۆ
ئه‌وه باشه بڕوخێنرێت و له جێگه‌یدا قه‌سابخانه درووست بکرێت!.
له‌م دواییه‌دا. دوای
ته‌قینه‌وه یه‌ک به‌دوای یه‌که‌کانی هه‌ولێر. راده‌ی ناڕه‌زایی خه‌ڵک.
گه‌یشتبووه ئه‌وپه‌ڕی. زۆر هه‌بوون داوای ده‌ست له‌کار کێشانه‌وه‌ی
وه‌زیری ناوخۆیان ده‌کرد. داخۆ نیشاندنی ئه‌م تاوانبارانه له ته‌له‌فزیۆن
بۆ دامرکاندنه‌وه‌ی ئه‌و ناڕه‌زاییه‌یه؟ ئایا ئه‌م تاوانبارانه ده‌درێنه
دادگا و به سزای تاوانه‌کانیان ده‌گه‌ن؟ یان له زینداندا. دایان
ده‌به‌ستن و قه‌ڵه‌ویان ده‌که‌ن؟ تا رۆژێک یان رووداوێک رووبدات و له سجنی
محه‌ته. هه‌ڵبێن. ئاخر چۆن تاوان و تاوانباریی له کوردستاندا به‌رده‌وام
نابێت؟ تا ئێستا چه‌ند تاوانبار هه‌یه که 20 یان 15 ساڵ زیندانی ته‌واو
کردبێت؟ ئه‌وانه‌ی تاوانی هه‌ره گه‌وره‌ی ته‌قاندنه‌وه و قه‌تڵوعامیشیان
کردووه ئه‌وپه‌ڕی. زیندانی ده‌کرێن. ئه‌نجامده‌رانی ته‌قینه‌وه‌که‌ی
زاخۆش. نموونه‌ی زیندووی ئه‌مانه‌ن. له‌مانه هه‌مووی خراپتر. هه‌ستی
نه‌ته‌وایه‌تی و نیشتمانی مردووه! هاوکاری نێوان خه‌ڵک و حکومه‌ت نییه.
ده‌نا چۆن له گه‌ڕه‌کێکدا باره‌گای ئه‌م تیرۆریستانه هه‌بێت و خه‌ڵک
حکومه‌ت ئاگادار ناکه‌ن؟
بۆ رێگه گرتن له
دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م جۆره تاوانانه و درووست نه‌بوونی تاوانباری وه‌ک
شێخ دڕنده. پێویسته حکومه‌ت به نه‌خشه و پلانه‌کانیدا بچێته‌وه و
گرووپه گومان لێکراوه‌کان و مزگه‌وته‌کان کۆنترۆڵ بکات. رێکخستنه‌کانی
حیزبی هوشیار بکه‌نه‌وه و دام و ده‌زگاکانی راگه‌یاندن به تایبه‌ت
ته‌له‌فزیۆن بۆ هوشیارکردنه‌وه‌ی خه‌ڵک به‌کار بێنن. ده‌توانم له ویژدان و
هه‌ستی هاوڵاتیانه‌وه بڵیم: وه‌ک به زیندوویی تاوانبارانمان بینی ده‌بێت
دوای سزادانیشیان. دڵنیابین و گۆڕبه‌گۆڕبوونیان. ببینین.
|