سه‌گ به ئافره‌ت ناوه‌ڕێت ... له‌یلا مۆریاسی PDF
پور بسمیل ساڵح شه‌ریف له گۆشه‌یه‌کی تری بێ مانای گۆڵمهزیدا هێرشێکی زۆر ناڕه‌وا و نا دروست و دوور له هه‌موو پرنسیپێکی مرۆیی و نووسین. کردۆته سه‌ر من و به‌ڕێز به‌ڕیوه‌به‌ری کوردستان نێت. ئه‌م کاره‌ی بێ ئاستی و تێنه‌گه‌یشتوویی پوربسمیل ده‌سه‌لمێنیت و ده‌ری ده‌خات که چه‌ند قین له دڵ و چه‌ند با زاڕی و دوور له پرنسیپه‌کانی ئه‌خلاقه‌وه ده‌دوێت. تاوانی ته نهای به‌ڕێز به‌ڕیوه‌به‌ری کوردستان نیت ئه‌وه‌یه که بابه‌تتێکی بڵاو کردۆته‌وه. که تیایدا ڕه‌خنه له کوڕه‌که‌ی خوا پوربسمیل گیراوه. به ڕای پوربسمیل نابێت که‌س ڕه‌خنه له جه‌نابی بگرێت و ده‌بێت هه‌موو که‌س سه‌ری به‌ڵی بۆ درۆ و بوختانه‌کانی بله‌قێنێت. گهرتۆزێک مانای نووسینی بزانیایه. ئه‌وا تێده‌گه‌یشت که ده‌شێت هه‌موو نووسینێک بکه‌ویته به‌ر باری ڕه‌خنه به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر درۆ و بوختان بێت. من نامه‌وێت درێژه به نووسینیکهم بده‌م. به‌ڵکه ده‌مه‌وێت لێره‌دا هه‌ندێک تێبینی له‌سه‌ر ڕشانه‌وه‌که‌ی پوربسمیل بده‌م. پوربسمیل نووسیویه‌تی که گوایه ( (له‌یلا مۆریاسی هێنده زه‌رد و پارتییه لهبۆگهنیدا زه‌رداو ده‌هێنێته‌وه) ) . تکام له خوێنه‌رانی ئه‌م نووسینه هه‌یه. که ئه‌رک بکێشن و کاتی خۆیان ته‌رخان بکه‌ن و بابه‌ته‌که‌نی من بخوێننه‌وه و ئه‌وسا حوکم بده‌ن که ئایا من پارتیم یان ته‌نها تاوانم ئه‌وه‌یه. کهڕهخنهم له هه‌ندیک درۆی باڵداری نووسه‌ره‌کانی کوردستان پۆست گرتووه! که‌سێکی وه‌ک پوربسمیل ساڵح شه‌ریف هێنده له‌پارتی بوون گه‌یشتبێت. به‌وه‌ی هه‌رکه‌سێک ڕوخنهی له درۆیه‌ک گرت. . ئه‌وا بێ سێ ودوو ده‌بێت پارتی بێت. وه هه‌ر که‌سێکیش سه‌ری به‌ڵێی بۆ درۆکانی کوردستان پۆست له‌قاند. ئه وا دۆستی ئه‌وانه و نووسه‌رێکی بوێر و ئازا‌و ڕاستگۆیه. هه‌ر بۆزانینی ئه‌وانه‌ی که تائێستا بابه‌ته‌کانی منیان نه‌دیبێت. ده‌ڵێم. پارتێتی من به پێێ ووته‌کانی پوربسمیل ساڵح شه‌ریف ئه‌وه‌یه. که ووتومه که‌سێک که له‌سوید بژیت و که سێكی ساده و ساکار بێت. ئه‌وا ناکرێت له نزیکه‌وه له‌دادگایی کردنی سه‌دام به جۆرێکی وا ئاگادار بێت. که بزانێت سه‌دام چی ووتوه. من نووسیومه. جگه له ئه‌مریکییه‌کان که‌س کاتی خۆی نه‌یده‌زانی سه‌دام له کوێ به‌نده‌و ڕێڕوه‌ی دادگایی کردنه‌که‌ی چۆن ده‌ڕوات. پارتی بوونێکی تری من به لای پور بسمیلهوه ئه‌وه‌یه. که ڕه‌خنه‌م له سۆران عومه‌ر گرتووه و ووتومه مێژوووکانی شێواندووه و ناڕاستگۆیانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ساڵه‌کاندا کردووه. دو ا پارتی بوونیشم ئه‌وه‌یه. که له کوردستان نێتدا نووسینم بڵاو کردۆته‌وه‌و پرسیومه بۆچی نووسه‌ره‌کانی کوردستان پۆست چاویان له زۆر زۆر کاری لایه‌نێک نووقاندووهو هیچ له‌سه‌ر چه‌ندین تێریح و ووته‌ی سه‌رۆک کۆماری عێراق ناڵێن. له کاتێکدا شایه‌نی تێڕوانینی و سه‌رنجدانن. تازه‌ترینیان ووته‌کانی تاڵه‌بانییه که له نه‌جه‌ف دای و وه‌سفێکی بێماناو زیاد له پێویستی سیستانی کرد. که نه پێویستی ده‌کرد و نه سیستانیش ئه‌و پیاوه که ئه‌و وه‌سفه‌ی بکرێت. ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه لای پوربسمیل ساڵح شه‌ریف هه‌موویان به‌وه له قه‌ڵه‌م ده‌درێن که ده‌بێت من پارتی بم. گه‌ر پاتی بوومایه. ئه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه شانازیم پێوه ده‌کرد. چونکه من به‌ش به حاڵی خۆم. ماف ده‌ده‌م به هه‌ر که‌سێک که له هه‌ڵبژاردنی پارتێکدا سه‌ربه‌ست بێت. پوربسمیل ساڵح شه‌ریف. نووسیوویه‌تی که ( (له‌یلا مۆریاسی ژنه موسته‌شار بووه ئێستاش ژنه لێپرسراوێکی پارتییه) ) . ته‌نانه‌ت چوارینه‌یه‌کی له‌سه‌ر نووسیوه‌و ته‌ئکیدی له سه‌ر ئه‌وه کردۆته‌وه. منیش به‌م چوارینه‌یه وه‌لامی ده‌ده‌مه‌وه:
هێنده‌ی سه‌هوی هه‌موو دنیا سه‌هویت هێنده‌ی گێلی هه‌موو دنیا گه لحۆیت دڵخۆش مه‌به به‌وه‌ی وا له که‌نه‌دادا ده‌ژیت چون پور بسمیل. تۆ وا له گوێی گادا نووستویت
من لیردا ته‌نها و ته‌نها یه‌ک پرسیار له پوربسمیل ده‌که‌م و هیوادارم هینده بوێر بێت. که وه‌لام بداته‌وه. خۆ ئه‌گه‌ر وه‌ڵام نه‌داته‌وه. ئه‌وا دیاره که کاری ته‌نها درۆ دروست کردنه. پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه (مێرده موسته‌شاره‌که‌ی له‌یلا ناوی چی‌بوو. وه مێرده تازه‌که‌ی ناوی چییه؟) بێگومان له‌کوردستاندا نزیکه‌ی 140 موسته‌شار هه‌بوون. ئه‌وانه‌ی که کوژراون دیارین کێ بوون. وه ئه‌وانه شی که ماون دیارین کێن؟. لێپرسراوه‌کانی پارتیش دیارن کێن؟. بۆیه تکای لێده‌که‌م که که‌مێک ئازا بێت (هه‌رچه‌ند چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ی لێناکه‌م. چونکه که‌سیك خفیفهیی قبوڵ کردبێت. ناکرێت ئازا بێت) ناوی ئه‌و دوو که‌سه‌مان پێبڵێت. تۆ بڵێێ پور بسمیل لای کۆنه مێرده‌که‌م خفیفه بووبێت؟؟؟ ها ها ها دوا شت ده‌ڵێم. سه‌گ به ئافره‌ت ناوه‌ڕێت. که چی پوور بسمیل به جۆرێکی زۆر نا ئه‌ده‌بانه په‌لاماری قاچی منی داوه. وه زۆر بێ ئه‌ده‌بانه تر به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری کوردستان نێتی داوه‌ته به‌ر قسه‌ی بازاڕیانه و په‌لاماری ئه‌ویشی داوه. بابزانین وا چه‌ند ڕۆژێکه چۆته خه‌ڵوه‌ته‌وه ده‌توانێت چ درۆیه‌ک و بوختانێکی تر دروست ده‌کات. بێگومان به‌رنامه‌ی درۆبکه تا ده‌توانی چاو پێکه‌وتنی تری له‌گه‌ڵدا ده‌کات و گوێ بۆ پاڵه‌وانێتییه‌کانی تری له (خفیفهیی) ببوورن له خه‌باتی ئه‌وسای شاریدا ده‌گرێت. دیاره ئه‌و به‌رنامه‌یه هه‌فتانه‌یه و له ئه‌ڵقه‌ی دووه‌میدا چاو پێکه‌وتنی تر له گه‌ڵ پاقژ (طاهر ساڵح شه‌ریفدا ده‌کات. له‌یلا مۆریاسی |