ڕق ...  شیعری:حه‌مه‌شوان شه‌ریف

 

 Hamashwan1@hotmail. com

 ڕۆشتیت وده‌رگای وه‌ڵامێکت

 له‌پرسیاره‌کانم نه‌کرده‌وه‌. !.

 چه‌ند شه‌که‌ت وخاو خۆمده‌بینم.

 له‌ژێر تاڵه‌دره‌خته‌کانی خه‌فه‌تدا

 بیرم ده‌کرده‌وه‌و

 خۆزگه‌کانم له‌گه‌ڵ ئاونگی گه‌ڵاکانی ته‌نیایم دا

 ده‌ڕژایه‌ ژووری دڵێ. . . .

 ڕۆشتیت و. . . !.

 ده‌رگای چاوم کڵۆم دا.

 به‌گڕ فه‌رامۆش ده‌بووم. .

 له‌گریان ڕۆشنایم ده‌بردوو

 فرمێسک له‌سه‌ر باڵم ده‌نووست. .

 خــــه‌و منی ده‌بینی به‌خـــــه‌وێکه‌وه‌.

 لـــه‌کۆڵانه‌فراوانه‌کانی دڵداری دا

 چڵه‌داره‌کانی پشتم تاڤگه‌کانی برد به‌ره‌و سه‌راب.

 کانیه‌کانی چاوه‌ڕوانیم به‌پێوه‌وه‌ستاون.

 ڕێکه‌وتیش لـــه‌ته‌وێڵی منا

 ڕه‌ق بوویه‌وه‌و ئاره‌قه‌ی ساردی جێهێڵا.

 خه‌فه‌ت ده‌ستی کردۆته‌ ملی گومان و

 ڕق لــــه‌دڵداریه‌کی یه‌کلایی ساردا

 بوو به‌چلوره‌و

 به‌ملی گوێسه‌وانه‌ی

 ماڵه‌که‌تاندا درێژ درێژ بوته‌وه‌و

 له‌سه‌رئه‌دا. . . . .

 1999