!!!!!. . . ؟؟؟؟؟؟؟؟ ... ئومێد محه‌مه‌د 

 

چه‌ند گرانه‌ ته‌رمی ئه‌و گوڵانه‌بنێژیت

كه‌ پڕن له‌ بۆنی خۆشه‌ویستی

چه‌ند گرانه‌ پرچی ئه‌و عه‌شقه‌ بنێژیت

كه‌ تا پێخ پڕه‌ له‌بۆنی ماچ

ئیستاش سوبحت به‌ خێر

له‌پشتی په‌نچه‌ره‌كانی گومانه‌وه‌

له‌سه‌ر ووته‌ی ئه‌و پیاوه‌پشت كۆمه‌

هێمایه‌كی ڕاست و چه‌وت

خسته‌ سه‌رزامه‌كانم

به‌گومانه‌وه‌ پێت ووتم ماڵ ئاوا!

چه‌ند سانایه‌ بۆن به‌ برینمه‌وه‌ بكه‌یت

پێ كه‌نین

ئای چه‌ند سووكه‌ لات چۆشه‌ویستی

چه‌ند ناسكه‌ لام خۆشه‌ویستی

پێوو قه‌ده‌م به‌كۆمه‌ڵێ زامه‌وه‌ هاتبووم

 به‌ كۆمه‌ڵێك ئاهه‌وه‌ ڕۆیشتم

له‌لافاو ته‌ریبووم

خۆم دابوه‌ ده‌ست شه‌پۆله‌كانی غه‌ریبی

سه‌رم بارگاوی بوو به‌ چه‌نگ

لاشه‌م ته‌پوو تۆزی ئه‌و چه‌نگه‌ی پێوه‌ بوو

تیایی شه‌هید بووم

چه‌ند گرانه‌ ته‌رمی ئه‌و گوڵانه‌بنێژیت

كه‌ پڕن له‌ بۆنی خۆشه‌ویستی

ئێواره‌ باش

خۆ ده‌كرا باخێك له‌ عه‌شق سه‌وز بێوو گۆڵبگرێ

خۆشه‌ویستی چه‌ند ناسكی

چه‌ند به‌ ئه‌ده‌به‌وه‌ سه‌ماده‌كه‌ی

چه‌ند بێ ئه‌ده‌بیت پێ ده‌كرێ

بۆرۆس_ سوید

Omed954@hotmail. com