تۆنی بلێر شه‌ری تیرۆری برده‌وه. . . مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی
هه‌موو چاوهرِێ بوین له‌وه‌ڵامی هێرشه‌كانی ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ی رابردووی
شاری له‌نده‌ن. تۆنی بلێری سه‌ره‌ك وه‌زیرانی به‌ریتانیا وه‌ك جورج ده‌بلیو
بوشی سه‌رۆكی ئه‌مریكا دوای هێرشه‌كانی 11ی سێپتیمبه‌ر بكات و ئه‌گه‌ر پێی
نه‌كرا وه‌ك ئه‌مریكا چه‌ند رژێمێكی ئیسلامی و دكتاتۆری له‌جیهاندا
برِوخێنێت. ئه‌وا شاڵاوێكی ره‌شبگیری دژی موسڵمانانی وڵاته‌كه‌ی و گوشارێكی
دبلۆماسی و سیاسیش دژی وڵاته ئیسلامیه‌كان ئه‌نجام بدات.
به‌ڵام تۆنی بلێر نه‌ك هه‌ر ئه‌مانه‌ی نه‌كرد به‌ڵكو له وتارێكیدا
له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌یدا له11/7/2005 گوتی:ئه‌وانه‌ی كاره
تیرۆرستیه‌كانیان ئه‌نجامدا له ئاینی ئیسلام تێنه‌گه‌یشتون و هه‌رگیز
ئیسلامه راسته‌قینه‌كانی به‌ریتانیا رازی نابن خوێنی هاووڵاتیه
مه‌ده‌نیه‌كانی وڵاته‌كه‌یان به‌خۆرایی برِژێت و دڵنیام موسڵمانه‌كانی
به‌ریتانیا وه‌ك هه‌ر به‌ریتانیه‌ك. ئاسایش و شارستانیه‌تی ئه‌م وڵاته‌ی
مه‌به‌سته و من شانازی به موسڵمانانی به‌ریتانیاوه ده‌كه‌م. ئه‌م
لێدوانه‌ی بلێر به هه‌ڵوێستێكی حه‌كیمانه‌ی پشتئه‌ستوره كه
فه‌رمانیداوه هیچ موسڵمانێكی ئه‌مریكی وه‌ك كاردانه‌وه و دڵگه‌رمی
به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره تیرۆرستیه‌ی شاری له‌نده‌ن. ده‌ستگیر نه‌كرێت و
فهرمانیشیدا پاسه‌وان و پارێزگاری زیاتریش له ناوچه موسڵماننشینه‌كانی
به‌ریتانیا دابنرێت تا هیچ كه‌س نه‌توانێت كرده‌وه‌یه‌كی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه
دژی هاووڵاتیه موسڵمانه‌كانی به‌ریتانیا ئه‌نجام بدات.
له‌جیاتی ئه‌وه بلێر داوای له به‌رپرسانی حزبی و حكومی وڵاته‌كه‌ی كرد
به‌چاوی سۆزداری و مرۆییه‌وه سه‌یری موسڵمانه‌كانی به‌ریتانیا بكه‌ن و
وه‌ك تهحهدداكردنێك به‌رامبه‌ر تیرۆرستان. رۆژی دوشه‌ممه (11/7) زۆربه‌ی
به‌رپرسانی حكومه‌ته‌كه‌ی بلێر به شه‌مه‌نده‌فه‌ر و ئوتومبیلی هاتوچۆی
هاووڵاتیان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ئاسایی شاری له‌نده‌ندا برِۆن بۆ
سه‌ركاره‌كانیان و هیچ پاسهوانێكیشیان له‌گه‌ڵدا نه‌بێت. ئه‌م هه‌ڵوێسته
جگه له‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری تۆنی بلێر و حكومه‌ته‌كه‌ی له‌لای به‌ریتانیه‌كان
و له‌لای جیهانی ئیسلامی زیاد و گه‌وره‌تر كرد. له‌هه‌مان كاتیش‌دا
وره‌یه‌كی ئێجگار زۆری به خه‌ڵكی به‌ریتانیا دا و موسڵمانه‌كانی
به‌ریتانیاشی هێنایه سه‌نگه‌ری هاوپه‌یمانیه‌تیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كه‌ی كه
دژی تیرۆری جیهانی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا دروستیان كردوه و له‌وانه‌شه ئه‌م
هه‌نگاوه‌ی بلێر سه‌ره‌تایه‌ك بێت بۆ سه‌ركه‌وتنی نزیكی لهشهرِی تیرۆردا.
Mariwan_na@yahoo. com
|