سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ سایتی یه‌كگرتوو:باس له‌ هه‌نگاوی دووه‌م ده‌كات سه‌باره‌ت به‌چۆنێتی جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 58 .... ئاسۆحه‌مید

 

دوای ئه‌وه‌ی له‌ هه‌فته‌ی رابردوو په‌رله‌مانی كوردستان بریارێكی سه‌باره‌ت به‌ كێشه‌ی كه‌ركووك ده‌ركردبه‌رێز (عه‌دنان موفتی) سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تدا گوتی:هه‌نگاوی دووه‌م بریتیه‌ له‌گرتنه‌ به‌ری رێگای جۆراو جۆربه‌مه‌به‌ستی خێراكردن له‌پیاده‌كردنی مادده‌ی (58) چونكه‌. هه‌روه‌كو موفتی ده‌ڵێ:حكومه‌ته‌كه‌ی جه‌عفه‌ری خۆی ئه‌دزێته‌وه‌ له‌پیاده‌كردنی ئه‌وبریاره‌ئه‌وه‌ش لای ئێمه‌ قه‌بوڵ نیه‌!!

سه‌باره‌ت به‌ به‌كاربردنی ده‌نگنه‌دان بۆده‌ستورو وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه‌ له‌ حكومه‌ته‌كه‌ی جه‌عفه‌ری وه‌ك دوا دووكارتی فشار موفتی ده‌ڵێ: راسته‌ ئه‌م دووكارته‌ به‌هێزه‌مان له‌ده‌سته‌. به‌لاَم ئومێد ده‌كه‌م نه‌گه‌ینه‌ئاستی به‌كاربردنیان چونكه‌ئه‌وه‌گه‌رانه‌وه‌یه‌ بۆخا ڵی سفرله‌هه‌نگاوه‌كان.

له‌درێژه‌ی باسه‌كه‌یداناوبراوده‌ڵێ:گه‌شبینم به‌وه‌ی پێویستمان به‌وه‌نابێ ئه‌و دووكارته‌ به‌كاربه‌رین گفتوگۆئه‌وه‌چاره‌سه‌رده‌كات وئێمه‌ش به‌هیچ جۆرێ ده‌ست له‌پیاده‌كرنی ئه‌و مادده‌یه‌ هه‌ڵناگرین