بڵاوكرایه‌وه له رۆژناتمه‌ی هاوڵاتی ژماره
(230) به‌رواری (29-6-2005) لاپه‌رِه (6)
رِه‌خنه له فیلمی (بی بی) و هاوشێوه‌كانی
... هادی ئه‌مین
هه‌ندێك بۆ به‌ده‌ستهێنانی
به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان ته‌كنه‌لۆژیای قه‌تڵوعام. گازی كیمیاوی. لوغم. بۆمبی
نه‌وه‌ویان به‌رهه‌مهێنا. پاشان هه‌ندێك كه‌سیتر بۆ دابینكردنی بژێوی ژیان
و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان سوودیان له هونه‌ری شاشه‌و فلیمسازی و جیهانی
سینه‌ما و سیدی وه‌رگرت. له رِێگای به‌رجه‌سته‌كردنی توندوتیژی و
شه‌رِانگێزی و به‌كارهێنانی جه‌سته‌ی ئافره‌ت. چونكه به رێگایه‌كی باشی
ده‌زانن بۆ كۆكردنه‌وه‌ی قازانجی ماددی و ناوبانگ به‌ده‌ستهێنان و .
به‌لایانه‌وه كارێكی ئاسانه و پێویستی به بیركردنه‌وه و خۆماندوكردن
نیه. ئه‌وه‌ش سه‌یره كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان كارده‌كه‌ن كه‌چی كاره
خودپه‌رستیه‌كه‌یان ده‌كه‌ن به‌منه‌ت به‌سه‌ر خه‌ڵكه‌وه‌و ده‌ڵێن:
(ده‌مه‌وێت خزمه‌تی هونه‌ری كۆمه‌ڵگاكه‌م بكه‌م!؟) .
كۆمه‌ڵگای ئێمه له‌م سه‌رده‌مه‌دا پێویستی
به كۆمه‌ڵێك هۆكار هه‌یه كه كاربكه‌ن بۆ چاندن و تۆخكردنه‌وه‌ی بنه‌ما و
به‌ها مرۆیی و شارستانیه به‌رزه‌كان وه‌ك: (راستگۆیی. هاوكاری و
پێكه‌وه‌ژیان. په‌روه‌رده‌ی ئاشتی. به‌جێهێنانی ئه‌ركه‌كان. پاراستنی
مافه‌كان. رێزگرتن له یاسا. رێزگرتن له ئافره‌ت. . . ) و . چاره‌سه‌ری
كێشه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بكه‌ن له: (خۆسوتاندن. شه‌رِوشۆر. سه‌رپێچیكردنی
یاسا. كه‌مته‌رخه‌می. گه‌نده‌ڵی. . . ) . به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه
زنجیره‌یه‌ك به‌رهه‌می توندوتیژی و شه‌رِانگێز به‌رهه‌مهاتوون كه هیچ
چاره‌سه‌رو سوودێك پێشكه‌ش به كۆمه‌ڵگا ناكه‌ن و . كارده‌كه‌ن بۆ چاندن و
تۆخكردنه‌وه‌ی ره‌فتار و به‌های نامه‌ده‌نی. به‌های كۆڵان و ناوبازارِ و
سه‌رجاده و دابونه‌ریتی ناپه‌سه‌ند وه‌ك: (فێركردنی درۆ. گاڵته‌كردن و
سوكایه‌تیكردن به‌یه‌كتر له كردار‌و گوفتاردا. ته‌ماشاكردنی ئافره‌ت
به‌چاوێكی نزم و به‌كارهێنانی جه‌سته‌ی وه‌ك كاڵا. شه‌رِه‌شه‌ق.
شه‌رِه‌به‌رد. شه‌رِه‌جنێو. داهبَنان و داتاشینی ناوناتۆره. . . ) .
بۆنمونه و ه‌ك ئه‌م فیلمه به‌ناو كۆمیدیانه: (فه‌رته‌نه. بۆیاخچی.
كۆپی. له‌زگه. عه‌به‌ی سنورداش. . . )
له‌مساڵی (2005) یشدا فیلمی (بی بی) ش
په‌یدابوو. كه له نوسین و ئاماده‌كردن و نواندنی (عیرفانی وه‌ستا محمد)
ه!؟. به‌رێوبه‌ری به‌رهه‌م (به‌یان حه‌مه) یه. به‌رێوبه‌ری هونه‌ری
(ئاسۆ عوسمان) ه. له‌م فیلمه‌دا (16) كه‌س به‌شداری تێداكردوه. كه
ئاشكرانیه ده‌رچووی چ كۆلێژ و په‌یمانگایه‌كی هونه‌رین؟. ئه‌م فیلمه
به‌رهه‌مێكی توندوتیژ و شه‌رِانگێزه و ئه‌و حیواره‌ی كۆتایی (ئافه‌رین
پۆلیس ده‌ستان خۆش بێت. . . ) پارسه‌نگی ئه‌و ره‌فتار و گوفتاره
نامه‌ده‌نیانه ناداته‌وه كه سه‌رتاپای فیلمه‌كه‌ی داپۆشیوه. ئایا چ
سودێك به‌و منداڵانه ده‌گه‌یه‌نن كه ئه‌و سیدیانه ده‌كرِن؟. ئایا
مه‌به‌ست ته‌نها پاره كۆكردنه‌وه‌یه؟
فیلمی (بی بی) له دوو (سیدی) دایه و هه‌مووی
(94) ده‌قیقه‌یه. (34) ده‌قیقه‌ی ره‌فتاری شه‌رِانگێزی و توندوتیژیه له
شه‌رِه‌شه‌قه‌كانی ناو به‌ندیخانه و راورِاوێنه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی
به‌ندیخانه. (10) ده‌قیقه گفتوگۆی توندوتیژه. كه ده‌كاته له‌سه‌دا چل
و چواری ئه‌م فیلمه كۆمیدیه!؟. هه‌روه‌ها (12) ده‌قیقه‌ی گۆرانیه. كه
هه‌ندێكی بریتیه له خواستن و تێكدانی گۆرانیه‌كی هندی. نازانم ئیزنیان
له‌و گۆرانیبێژه هندیانه وه‌رگرتوه تا به‌رهه‌مه‌كه‌ی ئه‌وان
به‌وشێوه‌یه به‌كاربهێنن. خۆ ئه‌گه‌ر ئیزنیان له‌وان وه‌رنه‌گرتبێت. ئه‌وا
ده‌بێت به دزی له بواری هونه‌ریدا.
(به‌رنامه‌ی به‌رنامه) ش ده‌وری خۆی هه‌یه له
داهێنان و داتاشین و بڵاوكردنه‌وه‌ی ناوناتۆره و ووشه‌ی برینداركه‌ر. زمان
و ره‌فتاری نامه‌ده‌نی و شه‌رِانگێزی. كه ئه‌وه‌ش زیان ده‌گه‌یه‌نێت به
په‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان. له‌دوای بڵاوبونه‌وه‌ی برِگه‌یه‌ك كه له
حیوارێكدا ده‌یانووت: "هه‌م سه‌عی ئه‌كه‌ین هه‌م لالی". مامۆستایه‌كی
هاورێم بۆی گێرامه‌وه و ووتی بۆ چه‌ند رۆژێك قوتابیه‌كان خه‌ریكبوون
كورسیه‌كانیان ده‌شكاند. هه‌ڵده‌په‌رین له‌سه‌ر كورسیه‌كان و جانتاكانیان
بۆ یه‌كتر هه‌ڵده‌دا و هاواریان ده‌كرد هه‌م سه‌عی ئه‌كه‌ین هه‌م لالی!؟.
هه‌روه‌ها ئه‌م به‌رنامه‌یه ده‌وری خۆی هه‌یه له سوكایه‌تیكردن
به‌رِه‌مز و ناوه ئاساییه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگا. بۆنمونه چه‌ندین كه‌سمان
هه‌یه ناوی (كاكه‌وڵا) یه. به‌ڵام به‌رنامه‌ی به‌رنامه له داهێنانێكیدا
سوكایه‌تیپێكردو كردی به (كه‌وڵه‌مه‌رِ) !؟
هۆكانی راگه‌یاندن و كاری كۆمیدی و فیلم
به‌رهه‌مهێنان و سیدی بلاَ و كردنه‌وه به‌شێكن له خزمه‌تگوزاری
كۆمه‌ڵایه‌تی. پێویسته له خزمه‌ت كۆمه‌ڵگادابن نه‌ك له خزمه‌ت
به‌رژوه‌ندی هه‌ندێك كه‌سدا. فیلم و كاری كۆمیدی پێش ئه‌وه‌ی جوڵه و ده‌نگ
و رِه‌نگ بێت. پێش ئه‌وه‌ی بازرگانی و كاسپیكردن بێت. پێویسته خاوه‌نی
په‌یامی كۆمه‌ڵایه‌تی ئیجابی بێت و . كاربكات بۆ به‌هێزكردنی به‌ها
مه‌ده‌نی و شارستانیه‌كان. خۆئه‌گه‌ر وه‌ك بازرگانی و كاسپیكردنیش بكرێت
ئه‌وا هه‌موو بازرگانی و كاسپیه‌ك كۆمه‌ڵێك یاسا و بنه‌مای خۆی هه‌یه كه
واده‌خوازێت بازرگانیه‌كه نه‌بێته زه‌ره‌ر بۆ كۆمه‌ڵگا.
كۆمیدی واته كارێك كه مرۆڤ بخاته هه‌ستێكی
خۆش و بیكاته پێكه‌نین. ئایا درۆكردن و قسه‌ی ناوناتۆره و سوكایه‌تیكردن
به‌ره‌مزێكی ئاسایی ناو كۆمه‌ڵگا ده‌بێته بابه‌تی كۆمیدی؟. ئایا كۆمیدی
به شه‌رِه‌شه‌ق و شه‌رِه‌به‌رد و . ره‌فتار و گوفتاری توندوتیژ و
شه‌رانگێزی ده‌كرێت؟
توندووتیژی كاتێك دێته‌دی كه مرۆڤ توانای
به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه‌كانی خۆی و ئیقناعكردنی به‌رامبه‌ری نامێنێت. بۆیه
په‌ناده‌باته‌به‌ر هۆكاری نادروست له فشاری ماددی. جه‌سته‌ی. نه‌فسی. به
كردار‌و گوفتار به مه‌به‌ستی سه‌رخستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خوود با
له‌سه‌ر حسابی كۆمه‌ڵگاشبێت. شه‌رِانگێزیش ئاره‌زوی ئازاردان و
ده‌ستدرێژیه بۆ سه‌ر مافی كه‌سانیتر به شێوازی جۆراوجۆر. ئه‌م ره‌فتار و
به‌هایانه‌ش. ره‌فتار و به‌های سه‌رجاده و كۆڵان و ناوبازارِن. نه‌ك
به‌های ئینسانی و كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و شارستانی و . ناكرێت ئه‌م ره‌فتار و
به‌هایانه بۆ بابه‌تی كۆمیدی به‌كاربهێنرین.
ئه‌گه‌ر مامۆستایه‌ك هه‌ڵه‌یه‌ك بكات چه‌ند
قوتابیه‌ك زه‌ره‌رده‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر پزیشكێك هه‌ڵه‌یه‌ك بكات نه‌خۆشێك
زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌سانێك به‌ناوی هونه‌ره‌وه
به‌رهه‌می هه‌ڵه و نه‌گه‌تیف بڵاوبكه‌نه‌وه ئه‌وا كۆمه‌ڵگایه‌ك.
نه‌وه‌یه‌ك زه‌ره‌رمه‌ندده‌بن. به‌تایبه‌ت منداڵان و نه‌وجه‌وانان.
ده‌رئه‌نجامی ئه‌و هونه‌رو رِاگه‌یاندنه شێواو
و نامه‌سۆلانه‌یه كه ژیانی مرۆڤایه‌تی پرِبوه له شه‌رِو تاوانكاری و .
سه‌ربرِین. ته‌قاندنه‌وه. فرِاندنی فرۆكه‌و كه‌سانی مه‌ده‌نی. چونكه
ده‌بنه رێنیشانده‌ری بینه‌ران بۆ كردنی كاری تاوانكاری و . ده‌رون و
كه‌سێتی بینه‌ر تێكده‌ده‌ن و ئارِاسته‌ی جوانبینی و چێژوه‌رگرتنیان
ده‌شێوێنن. تا و ایانلێده‌كات كه چێژببینن له سه‌یركردنی جۆره‌كانی
توندووتیژی و شه‌رِانگێزی و ده‌رچوون له یاسا‌و ئازاردان و سوكایه‌تیكردن
به كه‌سانیتر.
ده‌گێرِنه‌وه كابرایه‌كی خوێنرِێژ هه‌بووه به
گوولله‌ی تفه‌نگه‌كه‌ی خه‌ڵكی كوشتووه‌و و وتویه‌تی بزانم چۆن ده‌مرێت.
به‌وه‌ش هه‌ستی به خۆشیكردوه‌و چێژی وه‌رگرتووه و پێكه‌نیوه. زۆرێك له‌و
به‌رنامه و فیلمه به‌ناو كۆمیدیانه‌ش هه‌مان هه‌ست و حه‌ز لای بینه‌ر
دروستده‌كه‌ن. حه‌زی شه‌رِانگێزی و تێكدان و ئاژاوه‌نانه‌وه. شه‌رِه‌شه‌ق
و شه‌رِه‌جنێو دوباره‌كردنه‌وه‌ی ناوناتۆره‌كان.
هه‌رچه‌ند مامۆستا و ده‌زگا و میدیا
تایبه‌ته‌كانی په‌روه‌رده و پێگه‌یاندن زۆر ماندووده‌بن بۆ دروستكردنی
ژینگه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی ته‌ندروست بۆ منداڵان و نه‌وجه‌وانان و
دورخستنه‌وه‌یان له ژینگه‌ی ناته‌ندروستی كۆلان و سه‌رجاده. بۆئه‌وه‌ی
نه‌وه‌یه‌كی رۆشنبیر و ئاشتیخواز و پێبگه‌یه‌نن كه دووربن له لادان و
شه‌رِانگێزی. به‌ڵام كاتێك منداڵان و نه‌وجه‌وانان سه‌یری ئه‌وجۆره
به‌رهه‌مه سلبیانه‌ده‌كه‌ن. وه‌ك ئه‌وه‌وایه كه بچنه ژینگه‌یه‌كی
ناته‌ندروستی كۆڵان و بازارِه‌كانه‌وه و . چونكه كاریان تێده‌كات و فێری
دنیایه‌ك ره‌فتار و به‌های سه‌ركۆڵانیان ده‌كه‌ن. كه ته‌نانه‌ت له
كۆڵانه‌كانیشدا به و جۆره فێرنابن.
. له‌توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكیدا
ده‌ركه‌وتووه كه له‌سه‌دا شه‌ستی ئه‌و نه‌وجه‌وانانه‌ی كه به‌تاوان
گیراون بیرۆكه‌ی ره‌فتاره تاوانكاری و دوژمنكارانه‌كه‌یان له ته‌له‌فزیون
و فیلمه توندوتێژه‌كانه‌وه وه‌رگرتووه و . ئاماژه به‌وه‌شده‌كات كه
شه‌رِوشۆر و ئاژاوه‌ی منداڵان ده‌گه‌رێته‌وه بۆ فیلمه توندوتیژو
شه‌رِانگێزیه‌كان. (1)
هه‌روه‌ها له كوردستانی خۆشمان‌دا له
توێژینه‌وه‌كه‌ی دكتۆر (نوری یاسین هه‌رزانی) دا. كه نمونه‌ی
توێژینه‌وه‌كه‌ی (300) كه‌سه له‌سه‌دا حه‌فتاونۆیان وه‌لاَمیان به
(به‌ڵێ) داوه‌ته‌وه بۆ به‌راستدانانی یه‌كێك له گریمانه‌كانی
توێژینه‌وه‌كه. كه ئه‌م گریمانه‌یه: (كاتێك هۆكانی راگه‌یاندن پرِبێت
له كاری توندوتێژی و تاوان. ئه‌وا ده‌بنه هۆیه‌كی راسته‌وخۆ بۆ تاوان و
لادان) (2) .
بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌و جۆره به‌رهه‌مه سلبی
و شه‌رانگێزیانه نیشانه‌ن بۆ لاوازی هه‌ستی به‌رپرسیارێتی به‌رامبه‌ر به
كۆمه‌ڵگا و به‌رامبه‌ر به خودا. كه ئه‌م دوو هه‌سته ته‌واوكه‌ر و
هاوشێوه‌ی یه‌كن. هه‌ستی به‌رپرسیارێتیش زۆرگرنگه بۆ رێكخستنی ژیانی
كۆمه‌ڵگا. هه‌ستی به‌رپرسیارێتی به‌رامبه‌ر به كۆمه‌ڵگا واده‌خوازێت كه
مرۆڤ هه‌ر ئیشوكارێك بكات. پێویسته به‌رژه‌وه‌ندی كۆمه‌ڵگا له
به‌رچاوبگرێت. نابێت بیر له پێشخستن و ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی
خۆمانبكه‌یه‌نه‌وه له‌سه‌ر حسابی كۆمه‌ڵگا. هه‌ستی به‌رپرسیارێتیش
به‌رامبه‌ر به خودا له بواری كۆمه‌ڵایه‌تیدا واده‌خوازێت كه مرۆڤ به‌هیچ
جۆرێك كار و گوفتاری نائینسانی و شه‌رِانگێز و زیانبه‌خش نه‌كات و مافی
ئه‌وانیتر پێشێل نه‌كات. به‌ڵام به‌داخه‌وه لای ئێمه هیچ هه‌ستێكی
به‌رپرسیارێتی كاری پێناكرێت.
هه‌روه‌ها بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌و به‌رهه‌مانه
نیشانه‌یه بۆ لاوازی ئاستی زانستی و رِۆشنبیری. هه‌ربۆیه پێویستمان به و
وشیاری كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه. تا دایكان و باوكان ئاگاداربن به زیانه‌كانی
ئه‌و به‌رهه‌مانه و . نه‌وه‌كانیان بپارێزن له‌و سیدی و فلیمه سلبیانه.
چونكه بوونه‌ته میدیایه‌كی سلبی كاریگه‌ر بۆ منداڵان و . به‌زۆری منداڵان
و نه‌وجه‌وانان ده‌یكرِن. به‌ڵام بابه‌ته‌كانیان له ئاست دنیای مندالڕ و
نه‌وجه‌واندانیه. ئه‌و و وته‌و رِه‌فتاره شه‌رِانگێز و خراپانه كه
تێكه‌ڵكراون به هه‌ندێ گۆرانی و هه‌زه‌لیات ده‌چێته مێشك و لاشعوریان و .
منداڵ و نه‌وجه‌وانیش كه‌متر توانای هه‌ڵسه‌نگاندنیان هه‌یه و زووتر
كاریگه‌رده‌بن و . به‌هۆی لاسایكردنه‌وه‌یان بۆ ده‌وه‌ر و رۆڵی نا و
فیلمه‌كان و ایانلێدێت كه نه‌گونجێن له‌گه‌ڵ و اقیعدا.
به‌رپرسی یه‌كه‌میش له بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌و
به‌رهه‌مه سلبیانه وه‌زاره‌ت و به‌رێوبه‌رێتی رۆشنبیریه. چونكه كاتێك
كه‌سێك به‌رهه‌مێكی شه‌رِانگێز و ناشارستانی و سلبی به‌رهه‌مدێنێت. ئه‌گه‌ر
رۆشنبیرانی وه‌زاره‌ت و به‌رێوبه‌رایه‌تی رۆشنبیری بێده‌نگبن لێی. یان
ره‌زامه‌ندی بۆبكه‌ن. ئه‌وا بێگومان كه‌سه به‌رهه‌مهێنه‌كه‌ش
به‌رهه‌مه‌كه‌ی خۆی لێده‌بێته كارێكی زۆرباش. چونكه ئه‌و ده‌زگایه رازی
و بێده‌نگن. هه‌روه‌ها ده‌زگا هونه‌ریه‌كان و كه‌ناڵه‌كانی ناوخۆش به‌رپرسن
له بڵاوبونه‌وه‌ی به‌رهه‌می توندوتیژ. هه‌ندێك كه‌ناڵ دیعایه بۆ
به‌رهه‌مه‌كان ده‌كه‌ن. وادیاره ئه‌وه‌ی به‌لایانه‌وه گرنگه پاره
ده‌ستكه‌وتنه له دیعایه‌دا نه‌ك خزمه‌تی كۆمه‌ڵگا؟
پوخته‌ی ئه‌م باسه ئه‌وه‌یه كه له‌م
سه‌رده‌مه‌دا فیلم و سیدی و كاره هونه‌ریه‌كان به‌پله‌یه‌كی زۆربه‌رز
كارده‌كه‌نه سه‌ر پرۆسه‌ی پێگه‌یاندنی كۆمه‌ڵایه‌تی (التنشئه
الاجتماعیه) . چونكه مرۆڤ له ژینگه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كه‌یه‌وه فێری ووشه
و ئاخاوتن و هه‌موو ره‌فتاره‌كان ده‌بێت. ژینگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێمه‌ش پرِن
له فیلم و سیدی. ئه‌گه‌ر به‌رنامه و فیلمه‌كان به‌رهه‌می ئیجابی و
په‌روه‌رده‌ی ئاشتی و شارستانی په‌خشبكه‌ن ئه‌وا ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگاش ئه‌و
به‌ها و په‌روه‌ردانه وه‌رده‌گرن. به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه ئه‌گه‌ر به‌ها و
ره‌فتاری نامه‌ده‌نی و شه‌رِانگێزی په‌خشبكه‌ن ئه‌وا كۆمه‌ڵًگا
به‌ئاراسته‌ی تاوان و نائارامی كۆمه‌ڵایه‌تی ئاراسته‌ده‌بێت. واته له‌م
سه‌رده‌مه‌دا بۆدیاریكردنی ره‌گ و رِیشه‌ی هه‌موو لادان و نائارامیه‌كی
كۆمه‌ڵایه‌تی پێویسته پشكنین بكه‌ین بۆ هۆكانی راگه‌یاندن. سیدی و فیلم!
هه‌ربۆیه كاری هونه‌ری و فیلم به‌رهه‌مهێنان و سیدی بڵاوكردنه‌وه كارێكی
زۆر ووردو حه‌ساسه. ئه‌وانه‌ی له‌و بواره‌دا كارده‌كه‌ن پێویسته ئاستی
به‌رپرسیارێتی و ئاستی رۆشنبر و زانستیان زۆر به‌رزبكه‌نه‌وه.
په‌راوێزی سه‌رچاوه:
(1) نامه‌ی ماسته‌ر (دور التلفزیون فی قیم
الاسره. وعد ابراهیم خلیل الامیر. الموێل. 1999. لاپه‌رِه: 25) .
(2) الاعلام والجریمه. د: نوری یاسین هرزانی.
مگبعه: جامعه ێلاح ا‌لدین. اربیل. 2005. لاپه‌ره: 242.