له‌به‌كارهێنانی ئینته‌رنێتیشدا ناكۆكین!. . هه‌رده‌وان نه‌قشبه‌ندی*
هه‌ر كه گوێبیستی ده‌سته‌واژه‌ی (هاكرز و تۆقاندن) ده‌بین یه‌كسه‌ر
دڵه‌رِاوكێ ئه‌مانگرێت و توشی ترس و تۆقاندنێكی زۆرمان ده‌كات ئیتر بی
ئه‌وه‌ی هیچ جۆره پۆلێن و پێوه‌رێكمان هه‌بێت بۆ ئه‌و به‌كارهێنه‌رانه‌ی
كه كار له‌سه‌ر ئه‌م زانسته‌ده‌كه‌ن. هه‌موویان به‌یه‌ك چاو ته‌ماشا
ده‌كرێن و به‌دێوه‌زمه‌ی جیهانی ئای تی ناوزه‌ند ده‌كرێن. من هه‌وڵده‌ده‌م
كورته باسێكی ئه‌و زانسته بكه‌م و باس له‌هۆكاره‌و پاڵنه‌ره‌كانی
سه‌رهه‌ڵدان و بلاَو بوونه‌وه‌ی ئه‌م زانسته گرنكه بكه‌م له‌گه‌ڵ
جۆره‌كانی چونكه ئێستا زانستی (هاكینگ) بووه‌ته به‌شێكی سه‌ره‌كی جیهانی
ئای تی. پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست به بابه‌ته‌كه‌م بكه‌م لای هه‌موومان ئاشكرایه
كاتێك كه زانستێكی نوی په‌یدا ده‌بێت لایه‌نی باشه‌و لایه‌نی خراپه‌ی
تێدایه ئیتر جۆر‌و شێوازی سوودوه‌رگرتن له‌و زانسته ئه‌كه‌وێته سه‌ر
ئه‌وانه‌ی كه ئه‌و زانسته به‌كارده‌هێنن. ئایا بۆ چ مه‌به‌ستێك
به‌كاریده‌هێنن بۆ خزمه‌تكردن و به‌ره‌وپێشچونی كۆمه‌ڵگای مرۆیی یاخود بۆ
تێكدانی!؟. به‌لاَم به‌داخه‌وه هاكه‌رز لای به‌كارهێنه‌رانی كورد به‌مانای
دزینی ئیمه‌یڵی یه‌كتر دێت كه‌ئه‌مه به‌شێكی زۆر بچوك و كه‌م سوودی زانستی
هاكینیگه (Hacking)
. بۆیه منیش به‌و ئومێده‌م كه‌ته‌ماشایه‌كی دوورتری ئه‌م زانسته گرنگه
بكه‌ن بزانن مانای هاكه‌رزی رِاسته‌قینه چییه؟!
جارێكی تریش ئه‌ڵێم به‌داخه‌وه بۆ ئه‌و به‌كارهێنه‌ره كوردانه‌ی
كه‌ناویان له‌خۆناوه هاكه‌رز من پێیان ده‌ڵێم سه‌یركه‌ن بزانن جیهان
چیده‌كات. سه‌یری دراوسێكانتان بكه‌ن. سه‌یری عه‌ره‌ب بكه‌ن كه له‌هیچ
شتێك یه‌كناگرن و خۆیان له‌ناو خۆیان دوژمنی یه‌كترن به‌لاَم له‌ناو
ئینته‌رنێتدا بزانه هاكه‌رانی عه‌ره‌ب چی ده‌كه‌ن چۆن كۆمه‌ڵێكیان
پێكهێناوه به‌ناوی (كۆمه‌ڵه‌ی جیهاد) ه‌وه دژی یه‌هودییه‌كان كارده‌كه‌ن
و رِۆژانه چه‌نده‌ها سێرڤه‌ری یه‌هودیه‌كان هاك ده‌كه‌ن
له‌به‌رامبه‌ریشه‌وه ئه‌وانیش چه‌نده‌ها كاری وه‌ك ئه‌وان ئه‌كه‌نه‌وه
به‌رامبه‌ر عه‌ره‌ب ئه‌وه‌تا هه‌فتانه سایتی جه‌زیره هاك ده‌كرێت. ئێمه‌ی
كورد له‌جیهانی (ئای تی) یش دوژمنانمان جێهێشتووه‌و براكوژی ده‌كه‌ین
ته‌نها بۆ خۆمان ئازاین و هیچی ترنا. من له‌و به‌كارهێنه‌رانه ده‌پرسم
كه‌ناویان له‌خۆناوه هاكه‌رز تائێستا نه‌ك سێرڤه‌رێك به‌ڵكو توانیویانه
ئیمه‌یڵی توركێك هاك بكه‌ن كه‌ئێستا گه‌وره‌ترین دوژمنی كورده و هه‌رده‌م
له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان كه‌كورد نه‌بێته ده‌وڵه‌ت. وه‌لاَمی ئه‌م پرسیاره بۆ
ئه‌وان جێده‌هێڵم.
هاكینگ (Hacking)
وشه‌یه‌كی ئینگلیزییه‌و به‌واتای كاری سیخورِی یاخود سنور به‌زاندن و ده‌ست
به‌سه‌راگرتن. كاتێك كه‌سانی رێپێنه‌دراو هه‌ڵده‌ستن به‌كردنه‌وه و
چونه‌ژووره‌وه‌ی سیستمی كارپێكردنی كۆمپیوته‌ری به‌كارهێنه‌رێك
به‌رِێگایه‌كی نایاسایی. وه به‌وكه‌سه‌ش ده‌وترێت هاكه‌رز (Hacker)
كه ئه‌مكاره ئه‌نجام ده‌دات. كه‌واته ده‌توانین پێناسه‌ی هاكه‌رز بكه‌ین
به‌وه‌ی كه (توانایه‌كه بۆ گه‌یشتن به ئامانجێكی دیاری كرا‌و
به‌رِێگایه‌كی نایاسایی له‌رِێگه‌ی كه‌لێنه‌بێهزه‌كانی تایبه‌ت به‌سیستمی
پاراستنی ئامانجه‌كه) .
ئه‌م زانسته له‌ساڵی نه‌وه‌ته‌كانه‌وه په‌ره‌ی سه‌ندو بلاَوبووه‌وه
له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك كه‌ده‌توانم له‌م خالاَنه‌ی لای خواره‌وه كۆیان
بكه‌مه‌وه.
*هۆكاره‌كانی سنور به‌زاندن و پاڵنه‌ره‌كانی
ده‌توانین هۆكاره‌كانی سنور به‌زاندن له‌م سإ خاڵه‌ی خواره‌وه
كۆبكه‌ینه‌وه:
1.
پاڵنه‌ری سیاسی و عه‌سكه‌ری: وه‌ك ئاشكرایه كه‌پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیا
به‌شیوه‌كی گشتی پشتیان به‌به‌كارهێنانی سیستمی كۆمپیوته‌ر به‌ستووه
له‌زۆربه‌ی بواره جیا جیاكاندا. هه‌ر له‌سه‌ره‌تای جه‌نگی سارد‌و جه‌نگی
زانیاری و سیخورِی له‌نێوان هه‌ردوو ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی
سه‌ره‌كی پشت به‌ستراوه به‌كۆمپیوته‌ر بۆ سنور به‌زاندن له‌پێناوی
وه‌ده‌ست هێنانی زانیاری سیاسی و عه‌سكه‌ری و ئابوری.
2.
پاڵنه‌ری بازرگانی: وه‌ك ئاشكرایه هه‌موو كۆمپانیا بازرگانه گه‌وره‌كان
له‌نێوان خۆیاندا له‌ململانێیه‌كی به‌رده‌وامدان له‌پێناوی وه‌ده‌ست هێنانی
زۆرترین سوودو قازانج هه‌ر له‌م رِوانگه‌یه‌شه‌وه له‌ئامارێكی تازه‌دا
ده‌ركه‌وتووه كه‌رِۆژانه زیاتر له په‌نجا هه‌وڵی سنور به‌زاندن ئه‌درێت
له‌نێوان كۆمپانیا بازرگان
ییه
گه‌وره‌كانی جیهاندا.
3.
پاڵنه‌ری تاكی: یه‌كه‌م هه‌وڵی سنور به‌زاندنی تاكی به‌ده‌ركه‌وت له‌لایه‌ن
قوتابیانی زانكۆكانی ولإته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌مه‌به‌ستی
ده‌رخستنی تواناكانیان بۆ هاك كردنی كۆمپیوته‌ری هاورِێكانیان.
به‌مه‌شه‌وه نه‌وه‌ستا به‌ڵكو چه‌ندین گروپ و تاقمی هاكه‌رز
هاتنه‌كایه‌وه نه‌ك به‌مه‌بستێكی بازرگانی به‌ڵكو زۆربه‌یان بۆ تۆڵه
سه‌ندنه‌وه ئه‌مكاره‌یان ئه‌نجام ده‌دا. هه‌ندێك له‌پرۆگرامسازه‌كانی
كۆمپانیا گه‌وره‌كانی ئه‌مریكا به‌هۆی ده‌ركردنیان له‌سه‌ر كاره‌كانیان
وایان لێهات كه‌هه‌رده‌م له‌هه‌وڵی سنوربه‌زاندن و تێكدانی هه‌موو
ئه‌وشتانه بن كه‌ده‌كه‌وێته به‌رده‌ستیان به‌مه‌به‌ستی تۆڵه
سه‌ندنه‌وه. بۆیه له‌م رِووه‌وه زۆر له‌هاكه‌رزه لێهاتوه‌كان
ده‌ستگیرده‌كران و دوای وتوێژ له‌گه‌ڵیان له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئه‌مریكیه‌وه
داده‌مه‌زرێنران به‌مه‌به‌ستی رِاوه‌دونانی هاكه‌رز له‌جیهان و ده‌ست
نیشانكردنی شوێنه‌كانیان.
*
هاكه‌رزه‌كان كێن؟
ئه‌و كه‌سانه‌ن كه ده‌ست به‌سه‌ر ئامێره‌كه‌تدا ده‌گرن و
ئه‌توانن هه‌موو فایله‌كانی ناو كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت ببینن یان بیدزن و
كۆمپیوته‌ره‌كه‌شت تێك بده‌ن. به‌و شێوه‌یه‌ش ئه‌بنه هاكه‌رز (جاسووس) و
ده‌توانن هه‌رچییه‌ك تۆ ده‌یكه‌یت له‌رِێی ئینته‌رنێته‌وه‌بیبینن و
ئه‌وانیش چه‌ند جۆرێكن:
*
جۆره‌كانی هاكه‌رز:
1. لێهاتووه‌كان (محترف) : ئه‌وانه‌ن كه‌هه‌ڵگری برِوانامه‌ی زانكۆیی
به‌رزن له‌بواری كۆمپیوته‌ر وه‌كاریان شیكردنه‌وه‌ی سیستم و
پرۆگرامسازییه. وه زۆریش شاره‌زان له سیستمی كارپێكردن و زانیاری
ته‌واویان هه‌یه له‌سه‌ر هه‌موو شته شاراوه‌كان و هه‌ربۆشاییه‌ك وه‌یان
هه‌ربێهزیه‌ك كه هه‌یه. ئه‌مجۆره‌یان له‌ئه‌مریكاو ئه‌وروپان.
2. ئاره‌زوومه‌نده‌كان: ئه‌وانه‌ن كه هه‌ڵگری برِوانامه‌یه‌كی زانستین
كه‌یارمه‌تیان ده‌دات بۆ وه‌رگرتنی زانیاری و خوێندنه‌وه‌ی كتێبی بیانی
ئاره‌زوویه‌كی زۆریان هه‌یه له‌زانینی پرۆگمسازی و سیستمی كارپێكردن بۆیه
به‌رنامه‌ی ئاماده‌كراو به‌كارده‌هێنێن به‌لإم په‌ره‌ی پێده‌دات له‌و
رِوه‌وه‌ی كه‌پێویستیه‌تی له‌وانه‌یه بتوانإ شیفره‌ی به‌رنامه‌كه‌ش بشكێنإ
بۆ ئه‌وه‌ی بلإوی بكاته‌وه به‌خۆرِایی ئه‌م جۆره‌یان له‌م دوو سإ
سالاَنه‌ی دوایی زۆر په‌ره‌یان سه‌ندو بلاَو بوونه‌وه له‌به‌ر دوو هۆ:
یه‌كه‌میان له‌به‌ر بلإوبوونه‌وه‌ی به‌رنامه یاریده‌ده‌ره‌كان و ئاسانی
به‌كارهێنانیان. دووه‌م گرانی پاره‌ی ئه‌و پرۆگرامانه‌ی كه‌كۆمپانیاكان
به‌رهه‌میان ده‌هێنا بۆیه وایكرد كه‌رِێگایه‌كیتر به‌كار ببێنن بۆ ده‌ست
كه‌وتنی ئه‌مجۆره پرۆگرامانه به‌نرخێكی زۆر كه‌متر له‌نرخه ئه‌ێڵیه‌كه‌ی
بۆیه ئه‌مانیش دابه‌ش ده‌بن بۆ دوو گروپ:
پسپۆره‌كان (خبیر) : ئه‌وانه‌ن كه‌سنور ده‌به‌زێنن به‌بإ هیچ زیان و
زه‌ره‌ێك. به‌س حه‌ز ده‌كات كۆنترۆڵی سیستمه‌كه‌ت بكات.
سه‌ره‌تاییه‌كان (مبتد و ) : ئه‌وانه‌ن كه‌به‌ته‌واوی پرۆگرامه‌كان نازانن
به‌لإم شاره‌زاییه‌كی سه‌ره‌تاییان هه‌یه له‌به‌كارهێنانی ئه‌جۆره‌یان
ترسناكترین جۆری هاكه‌رزه چونكه حه‌ز ده‌كات پرۆگرامه هێرشبه‌ره‌كه‌ت
له‌سه‌رت تاقیبكاته‌وه‌و بێئه‌وه‌ی شاره‌زایی ته‌واوی هه‌بێت
له‌به‌كارهێنانی پرۆگرامه‌كه. به‌هه‌رِه‌مه‌كی پرۆگرامه‌كه به‌كاردێنێت و
بۆیه زۆرجار تۆشی تێكدانی زۆرمان ده‌كات.
*پسپۆرِی كۆمپیوته‌ر و ئینته‌رنێت-هه‌ولێر
|