کۆچی دوایی جه‌نگاوه‌رێکی هونه‌رمه‌ند مامۆستا جه‌زا فه‌ریق ... ده‌رسیم
موحه‌مه‌د
له سه‌ره‌تای مانگی
حه‌وتی ئه‌مساڵدا هونه‌رمه‌ندێکی به‌رزی گه‌له‌که‌مان
مامۆستای نه‌مر جه‌زا
فه‌ریق به‌هۆی مردنێکی کتوپڕییه‌وه له ته‌مه‌نی چل و نۆ ساڵیدا ماڵئاوایی
لێ کردین به‌وه‌ش نه‌ته‌وه‌که‌مان که‌سایه‌تیه‌کی
هونه‌رمه‌ند و تێکۆشه‌ری
له ده‌ست چوو که تابلۆ هونه‌رییه‌کانی ئه‌م
هونه‌رمه‌نده نه‌مره زیاتر له سی
ساڵ بێناسێک بوو بۆ ناساندن و گه‌یاندنی هاواری نه‌ته‌وه‌که‌مان به‌ره‌و
جیهان. زرێپۆش بوو بۆ پاراستنمان له شه‌ڕ و دڕنده‌یی دوژمنان وه تا ئێستاش
چه‌نده‌ها گاله‌ری و پیشانگای نه‌مساوی
و ئه‌وروپی تابلۆ به‌نرخه‌کانی
مامۆستا جه‌زا له خۆ ده‌گرێت. مامۆستا جه‌زا له ساڵی 1956 له هه‌ڵه‌بجه‌ی
شه‌هید له دایک بووه‌که ئه‌وسا باوکی له سلێمانییه‌وه به‌وه‌و هه‌ڵه‌بجه
ڕۆشتووه به کاری
فه‌رمانبه‌رێتی وه مامۆستا جه‌زای نه‌مر خوێندنی سه‌ره‌تای
و تا ئاماده‌یی
له کوردستان ته‌واو کردووه و وه ساڵی 1975 تا 1980
ئه‌کادیمییه‌ی هونه‌ره جوانه‌کانی له شاری به‌غداد ته‌واو کردوه وه هه‌ر
له عێراق
له چه‌نده‌ها پیشانگای وێنه‌ی شێوه‌کاری به‌شداری ده‌کات و
خه‌ڵاتی
به‌رز به ده‌ست ده‌هێنێت وه له ساڵی 1985 له‌به‌ر توندوتیژی
ڕژێمی
به‌عسی دڕنده ڕووده‌کاته هه‌نده‌ران سه‌ره‌تا له ئێران وه پاشان
ساڵی
1988 ده‌گاته وڵاتی نه‌مسای فیدراڵی وه له‌وێش هه‌ر زیاتربه‌رده‌وام ده‌بێت
له خه‌باتی هونه‌ری و گه‌یاندنی ده‌نگی زوڵاڵی
گه‌له‌که‌مان له ڕێی
هونه‌ره‌که‌یه‌وه به
ئه‌وروپییه‌کان.
له ساڵی 1993 له یه‌کێک له په‌یمانگا به‌رزه هونه‌ریه‌کانی شاری
ڤیییه‌ناپله‌ی ماجیسته‌ر به ده‌ست دێنێت وه پاشان زیاتر ده‌که‌وێته
خه‌باتی
هونه‌ری له هونه‌ری شێوه‌کاری و په‌یکه‌رتاشی و نیگارکێشی
به‌شێوه‌یه‌ک
له زۆربه‌ی گاله‌ری و پیشانگا هونه‌ریه‌کانی نه‌مسا و ئه‌وروپا
ناوی کورد و ناوی تابلۆکانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده له خۆ ده‌گرت. هونه‌رمه‌ندی
نه‌مر له مانگی شه‌شی ئه‌مساڵی 2005 به نیازی سه‌ردانده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ
کوردستان وه له شه‌وی پێنج له‌سه‌ر شه‌شی ته‌موزی2005 سه‌عات 23:15 دڵی له
وه‌ستان ده‌که‌وێت و ماڵئاواییمان لێده‌کات که هێچ که‌سێک پێشبینی ئه‌و
جۆره مه‌رگه‌ی نه‌ده‌کردوه به‌و جۆره نه‌ته‌وه‌که‌مان هونه‌رمه‌نێکی
جه‌نگاوه‌ری به‌رزی له ده‌ست چوو که خاوه‌نی خه‌باتێکی سه‌ختی هونه‌ری بێ
وچان بوو به‌ڵام گیانی هونه‌رمه‌ندی نه‌مر له دڵی هه‌موو کوردێکدایه و
ئه‌ستێره‌ی گه‌شاوه‌ی هه‌ر به‌رزه و به‌نرجه به‌جۆرێک کاکه
جه‌زای نه‌مر
وه‌کو ئه‌و ئه‌ستێره گه‌شه‌یه‌یه له ئاڵاکه‌ی کوردستاندایه
که ڕۆژانه پتر له
په‌نجا ملیۆن کورد ئه‌ڕونن تێی و هیوایان پێیه‌تی. هونه‌رمه‌ندی نه‌مر له
کوردستان و هه‌نده‌ران چه‌نده‌ها پرسه‌ی
به‌نرخ و به‌ڕێزی بۆ ڕاگیرا وه
له‌وانه له شاری ڤییه‌نا له ڕۆژی10/07/2005 کۆمه‌ڵگای کوردی له باره‌گای
فیدراسیۆنی کوردی
پرسه و کۆڕی ماته‌مینیه‌کی به‌رزی بۆ ڕاگیرا که وێنه‌ی
تابلۆکانی
نه‌مر هۆڵی پرسه‌که‌ی دره‌وشاندبوو وه په‌یتا په‌یتا
کوردان
په‌ژاره‌ی خۆیان ده‌رده‌بڕی به‌رامبه‌ر به ماڵئاوایی ئه‌م
نه‌مره
هه‌زا سڵاو له گیانی پاکی هونه‌رمه‌ندی تێکۆشه‌ر مامۆستا
جه‌زا
هیوادارین له خوای گه‌وره به‌هه‌شتی به‌رین بکات به جێگایئه‌م نه‌مره
وه به ناوی کوردانی دانێشتووی نه‌مسا پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاڕاسته‌ی
که‌س و کار و بنه‌ماڵه‌ی
هونه‌رمه‌ندی نه‌مر مامۆستا جه‌زا فه‌ریق و وه
ئاڕاسته‌ی نه‌ته‌وه‌که‌مان و خۆمانیشی ده‌که‌ین که هاوڕێیه‌کی
خۆشه‌ویستی
هه‌موومان بوو
......
انا لله وانا الیه را‌جعون
به‌روار 11/07/2005
ده‌رسیم موحه‌مه‌د - ڤییه‌نا -
|