دین و دیموكراسی .... جه‌مال عه‌زیز

 

تێبینی. . ئه م بابه ته باسێكی كورته له سه ر دین و دیموكراسی له و 3 قۆناغه گرنگه ی سه رهه ڵدا نی ئه دوێت. .

له سه ره تایی ژیانی هه موو جووڵانه وه دینیه كان و سه رهه ڵدانیان وه ك ڕزگاری وباشكردنی گوزه ران بۆ موۆڤایه تی خۆ ده خه نه به رچاو. دین به چه ند قۆناغێكدا گوزه ر ئه كات. .

1- قۆناغی سه ر هه ڵدا ن و بڵاوكردنه وه ی.

2- قۆناغی بانگهێشت وخستنه ڕووی ئامانجه كان.

3 - قۆناغی ڕاكێشان وبه ره نگار بوونه وه دانانی سزاكان بۆ كه سانی غه یره دین. . . بۆ باسێكی وا ئه بێت ئێمه به شێوه یه كی زانستی چۆنیه تی سه ر هه ڵدا ن و هۆكاره كانی گه شه سه ندنی هه ڵبسه نگێنین پاشان ئه توانین به راورد بكه ین له نێوان دین و دیموكراسی دا. هه روه ها هه ڵسه نگا ندنی باوه ڕ بوونی دین به ژیانی دیموكراسی چونكه ئه م دوو فكره یه یان ئه م دوو بۆ چونه تاكو ڕاده یه كی زۆر دژ به یه كن. بۆ زیاتر شیكردنه وه ی دین و چۆنیه تی ژیان و سه ر هه ڵدا نی باس له و 3 قۆناغه ده كه ین كه به بنچینه ی دین دا ئه نرێ. 1- قۆناغی سه ر هه ڵدا ن و بڵاو كردنه وه ئه م قۆناغه به سه ره تایی ژیان گه شه سه ندن دیاری ئه كرێ له به رئه وه ی هه موو دینێك پشت ئه ستوور بووه به گونجاوی ناوچه كه. یاخود گونجاوی ناوچه كه و بیر كردنه وه ی مرۆڤ و ڕاده ی ڕۆشنبیریان ئه مه ش ئه گه ڕێته وه بۆ خۆ بووژاندنه وه و نوێ كردنه وه ی ئه و بازنه یه ی كه میتۆدو به ر نامه كانی تێدا ئه سووڕێته وه هه روه ها فراوان كردنی سنوری سه ر هه ڵدا ن وزه مینه خۆش كردن بۆ بڵاو كردنه وه ی و درێژه پێدانی پڕووپاگه نده كان و ئاماده كاری بۆ قۆناغی دووه م بۆ به ره وپێش چوونی ئه ویش به نوێ كردنه وه و ناساندنی وه ك ڕزگاری به خش و باسكردنی چه ندین خاڵ یان چه ندین مژده ی تر كه له دینه كه ی پێش خۆی باسی لێوه نه كراوه یاخود په یپێنه بردوه هه روه ها وابه سته یی و گونجاندنی له گه ڵ قۆناغه دووه م 2- بانگهێشت و خستنه ڕووی ئامانجه كانیان. . لێره دا كه سانی زیره ك وخاوه ن سه روه ت و به رژه وه ندی پارێزراو خوێنه ری ڕووی مرۆڤه كان به شێوه یه كی زۆر ووریایانه هه ڵسوكه وت له گه ڵ واقیعی سه ر ده مدا ده كه ن وه ك مژده یه كی به خشێنه رو ڕزگار كه ر بانگ به گوێ ی خه ڵكاندا ئه ده ن هه ر له و ڕوانگه یه وه ئامانجه كانیان ده خه نه ڕوو مرۆڤ دۆستی و پاراستنی به رژه وه ندی هه ژاران و یاساكانی پێكه وه ژیان نه مانی جیاوازی نێوان چینه كان و ڕه نگه كان له ئامانجه هه ره له پێشه كانیانه ئه م كارانه ش زۆر به ووریایی و دوور له شه ڕویاخود تێوه گلانی شه ڕی پێش وه خت و خۆ ئاماده نه كردوو بۆی به ئه نجام ئه گه یه نن بۆ ئه وه ی بانگهێشت و ئامانجه كانیان شێوه یه كی سه ر تاسه ری بگرێ ئه م قۆناغه ش به رده وام ئه بێت تاكو په یدا كردنی ده سه ڵات و به راورد كردنی هێزی مرۆیی به رامبه ر به هێزی ئه و دینه ی كه له پێش ئه م خاوه نی هێزێكی بیرو باوه ڕ بووه و له جه وهه ردا به سه رچاوه ی ئیلهامی خۆی داناوه به ڵام له به ر ئه سڵی مه سه له كه و پاراستنی به رژه وه ندیه كان ئه یه وێ نه هی له دینی پێش خۆی بكات و هه ڵه كانی ئه خاته ڕوو. چاكسازی پێشنیار ئه كات ڕه ت كردنه وه ش دائه نرێ بۆ كاتی پاش په یدا كردنی ده سه ڵات و په یدا كردنی هێزی مرۆیی وهۆكانی به ره نگار بوونه وه پشت به ستن به زۆرینه ی كۆمه ڵانی خه ڵك كه له چوار ده ورین. له پاش ئه مه ش قۆناغێكی نوێ ده ست پێده كات له ئه ویش قۆناغی 3 - ڕاكێشان و به رانگار بوونه وه. لێره وه دینی نوێ له قۆزاخه ی دێته ده ره وه و به رگێكی نوێ ی له به ردا یه و ئاماده یه په لك ولق و چڵی فراوان خوازی زیاتر په ل ده كێشێ بۆ ڕاكێشانی زیاتر ی چوار ده وری ئه بێت نیشانی بدات كه ئه م فریاد ڕه سه و گشت ئاواته كان له لای ئه مه وه دێته دی بۆ ئه م ئامانجانه ش به باشی خۆی ئاماده ده كات. یاخود خۆی ئاماده كردوه بۆ به ره نگار بوونه وه یان سڕینه وه ی گشت ئه و ڕاستیانه ی كه له پێشه وه له دینی دایك و سه رچاوه ی ئیلهام وه ری گرتووه. له به ر ئه وه ی به دوو قۆناغی پێشتردا تێپه ڕیووه به جۆرێك خۆی ئاماده كردووه گۆڕانكاری له به رنامه كانی پێشوودا كردووه وای ده خاته ڕوو له ڕێگای هێزه وه كه ئه م دینه نوێ یه داهێنه ری تازه یه وئه یه وێ هه موو ڕۆشناییه كان و سه رچاوه كان له نێو كلتورو فه رهه نگی نوێ دا بتووێنێته وه كه ئه مه ش خۆی له خۆی دا هه ڵگیرساندنی كێشه و ململانێی لێده كه وێته وه به ڵام دینی نوێ ئاماده باشی خۆی كردووه بۆ ئه م به ره نگار بوونه وه یه و به یه كێك له قۆناغه چاوه ڕوان كراوه كانی داناوه و هه روه ها جۆری سزای ئاماده كراویان هه بووه بۆ كه سانی به ر هه ڵستكارو غه یره دین. لێره شدا دینی نوێ به هه مان شێوه سوودی له پێش خۆی وه ر گرتوه بۆ خۆدزینه وه له هێرشی پرسیاره كان كه ڕۆژانه به ره وو یان ئه بێته وه ئه وێش ئه وه یه كه جۆری سزاكانیان بۆ كاتی نادیار ده ست نیشان كراوه ئه م دیاری نه كردنه ش جۆرێكه له ته كتیكی سیاسی خۆدزینه وه له وه ڵام دانه وه ی. له هه مان كاتدا هه ندێك سزا به كار ئه هێنرێ بۆ پته و كردنی پێگه ی جه ماوه ری و چاو شكاندن و هه روه ها به هێزكردنی پێگه ی ئابووری كه ئه مه ش هه ر له خزمه ت كه سانی ڕۆشنبیر ی ئه و سه ر ده مه یه كه دینی نوێ ی پێدا تێئه په ڕێ ئه م قۆناغه یه ك جیاوازی هه یه ئه وه ش ئه وه یه كه سزاكان له یه ك جۆرو شێوه ی سزا نامێنێته وه سه رده م له دوای سه رده م گۆڕانكاری له جۆری سزاكاندا ئه كرێ ئه یگونجێنن بۆ ئه و سه رده مه ی كه تێیدا یه وه ك چۆن گۆڕانكاری له جۆری پاراستنی به رژه وه ندیه كان دێته كایه وه ئه بێت هه رسه رده مه به جۆرێك خۆی نوێ بكاته وه. .